په‌رله‌مانتاری شاری وان-ی پارتی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) به‌دیعه ئۆزگۆكچه ئه‌رتان له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) گۆشه‌گیری تووندی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانی هه‌ڵسه‌نگاند.
ئەرتان ده‌ستنیشانی كرد کە ٢٠ ساڵە گۆشه‌گیرییه‌كی به‌رنامه‌بۆداڕێژراو به‌سه‌ر ئۆجالاندا ده‌سه‌پێنرێت و گوتی، «به‌ڕێز ئۆجالان له ژوورێكی تاکەکەسیی دورگه‌یه‌كدا له‌نێو گۆشه‌گیرییه‌كی تووند دایه. لەو ڕۆژه‌وه‌ی بە پیلانگێڕییه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕاده‌ستی تورکیا کراوه‌ته‌وه، ئه‌م گۆشه‌گیرییه به‌رده‌وامه. گۆشه‌گیرییه‌كه ئێستا تووندتر بووه. ماوه‌ی چەند ساڵە، بە تایبەتی لە ڕۆژی ٥ی نیسانی ٢٠١٥ به‌دواوه سیاسەتێکی تووندی گۆشه‌گیری به‌ڕێوه‌ده‌برێت. ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه له‌سه‌ر ئیمراڵی بەڕێوه‌ده‌برێت دووره له حقووق.»
«دیداره‌كان له‌پێناو ئاشتی بوونه هیوا بۆ گەلان»
ئەرتان سه‌رنجی خسته سه‌ر دیداره‌كانی ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٥ی ئاشتی و گوتی، له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌ی ئاشتیدا ده‌رگه‌كانی به‌ندیخانه‌ی ئیمڕاڵی بوونه‌وه. ده‌ستنیشانی كرد دیداره‌كان له‌گه‌ڵ شاندی ئیمڕاڵی كه له چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتیدا كران بۆ سیاسه‌تی توركیا ڕێی له پێشكه‌وتنی گرینگ كردووه‌ته‌وه.
«له كاتی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ریدا ده‌رگه‌كانی ئیمڕاڵی كراوه‌بوون. ئه‌و ڕوانگانه‌ی له كاتی دانوستانه‌كانی ئیمڕاڵیدا پیشان دران، هه‌ناسه‌ی به‌به‌ر گه‌لان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا هێنایه‌وه و نه‌خشه‌ڕێیه‌كی ئافراند.»
«له ڕێی گۆشه‌گیرییه‌وه شه‌ڕی ده‌روونی به‌سه‌ر گه‌لاندا ده‌سه‌پێنرێت»
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په ده‌ستنیشانی كرد كه گۆشه‌گیری وه‌رچه‌رخاوه بۆ سیاسه‌تێكی به‌رفره‌وان و ئه‌م سیاسه‌ته له لایه‌ن هێزه ئیمپریال و هه‌ژموونگه‌راكان قووڵتر كراوه. ئه‌رتان ڕایگه‌یاند، گۆشه‌گیری ئیدی له ده‌ره‌وه‌ی سنووریش به‌سه‌ر گه‌لاندا ده‌سه‌پێنرێت.
«هه‌لومه‌رجی سه‌ختی شه‌ڕ هه‌م له توركیا و هه‌م له‌سه‌ر گه‌لی كورد، هه‌میش له ڕۆژاڤا له هێرشه‌كانی دژی عه‌فریندا ده‌ركه‌وت. هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان گۆشه‌گیری به‌سه‌ر ته‌واوی گه‌لی كورد-دا بسه‌پێنن. گۆشه‌گیری له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته شه‌ڕخوازه‌كان وه‌ك ئامرازێكی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه به‌كارده‌هێنرێت. چونكه گۆشه‌گیری خزمه‌تی سیاسه‌تی شه‌ڕ ده‌كات. هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌یوه‌ندی به‌ڕێز ئۆجالان له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد ببڕن. له‌به‌رئه‌وه‌یه پێداگری له‌سه‌ر گۆشه‌گیری ده‌كه‌ن.»
په‌رله‌مانتار به‌دیعه ئۆزگۆكچه ئه‌رتان هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه به گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان شه‌ڕێكی سه‌ختی ده‌روونی به‌سه‌ر گه‌لاندا ده‌سه‌پێنرێت. گوتیشی: «مرۆڤێك كه ملیۆنان كه‌س وه‌ك ئیراده‌ی سیاسیی خۆیان ڕایانگه‌یاندووه و به ڕێبه‌ری خۆی داده‌نێن، له ژوورێكدا ڕووبه‌ڕووی هه‌لومه‌رجی سه‌خت كراوه‌ته‌وه. ئه‌مه ده‌ریده‌خات كه گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان چه‌نده به‌رنامه‌بۆداڕێژراوه.»
«پێویسته هه‌موو كه‌س له دژی گۆشه‌گیری بوه‌ستێته‌وه»
ئه‌رتان ڕایگه‌یاند، گۆشه‌گیری سیاسه‌تێكه له دژی ئیراده‌ی گه‌لان. ناوبراو داوای له هه‌موو گه‌لان كرد كه له به‌رانبه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته بوه‌ستنه‌وه و گوتی: «ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی گه‌له‌كه‌مان ئه‌وه‌یه؛ به‌رده‌وام بن له پشتگیریی هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی به هیوای ئاینده‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ پێكه‌وه‌ژیانن. له‌پێناو ناهێشتنی گۆشه‌گیری ده‌نگێكی به‌رز هه‌ڵبڕن. شكاندنی گۆشه‌گیری بۆ ئاینده‌ی ئێمه زۆر گرینگه.»
s.m