پارتی لە دەڤەری ڕێکانی پاسەوانی بۆ سوپای تورکیا دەکات

پارتی دیموکارتی کوردستان (پەدەکە) کۆمەڵیک گوندی ناوچەی ڕێکانیی ڕادەستی سوپای تورکی داگیرکەر کردووە و بۆ پاسەوانیکردن لەو سوپا داگیرکەرەش دەستیکردووە بە لێدوانى خەندەق بۆیان.

پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە ڕادستکردنی خاکی باشوری کوردستان بە سوپای تورکی داگیرکەر بەردەوامە. پەدەکە لە هەفتەی ڕابردوودا چەندین گوندی تری  ناوچەی ڕێکانیی سەر بە شیلادزێ لە پارێزگای دهۆک-ی ڕادەستی سوپای تورکی داگیر کرد.

پەدەکە تەنها بە رادەستکردنى شاخ و گوند و ناوچەکانى کوردستان بەو سوپا داگیرکەرە نەوەستاوە، بەڵکو بۆ پاریزگاریکردن لە سوپای داگیرکەری تورک لە گوندی سیرێی دەڤەری ڕێکانی و بە فەرمانی سوپای تورک، پەدەکە لە دەوری قەرەقوڵەکانی تورکیا دەستیکردووە بە لێدانى خەندەق بۆ پارێزگاریکردن لەو سوپا داگیرکەرە.

خەڵكی دەڤەرەکە ناڕازین لە ڕادەستکردنی ناوچەکەیان بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و هەڵوێستەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە).

هاووڵاتییانى ئەو ناوچەیە لەکاتی لێدانی خەندەقەکەى پەدەکە بۆ پاراستنى سوپای تورکی داگیرکەر لە دەورووبەری قەرقوڵەکانی تورکیادا، ڤیدیۆ وێنەیان گرتوە و بەڵگەکانیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) ناردووە بۆ ئەوی کۆمەڵگەی باشووری کوردستان و لایەنی پەیوەندیدار ئاگادرا بن لەوەى، کە دەڤەرکەیان ڕادەستی سوپای تورکی داگیرکەر کراوە و یەک لە دواى یەک گوندەکانیان بە هاوکاریى پەدەکە و لەلایەنى دەوڵەتى تورکی داگیرکەرەوە داگیر دەکرێت.

ر.م