١٥ی تەباخ سەرلە نوێ ژیانەوەیە

گەریلاکانی هەرێمی زاگرۆس وتیان، ئەوتێکۆشانە سەربازییەی کە لە ١٥ی تەباخ-ی ١٩٨٤وە دەستی پێکرد، بەڕۆحی عەگیدەکان وزیلانەکانەوە ئەمڕۆ گەورەتربووە و دەستنیشانیان کرد کە ١٥ی تەباخ ژیانەوەیەکی نوێیە.

لە ٣٤هەمین ساڵوەگەڕی قەڵەمبازی ١٥ی تەباخ کە لەلایەن گەلی کوردەوە وەک "جەژنی ژیانەوە" دەناسرێت، گەریلاکانی هەرێمی زاگرۆس بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیان کرد.

'١٥ی تەباخ بەواتای ئازادییە بۆ گەلەکەمان'

گەریلا باوەڕسەردەشت ئەوەی خستەڕوو کە لەچالاکی ١٥ی تەباخدا بە پێشەنگایەتی مەعسوم کورکماز لە ناوتەڤگەری پەکەکدا هێڵێک خوڵقێندرا و وتی، " ڕێبازی سەربازی سەرکەوتوو بووە ڕێبازی هەڤاڵ عەگید. ڕۆحی هاوڕێیەتی، شۆڕشگێڕی وسەربازی لەناو ئەو ڕێبازەدا گەییشتە ئاستێکی بەرز. ئەمڕۆش داگیرکەران دەڵێن کۆتایی بە پەکەکە بهێنین'. پەکەکە پارتییەکە کە خۆی بە پێی هەلومەرج نوێ دەکاتەوە. ئێمەش بەهەمان ڕۆحەوە خاوەنداریەتی لە شەهیدانمان دەکەین.

ئەوەی کە ئێمەی گەیاندووەتە ئەم ئاستە شەهیدانە. ١٥ی تەباخ بۆ گەلی ئێمە واتایەکی بەنرخە. ١٥ تەباخ بۆ گەلی ئێمە بەواتای ژیانێکی نوێ،شۆناس وئازادییە. ١٥ی تەباخ ژیانەوەیەکی نوێیە."

'دەوڵەتی تورکیا لە بواری سەربازی وئابووریەوە تێکشکاوە'

ئەحمەد فارقین لەدەسپێکی قسەکانیدا ١٥ی تەباخی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان وگەلی کورد پیرۆزکرد و وتی، " تەڤگەری ئێمە ئیستاکەش بەڕۆحی فەرماندە عەگید تێکۆشان دەکات. دوژمن کە بانگەشەی ئەوە دەکات ئێمەی لە ناوبردووە'، دەبێت ئەم ڕاستییە ببینێت؛ کە ناتوانێت هیچکات ئێمە لەناو ببات. بەپێچەوانەوە دوژمن خۆی لەبواری ئابوری وسەربازییەوە تێکشکاوە."

گەریلا ئەحمەد فارقین دەستنیشانی کرد کە دەوڵەتی تورکیا بەوهەموو کەرەستە پێشکەوتووانەوە ناتونێت شەڕبکات و وتی: " دیار نییەکە تا چە کاتێک دەوڵەتە کاپیتالیزمەکان هاوکاری بکەن. بۆ ئەوەی کە بەرژەوەندی خۆیان لە گەل تورکیا نابینن. دەوڵەتی تورکیا دەستی داوەتە هێرشێکی فاشیستانە. چۆن ١٥ی تەباخ بە هێزەوە دەستی پێکرد، ئەمڕۆش بەهەمان خێرایی بەردەوامە. ڕۆحی ١٥ی تەباخی ١٩٨٤وەک هەرەسێک دەسەڵاتی داگیرکەر دادەماڵێت.

' گەریلاکانی کوردستان لە هەرشوێنێک هەن'

زیندان بەهار ئەوەی باس کرد کە تێکۆشانێک کە ٣٤ساڵ پێش ئیستا فەرمادە عەگید دەستی پێکردووە، لەساڵی ٢٠١٨وە بەردەوامە و وتی، " گەریلاکانی کوردستان ئیستاکە لە دژی پیلانگێڕی دەوڵەتی تورکیا بەهێزتربوونە. تێکۆشین بەڕۆحی عەگید وزیلان ئیستاکە گەورە تربووە.

ئێمە جەژنی ١٥ی تەباخ لە گەلی کورد پیرۆزدەکەین. تێکۆشانی ئەمڕۆی ئێمە لە ڕۆژئاوا، لەچیاکان وهەرشوێک فراوانتردەبێت.گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەهەر شوێنێک بوونیان هەیە. با گەلەکەمان دڵنیا بن. ڕۆحی ١٥ی تەباخ ڕۆحی سەرکەوتنە و منداڵانی ئەم گەلە ئیستاکەش بە هەمان ڕۆح لە چیاکان تێکۆشان دەکەن."

ک-ش