په‌كه‌كه: یادی هاوڕێ ئاتاكان سوێندی ئێمه‌یه بۆ سه‌رفرازی
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه بۆ یادی ئاتاكان ماهیر یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی هه‌په‌گه كه له دێرسم شه‌هید بوو، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه بۆ یادی ئاتاكان ماهیر یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی هه‌په‌گه كه له دێرسم شه‌هید بوو، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان - په‌كه‌كه ده‌رباره‌ی تێكۆشانی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ئاتاكان ماهیر كه له ١١ی ئابی ٢٠١٨ له دێرسم شه‌هید بوو، كۆمه‌ڵێك زانیاری دا. په‌كه‌كه یادی ئه‌و فه‌رمانده و هاوڕێكانی كرده‌وه و به‌ڵێنی پێشخستن و سه‌رخستنی تێكۆشانی شه‌هید ئاتاكانی دا.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی په‌كه‌كه:
له‌م پڕۆسه‌یه‌دا كه ئێمه له ٣٤هه‌مین ساڵیادی قه‌ڵه‌مبازی شۆڕشگێڕیی ١٥ی ته‌باخ (١٥ی ئاب) داین كه بۆ كوردان میلادێكه، ١١ی ئابی ٢٠١٨ له پولموری دێرسم له شه‌ڕی دژ به سوپای توركیای فاشیستدا، ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتییه‌كه‌مان، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی بڕیارگه‌ی هه‌په‌گه و فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی دێرسم ئاتاكان ماهیر (ئیبراهیم چۆبان) له‌گه‌ڵ ٥ هاوڕێی میلیتانی پارتی شه‌هید بووه. ئێمه ده‌بینین كه به مانای ڕاسته‌قینه ئه‌وان شه‌هیدی ١٥ی ته‌باخن. به‌ر له هه‌ر شتێك ئێمه به ڕێز و منه‌تدارییه‌وه یادی هاوڕێ شه‌هید ئاتاكان ماهیر و گرووپه‌كه‌ی ده‌كه‌ینه‌وه، هاوبه‌شی ئێشی خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كان و گه‌له‌كه‌مانین. ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ین كه ئێشه‌كه‌مان وه‌رده‌چه‌رخێنین بۆ هێزێكی گه‌وره‌تر و تێكۆشان، ساڵی سی و پێنجه‌می ١٥ی ته‌باخ ده‌كه‌ینه ساڵی سه‌رفرازیی ئاتاكان ماهیر.
هاوڕێی ئێمه ئاتاكان ماهیر كه له ساڵی ١٩٧٤ له ئه‌لبیستان له‌دایكبووه، ٢٥ ساڵه میلیتانێكی به‌هاداری پارتییه، به گه‌ریلایه‌تی و فه‌رمانداره‌تیی گه‌ریلا ڕه‌نجێكی زۆری له‌نێو تێكۆشانی ئازادی و دیموكراتیماندا هه‌یه. هاوڕێ و میلیتانێكی زۆر هێژای پارتی بووه كه له هێڵی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالاندا و له‌سه‌ر ڕێبازی فه‌رمانده عه‌گید هه‌وڵی داوه كه گه‌ریلا گه‌وره و به‌ربڵاو بكات. له ڕووی ئایدیۆلۆژی، سیاسی و سه‌ربازییه‌وه هه‌موو ئه‌ركه‌كانی پارتی به‌بێ دوودڵی جێبه‌جێ كردووه و له زۆر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه‌كه‌مان سه‌ركه‌وتوانه جێی گرتووه. به تایبه‌تمه‌ندییه گشتییه‌كانی خۆی، لێكدانه‌وه‌ی بۆ هه‌موو كاتێك كردووه كه مرۆڤ سه‌یری بكات هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو بووه. له دێرسم كه زۆرترین به‌رپرسیاره‌تی تێدا هه‌بووه و خزمه‌تی تێدا كردووه، كاتێك فه‌رمانداره‌تیی هه‌رێمه‌كه‌ی ده‌كرد له شه‌ڕێكدا قاره‌مانانه به‌رخۆدانی كردووه و شه‌هید بووه. وه‌ها چووه نێو كاروانی شه‌هیدان، ئه‌و كاروانه‌ی كه به حه‌قییه‌كان ده‌ستی پێكردووه و بووه به په‌كه‌كه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌وه.
هاوڕێ ئاتاكان به ڕووكه‌نی خۆی، به مێشكی خۆی كه قووڵ بیری ده‌كرده‌وه و به دڵی خۆی كه پڕه له عه‌شقی ئازادی، ڕه‌چاوی هێژاترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مرۆڤه‌كانی باكوور-ڕۆژئاوای كوردستان و میلیتانه‌كانی په‌كه‌كه‌ی له كه‌سایه‌تیی خۆیدا كردووه و بووه‌ته میلیتانێكی عه‌گیدی ئاپۆیی. هه‌رگیز له پراكتیكی شۆڕشگێڕ دانه‌بڕاوه، هه‌میشه هه‌وڵی داوه كه له‌نێو پراكتیكدا خۆی و ده‌وروبه‌ریی خۆی په‌روه‌رده بكات، كاریگه‌ریی ڕه‌نجی ئه‌و به‌سه‌ر هه‌موومانه‌وه هه‌یه. ده‌وروبه‌ریی پارتیمان و ناوه‌ندی گه‌ریلا هه‌رگیز ئه‌م هاوڕێیه هێژایه‌ی خۆی، گه‌له‌كه‌شمان ئه‌و ڕۆڵه‌یه‌ی خۆی له‌بیرناكات. پارتییه‌كه‌مان و هێزه‌كانی گه‌ریلا ئامانجه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌خات و خاوه‌نداره‌تی له یادی هاوڕێ ئاتاكان ده‌كات. لاوانی كوردستان كه زیاتر به‌شداری ده‌كه‌ن له‌نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا، ده‌بنه ئاتاكان و به ڕێگه‌ی ئه‌و فه‌رمانده هێژایه‌دا ده‌ڕۆن. گه‌له‌كه‌مان و دۆستان له جاران چالاكتر تێكۆشانی ئازادی ده‌كه‌ن و قه‌رزی وه‌فای خۆیان به هاوڕێ ئاتاكان ده‌ده‌نه‌وه.
هێزه فاشیست و قڕكه‌ره‌كان به كوشتنی فه‌رمانده هاوڕێ ئاتاكان ماهیر له‌وانه‌یه خۆیان به سه‌ركه‌وتوو دابنێن و وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌نجامیان به‌ده‌ستهێنابێت خۆیان ببینن. به‌ڵام له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا ده‌یبینن كه هه‌ڵه‌ن. گه‌لی كوردستان له ٧ ساڵی بگرن تا ٧٠ ساڵی ده‌بنه ئاتاكان و له دژی ئه‌م چه‌ته زاڵمه، فاشیست و مێتینگه‌ره ده‌وه‌ستنه‌وه. پارتییه‌كه‌مان، هێزه‌كانی گه‌ریلا و گه‌له‌كه‌مان ساڵی سی و پێنجه‌می ١٥ی ته‌باخ ده‌كه‌نه ساڵی ئاتاكان ماهیر و له‌پێناو ئازادیی كوردستان و له‌پێناو ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان ببێته خاوه‌نی هه‌لومه‌رجێك كه بتوانێت به ئازادی بژی و خه‌بات بكات، به گشتی به‌رخۆدانی شۆڕشگێڕی و دیموكراتی له هێڵی سه‌رفرازیدا پێشده‌خه‌ن و له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه تۆڵه‌ی هاوڕێ ئاتاكان ماهیر ده‌كه‌نه‌وه. سه‌رفرازی بۆ شه‌ڕڤانانی ئازادی، گه‌له‌كه‌مان و ئه‌و شه‌ڕڤانانه ده‌بێت كه به فه‌رمانداره‌تیی ئاتاكان ماهیر شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
s.m