پاش ٢٤ ی حوزەیران ژمارەی پەنابەران زیادیان کردووە
لە شاری وان، پاش هەڵبژاردنی ٢٤ی حوزەیران، ژمارەی پەنابەران زیادیان کردووە. هەموو ڕۆژێک سەدان پەنابەر، لە گەراجی پاسەکانی شاری وانەوە بە شێوەیەکی نایاسایى بۆ شارەکانی تر دەگوازرێنەوە.
لە شاری وان، پاش هەڵبژاردنی ٢٤ی حوزەیران، ژمارەی پەنابەران زیادیان کردووە. هەموو ڕۆژێک سەدان پەنابەر، لە گەراجی پاسەکانی شاری وانەوە بە شێوەیەکی نایاسایى بۆ شارەکانی تر دەگوازرێنەوە.
لە شاری وان، پاش هەڵبژاردنی ٢٤ی حوزەیران، ژمارەی پەنابەران زیادیان کردووە. ئەو پەنابەرانەی کە دێنە شاری وان، پاش ئەوەی چەندین ڕۆژ لە گەراجی پاسەکاندا ڕایاندەگرن، بە شێوەیەکی نایاسایى بە پاس دەیاننێرن بۆ شارەکانی تر. پێشتریش ئەو پەنابەرانەی کە دەهاتنە شاری وان، بە شەو بە شێوەیەکی نهێنی سواری پاسەکان دەکران و ڕەوانەی شارەکانی تر دەکران. لەم دواییانەدا چیتر ئەو پەنابەرانە لە شاری وانەوە بە رۆژ ڕەوانەی شارەکانی تر دەکرێن.
هاتنی پەنابەران ڕووی لە زیادبوون کردووە
شاری وان نزیکە لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و هەموو ڕۆژێک سەدان پەنابەر ڕووی تێدەکەن. ئەو پەنابەرانە تەمەنیان لە نێوان ١٥ تا ٢٥ ساڵدایە و لە وڵاتانی ئەفغانستان، تورکمانستان، ئێران، کازاخستان و ئازەربایجانەوە ڕوو لە شاری وان دەکەن. بەشێکی ئەو پەنابەرانە لە شاری وان دەمێننەوە و بەشێکی تریشیان لە شارە هەرێمیەکانی تر و شارەکانی تری تورکیا بە نیشتەجێ دەکرێن.
چیتر پەنابەران بە ڕۆژ ڕەوانەی شارەکانی تر دەکرێن
پێش هەڵبژاردنی ٢٤ی حوزەیران، پەنابەران بە شەو، لەگەڵ پۆلیسەکان سواری ئۆتۆبووسەکان دەکران و ڕەوانەی شارەکانی تر دەکران، بەڵام پاش هەڵبژاردنی ٢٤ی حوزەیران، چیتر ئەو پەنابەرانە بە ڕۆژیش بۆ شارەکانی تر دەگوازرێنەوە. لە ڕووی پێشەوەی گەراجی پاسەکانی شاری وان، ڕێبواران سواری پاسەکان دەکەن و هەندێک کۆمپانیاش لە ڕووی پشتەوەی گەراجەکەوە پەنابەران سوار دەکەن. پێش سوارکردنیان لە پاسەکان، ئەو کۆمپانیایانە مامەڵەی نایاسایی لەگەڵ پەنابەراندا دەکەن و پارەیان لێوەر دەگرن و پاشان سواریان دەکەن. دەگوترێت پۆلیس ئاگای لەو مامەڵە نایاساییانەی ئەو کۆمپانیایانە هەیە لەگەڵ پەنابەران، بەڵام چاوی خۆیانی لێ دادەخەن.
ئامانجی ئاکەپە ئەوەیە کە دیمۆگرافیای هەرێمەکە بگۆڕێت
حکومەتی ئاکەپە بە پەنابەرانی ئەفغانی، چەرکەس، ئۆزبەک و کازاخستانی، دەیەوێت دیمۆگرافیای هەرێمەکە بگۆڕێت. بەو مەبەستە ئاکەپە هەزاران پەنابەری لە بەدلیس و وان نیشتەجێکردووە.
پێش ئەمەش حکومەتی ئاکەپە پێش ئێستا، نزیکەی ٢٥٠ تورکی گەرگاڤوزی خەڵکی ئۆکرانیای لە ناوچەی عادل جەوازی بەدلیس نیشەجێکردبوو.
هەروەها ژمارەیەکی زۆر خێزانی پەنابەری خەڵکی کازاخستانی لە گوندی ئولوپامیری ناوچەی ئەردیشی شاری وان بە نیشەجێکردبوو.
دەوترێت کە ئاکەپە بۆ گۆڕینی دێمۆگرافیای هەرێمەکە و بۆئەوەی لە دژی پەکەکە ببن بە جەردەوان، هەوڵ دەدات کە ٧٥ هەزار پەنابەر لەو هەرێمە نیشتەجێ بکات.
ر.م