پادێ یادی شەهیدانی جینۆسایدی ٣ی ئابی شه‌نگال ده‌كاته‌وه
پارتی ئازادیی و دیموکراتیی ئێزدی (PADÊ) یادی شەهیدانی شەنگالی كرده‌وه و ڕایگەیاند، فه‌لسه‌فه‌ی ئۆجالان به بنه‌ما ده‌گرن و به‌م فه‌لسه‌فه‌یه کۆمەڵگه ئازاد ده‌كه‌ن.
پارتی ئازادیی و دیموکراتیی ئێزدی (PADÊ) یادی شەهیدانی شەنگالی كرده‌وه و ڕایگەیاند، فه‌لسه‌فه‌ی ئۆجالان به بنه‌ما ده‌گرن و به‌م فه‌لسه‌فه‌یه کۆمەڵگه ئازاد ده‌كه‌ن.
پارتی ئازادیی و دیموکراتیی ئێزدی (PADÊ) به‌بۆنه‌ی ٤مین ساڵیادی جینۆسایدی شەنگال به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوکردەوە. پادێ، به ڕێزدارییه‌وه یادی ئه‌و شەهیدانه‌ی كرده‌وه كه له‌پێناو ئازادیی ئێزدیخان گیانیان به‌خشیوه.
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی پادێ-دا هاتووه:
«هه‌موو کەس دەزانێت کە هۆکاری فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٨ کشانەوەی هێزەکانی باشووری کوردستان بوو کە لە ساڵی ١٩٧٠ وە خۆیان وەکو پارێزه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی ده‌ناساند و گه‌لی ئێمەش باوه‌ڕی پێ هه‌بوون. له کاتی فەرمانەکەدا ئەو هێزانە لە شەنگال کشانەوە و ڕێگه‌یان بە هێزەکانی هەپەگە نەدا کە لە چیاکانی کوردستانەوە بە هاواری منداڵ و دایکانی شەنگاله‌وه بێن. وەک دەزانرێت ١٢ گەریلای هەپەگە لە چیا ئازاده‌كانی کوردستانەوە خۆیان گەیاندە چیاکانی شەنگال و توانییان گەلی ئێمە لە گه‌وره‌ترین کۆمەڵکوژی بپارێزن.
پێش فەرمانەکە گەلی ئێمەیان ڕادەستی داعش کرد، ڕێگه‌یان لە گەریلاکان گرت کە بێنه شەنگال. چەند گەریلایەک لە لایەن ئه‌وانه‌وه ده‌ستگیركران. نه‌یانهێشت ئه‌م هێزه‌ی گه‌ریلا پێش فەرمانەکە خۆیان بگه‌یه‌ننه شەنگال. ڕێیان نەدا کچ و كوڕانی شەنگال په‌روه‌رده بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له کۆمەڵگه‌ی خۆیان بکەن. هه‌روه‌ك چۆن ئه‌مڕۆ هێزەکانی یەبەشە و یەژەشە و ئاسایشی ئێزدخان خاوەنداره‌تی لە شەنگال دەکەن، سه‌ره‌ڕای هەموو زەحمەتییەکان هێزەکانی شەنگال به‌رخۆدان ده‌كه‌ن و کۆمەڵگه‌ی خۆیان لە هێرشە داگیرکارییه‌کان دەپارێزن. ئەگەر ڕێ لە گەریلا نەگیرابا، گەله‌كه‌مان ئه‌وه‌نده زەحمەتییەیان نەدەکێشا.
ئێمە بەڵێن بە گەلی خۆمان ده‌ده‌ین کە هه‌تا یەک منداڵمان مابێت دەست لە دۆزه‌كه‌مان بەرنادەین. هه‌تاكو تۆڵه‌ی دایك و خوشكی خۆمان نه‌كه‌ینه‌وه، دەست لەو دۆزه بەرنادەین. ئێمە به فه‌لسه‌فه‌ی سەرۆكایه‌تی جموجۆڵ ده‌كه‌ین کە کۆمەڵگه‌ی ئێمەی لە فەرمانەکە ڕزگار کردووه.
لە هەمان کاتدا ئێمه داوا لە تەواوی گەلی ئێزدی دەکەین کە ٣ی ئاب لەبیرنەکەن، لەم رۆژەدا دەبێت بڕژێنه سەر شەقامەکان و داوای مافی خۆیان بکەن تاوەکوو ئەو فەرمانە وەك جینۆساید دانی پێدابنرێت.
وەک ده‌زانرێت ئێستا لە عێراق بە هەزاران کەس ڕژاونه‌ته سه‌ر شەقامەکان و داوای خزمەتگوزاری دەکەن. به‌ڵام به‌داخه‌وه ٤ ساڵ بەسه‌ر کۆمەڵکوژی شەنگالدا تێپه‌ڕی، هێشتا ئێسكی منداڵانی ئێمه لە گۆڕه بەکۆمەڵەکاندا ماونه‌ته‌وه. هه‌تا ئێستا گه‌له‌كه‌مان وه‌ك پێویست داوای مافی خۆی نه‌كردووه. له‌به‌رئه‌وه هه‌موو كه‌س له به‌رانبه‌ر زوڵمی سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه.»
s.m