پاژک: ئەرکی هەموومانە خەونەکانی هاوڕێ هەڵمەت بەدیبێنین
كۆردیناسیۆنی گشتیی پاژک ڕایگه‌یاند، خاوەنداره‌تی كردن له هاوڕێ هەڵمەت و به‌دیهێنانی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتیی کوردستان ئەرکی هەموومانە.
كۆردیناسیۆنی گشتیی پاژک ڕایگه‌یاند، خاوەنداره‌تی كردن له هاوڕێ هەڵمەت و به‌دیهێنانی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتیی کوردستان ئەرکی هەموومانە.
ڕۆژی ٥ی تەمووزی ٢٠١٩\١٤ی پووشپەڕ، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هێرشێكی ئاسمانییان كرده سه‌ر هەرێمی قەندیل. لەو هێرشەدا ئەندامی ئه‌نجومه‌نی سەرۆکایەتیی گشتیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە - KCK) دیار غەریب و دوو هاوڕێی شەهید بوو.
لەبارەی ئەو هێرشەوە کۆردیناسیۆنی پارتیی ئازادیی ژنانی کوردستان (پاژک - PAJK) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوکردەوە. تیایدا هاتووه، «لە ٥ی تەمووزدا ئەندامی ئه‌نجومه‌نی سەرۆکایەتی گشتیی کەجەکە دیار غەریب و هاوڕێیانمان شاهین (عەبدولقادر ئاسلان) و ده‌وران بەهۆی هێرشەکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهید بوون.
درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پاژك:
ئێمه بەڕێزەوە یادی گه‌وره‌شۆڕشگێڕ هاوڕێ هه‌ڵمه‌ت (دیار غەریب) هەڤاڵەکانی دەکەینەوە. سەرەخۆشی لە هاوڕێیانمان و بنەماڵەی هەڤاڵ هەڵمەت، ده‌وران و شاهین دەکەین. ئێمه سەرنج ڕادەکێشینە سەر ئەوەی کە تۆڵەی ئەو کۆمەڵکوژییە لە دەوڵەتی تورک دەکرێتەوە.
دەوڵەتی تورک بۆ جێبەجێکردنی پیلانه فاشیستی و داگیرکارییەکانی دەیەوێت هه‌ر بستێکی خاکی کوردستان داگیر بکات و بزووتنەوەی ئازادی له‌ناو ببات كه بە پێشەنگایەتیی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت. بۆ ئەو مەبەستەش ڕێگەی چەپەڵ دەگرێتەبەر و لە ڕێگەی سیخووڕەکانەوە گوشار دەخەنە سەر گەلانی هەرێمەکە. شەهیدبوونی هاوڕێ هەڵمەت ڕێکەوت نییە. چونکە هەڤاڵ هەڵمەت خەڵکی باشووری کوردستانە و یەکێکە لە ئەندامانی ئه‌نجومه‌نی سەرۆکایەتی گشتی کە ڕێبەر ئاپۆ ده‌ڵێت، «ئەوان یاریدەدەری منن». ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە هەڤاڵ دیار غەریب بەتایبەتی کراوەتە ئامانج.
هاوڕێ هەڵمەت لە تێکۆشانی ٢٥ ساڵەیدا بە هەڵوێست و وزەی خۆی ویستوویەتی گەلی باشووری کوردستان ڕێکخات و بە پارادیگمای ڕێبەر ئاپۆ بووەتە خاوەنی تێکۆشانێکی گەورە. لە هەمان کاتدا لەسەر بنه‌مای ئایدیۆلۆژیای ئازادی په‌یوه‌ندی هه‌ڤاڵه‌تی له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی ژن دروست كردووه و سەرنجی خستووه‌ته سەر ڕۆڵی ژنان لە شۆڕشدا. ئێمە بانگی هەموو ژنان و گەنجانی باشووری کوردستان دەکەین بۆ ئەوەی خاوەنداره‌تی لە هێڵی تێکۆشانی هاوڕێ هەڵمەت و ده‌ستكه‌وته‌كانی کوردستان بکەن.
هاوڕێ هەڵمەت سمبوولی یەکێتیی نەتەوەیی کوردە. له ئه‌مڕۆ بەدواوە به‌دینه‌هێنانی یەکێتیی کورد خیانه‌ته. خاوەنداره‌تی كردن لە هاوڕێ هەڵمەت، به‌دیهێنانی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتیی کوردستان ئەرکی هەموومانە.
دەبێت دوژمن باش بزانێت کە تۆڵەی هەموو کۆمەڵکوژییەکی سەر خاکی کوردستان دەکرێتەوە. هاوڕێ هەڵمەت سمبوول و قاره‌مانی یەکێتیی نەتەوەیی کوردە. دەبێت ئێمه خاوەنداره‌تی لە تێکۆشانەکەی بکەین و تۆڵه لە دەوڵەتی تورکی فاشیست و سیخووڕەکان بکەینه‌وه. ئێمه بانگه‌واز ئاراسته‌ی ژن و گەنجان دەکەین کە، پێویسته بڕژێنە سه‌ر شەقامەکان و به چالاكیی دیموکراتی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕن.
s.m