ڕۆژ نیووز بڵاوی كرده‌وه، له کاتژمێر ٤ی ئێوارەی دوێنێ-وه تا بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پارتیی دیموکراتیی کوردستان (په‌ده‌كه) چەندین جۆر چەکی قورس و سوکی لە فەرمانده‌یی دهۆک و چەند شوێنێکی دیكه‌وه ڕەوانەی بنکەی سەربازیی تورکیا لە کۆمەڵگەی سیرێی سەربە شارۆچكه‌ی شیلادزێ کردووە. جگە لە چەکەکانی فەرمادەیی دهۆک، په‌ده‌كه کۆمەڵێک چەکی لە کۆگه‌کانی چەکی دەڤەری دۆڵه‌مەڕ و بارزانەوە ناردووە بۆ هەمان بنکە.
سه‌رچاوه‌كان ده‌شڵێن، شەوی ڕابردوو بەشێکی زۆر لە پاشماوەی چەتەکانی داعش کە لە چیای قەرەچووغ له‌لایه‌ن سوپای تورکیا پەروەردە ده‌كران، لە ڕێگه‌ی بارهەڵگرەوە گواستراونەتەوە بۆ دوو بنکەی سەربازیی تورکیا لە سیرێ و بامەڕنێی دەڤەری بادینان.
s.m