پاژک پەیامێکی بۆ رسواکردنی پلانگێرییەکە و بەشداریکردن لە چالاکییەکاندا بڵاو کردەوە

کۆردیناسیۆنی پارتی ئازادی ژنانی کوردستان- پاژک بە دروشمی 'ئێستا کاتی گۆرانکاری و ئازادییە، تۆش هەڵسەرە سەر پێ' پەیامێکی بۆ یەکگرتنی ئازادی ژنان، رسواکردنی پلانگێری نیودەوڵەتی ١٥ی شوبات و بەشداریکردن لە چالاکییەکاندا بڵاو کردەوە.

کۆردیناسیۆنی پارتی ئازادی ژنانی کوردستان- پاژک لە ساڵیادی پلانگێری نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات، لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان، بەیاننامەیەکی بلاو کردەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە:

"پلانگێری نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات، کە رێبەرایەتیمان وەکو رۆژی قڕکردنی گەلی کورد پێناسەی دەکات، لە ٢٢هەمین سالیادیشیدا قرکردنی گەلی کورد لە لایەن هێزەکانی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستەوە سەرکەوتوو نەبوو. ئامانجی پلانگێری نێودەوڵەتی لەناوبردنی رێبەرایەتی و بزوتنەوەکەمان و قرکردنی کورد بوو. گەلی کورد پلانی قرکردنی لەناو برد و مۆدێرنیتەی خۆی بونیادنا و وابەستەیە بە ژیانی هاوبەشی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە. بە پێچەوانەی پلانگێری نێودەوڵەتی ئەم هەڵوێستەی کورد، بۆ هەموو گەلانی جیهان، بەتایبەت بۆ ژنان بوو بە جێگای هیوا و رۆحێکی نوێی ئینتەرناسیۆنالیست لە دژی فاشیزم و سڵاو بۆ رێبەرایەتی خۆیان دەنێرن کە لە دژی هێزە قڕکەرەکان کە دەیانەوێت گەلی کورد لە ناو بەرن، خۆڕاگرییەکی تایبەت بەڕێوە دەبات. لە کەسایەتی هالیت ئۆرال، ڤیان جاف، ئوموت ئاجار، زولفیقار و زەهراکاندا، هەموو هاورێکانمان کە بە سروودی 'ئێوە ناتوانن رۆژەکەمان لێ تاریک بکەن' بازنەیەکیان لە ئاگر بە جەستەیان دروست کرد، بە رێزەوە بەبیر دەهێنینەوە و سڵاومان دەنێرین بۆ خۆڕاگریی گەلەکەمان کە لە دژی رژێمی فاشیستی تورک و قڕکەر وەستاوەتەوە.

ئامانجی پلانگێران قرکردنی کورد بوو

ئامانجی هێزە پلانگێرەکان ئەوە بوو کە رێبەرایەتی و بزوتنەوەکەمان لەناو بەرن و گەلی کورد قڕبکەن. هەروەها ئامانجی هێزە دەسەڵاتخوازەکان ئەوە بوو کە پرۆژەکەی خۆیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەربخەن و هەوڵیاندا ئەو رێگرییانەی دێنە پێش نەهێلن. رێبەرمان وەکو سەرەکیترین ئەکتەری سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەلی کوردیان وەکو مەترسییەکی گەورە بینی. بۆیە یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانیان لەناوبردنی رێبەرایەتیمان بوو. دوای ٢١ ساڵ لە پلانگێرییەکە، بە شاهیدی هەموو جیهان، رێبەرایەتی پرۆژەکانی پلانگێرییەکەی بەتاڵ کردەوە و بە خۆڕاگرییەک، رێنوێنی ژیانێکی بەهێزی هاوبەشی هێنایە کایەوە. بە پێچەوانەی داواکانی هێزە دەسەڵاتخوازەکان، بزوتنەوەی ئازادی کوردستان و ئایدولوجی ئازادی ژنانی گەیاندە کوردستان و لە شەقامی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بڵاو کردەوە. ئاواتی ژیانی ئازاد، کە دەیانویست بیشکێنن، رێگای بۆ یەکێتی نوێی ئەنتەرناسیۆنالیست کردەوە.   

ژن هەر چەند ئازاد ببێت، گۆشەگیری زیاتر دەشکێت و پلانگێریش بە تەواوەتی لەناو دەچێت

هەموو پلانەکانی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست کە گەلی کورد لە کەسایەتی رێبەرایەتیدا لە ئیمرالی بەدیل دەگرێت، بە پارادیگمای رێبەرایەتی سەراوژێر بوون. رێبەرایەتی لە ئیمرالی نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی تورکیا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان تێدەکۆشێت و شەڕ دەکات. پڕۆژەی کۆنفیدرالیزمی دیمۆکراتیک-ی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەبێت بە باشترین وڵام بۆ پلانگێرییەکە. مۆدێرنیتەی دیمۆکراتیک لە دژی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست، دەبێتە هۆی تێکچوونی پلانگێرییەکە. بە تایبەت ئازادبوونی ژنانی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە پێوانەیەک بۆ بەتاڵکردنەوەی پلانگێری سەر رێبەرایەتیمان. ژن هەر چەندێک ئازاد ببن، گۆشەگیری زیاتر دەشکێت و پلانگێرییەکەش بە تەواوەتی لەناو دەچێت.

ئێمە ساڵی ٢٠٢٠ وەکو ساڵی ئازادی دەبینین

دەوڵەتی تورک و هێزە پلانگێرەکان بەردەوامن لە توندکردنەوەی گۆشەگیری سەر رێبەرایەتی. ئەمەش هێمای سووربونی لەناوبردنی تێکۆشانی ئازادیمانە. بۆیە بۆ بەرفراوانکردنی تێکۆشان بۆ رێبەرایەتی، دەبێت پەرە بە چالاکی نوێ بدرێت و چالاکییەکانیش بەرفراوان بکرێن. ئێمە وەکو بزوتنەوەی ژنان، ساڵی ٢٠٢٠ وەکو ساڵی لەناوبردنی پلانگێرییەکە، هەڵوەشاندنەوەی ئاکەپە و کۆتاییهێنان بە قڕکردن دەبینین و وەکو ساڵی ئازادی پێشوازی لێدەکەین. کۆتاییهاتنی قۆناغی دیلگرتن لە ئیمرالی، بەو شەڕەی بەڕێوەی دەبەین یەکلایی دەبێتەوە. کاتێک توانیمان هەنگاوێکی وەها بنێین کە دەوڵەتی تورک نەتوانێت بەردەوام بێت لە هێرشە قڕکەرییەکانیدا، پارچە دەبێت. تورکیا بە دەسەڵاتی ئاکەپەی قاشیست، لە مەترسیدارترین قۆناغەکانیەوە تێپەڕ دەبێت. کۆمەڵگای تورکیا ناتوانێت خۆی لە بەرامبەر شەڕێکی درێژمەودای لەم ئاستەدا بگرێت. بۆیە ئەو تێکۆشانەی ئیمە دەیکەین، وەکو چۆن پلانگێری نێودەوڵەتی بەتاڵ کردەوە، رێگا بۆ بناغەی ئازادی گەلانی ناوچەکەش دەکاتەوە.

ئێستا کاتی گۆڕانکاری و ئازادییە، تۆش هەڵسەرە سەر پێ!

ئێمە وەکو پارتی ئازادی ژنانی کوردستان (پاژک) بە دروشمی ' ئێستا کاتی گۆڕانکاری و ئازادییە، تۆش هەڵسەرە سەر پێ' بانگەوازی یەکگرتن بۆ ئازادی ژنان، رسواکردنی پلانگێری نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات و بەشداریکردن لە چالاکییەکاندا دەکەین.

ئێمە بە تێکۆشانێک کە کۆتایی بە سیستمی ئیمرالی بهێنێت، وەکو ئەنجامێکیش کە رێبەرایەتی لە ئامێز دەگریت، لەسەر بناغەی سەرکەوتن سڵاو دەنێرین. شەهیدانی 'ئێوە ناتوانن رۆژەکەمان لێ رەش بکەن' بە رێزەوە بەبیر دێنینەوە و سڵاومان دەنێرین بۆ چالاکییەکانی گەل و هاوڕێ ئەنتەرناسیۆنالیستەکان و دەڵێن ئاڵای خۆراگریی بەرز بکەنەوە. ئیمە لە دژی پلانگێرەکان بەرەو سەرکەوتن دەڕۆین."

ز.ش