پاڵێوراوی هەدەپە بۆ هاوسەرۆک شارەوانیى شرنەخ: ئێمە دەبینە شرنەخی بەرهەمهێن
هشار ئۆسال پاڵێوراوی هەدەپە بۆ هاوسەرۆک شارەوانیى شرنەخ رایگەیاند، بە پرۆژەى بەرهەمهێنان کار دەئافرێنن. راشیگەیاند "ئێمە دەبینە شرنەخێکى بەرهەمهێن".
هشار ئۆسال پاڵێوراوی هەدەپە بۆ هاوسەرۆک شارەوانیى شرنەخ رایگەیاند، بە پرۆژەى بەرهەمهێنان کار دەئافرێنن. راشیگەیاند "ئێمە دەبینە شرنەخێکى بەرهەمهێن".
هشار ئۆسال پاڵێوراوی هەدەپە بۆ هاوسەرۆک شارەوانیى شرنەخ لەبارەى ئامادەکارییەکانى بۆ هەڵبژرادن و پرۆژەکانییەوە قسەى بۆ ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF) کرد.
ئۆسال هێشتا تەمەنى کەمبوو، کە باوکی لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە کوژرا. دوای ماوەیەکیش دایکى لەلایەن پۆلیسەوە تەقەى لێکرا و کوژرا.
ئۆسال رایگەیاند، گوشار و ملهوڕیى دەوڵەت هەموو کاتێک لە کاتى هەڵبژاردنەکاندا زیاتر دەبن و گەلیش لەسەر سندوقەکانى دەنگدان وەڵامى پێویست بەو گوشار و ملهوڕییانە دەدەنەوە.
ئۆسال راشیگەیاند، سەرباری ئەوەى لەسەر دەستى قەیومەکان زیانێکى زۆر بە شارەوانى گەیەندراوە، بەڵام بە دروستکردنى بەڕێوەبەرییەکى فیداکار و بە پشتیوانى گەل کێشەکان چارەسەر دەکەن.
"ئێمە دەزانین چۆن سەربکەوین"
ئۆسال باسی ئەوەیکرد، دەرفەتى سەرکەوتن لە گۆڕێدایە و وتیشی "ئێمە ئەوە بەکاری بەرهەمهێنان ئەنجام دەدەین. ئێمە نەتەوەیەکى بەرهەمهێنین. لە هەموو ئاست و گۆڕپانەکاندا رێگا بۆ بەرهەمهێنان خۆش دەکەین. بۆ ئەوەش پەیمانگەیەک دروست دەکەین".
ئۆسال ئاماژەى بە پیت و بەرەکەتبوونی هەرێمەکە کرد و ئەوەشی وت "لە رووی دەوڵەمەندییەوە سەر زەوی و ژێر زەویمان زۆر دەوڵەمەندە و خاکەکەشمان زۆر بە پیت و بەرەکەتە. ئەو دەوڵەمەندییە بە هیچ شێوەیەک بەکارناهێنرێت و سوودی لێوەرناگیرێت. چونکە بناغە و بیناسازیى بۆ دروستنەکراوە. من لە ناو ئەم گەلەدا دەژیم و دەزانین چۆن سەر بکەوین".
ر.م