په‌ژاك به‌تووندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی ڕژێمی ئێران بۆ سه‌ر كۆیه ده‌كات
پارتیی ژیانی ئازادی كوردستان (په‌ژاك) ده‌رباره‌ی له‌سێداره‌دانی ٣ چالاكی كورد و هێرشه‌كانی ڕژێمی ئێران بۆ سه‌ر كامپی حدك و حدكا له كۆیه، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
پارتیی ژیانی ئازادی كوردستان (په‌ژاك) ده‌رباره‌ی له‌سێداره‌دانی ٣ چالاكی كورد و هێرشه‌كانی ڕژێمی ئێران بۆ سه‌ر كامپی حدك و حدكا له كۆیه، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
پارتیی ژیانی ئازادی كوردستان (په‌ژاك) ده‌رباره‌ی له‌سێداره‌دانی چالاكانی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان زانیار مورادی، لوقمان مورادی و ڕامین حوسێن په‌ناهی، هێرشی ڕژێمی ئێران بۆ سه‌ر كه‌مپی حیزبی دیموكراتیی كوردستان (حدك) و حیزبی دیموكراتیی كوردستانی ئێران (حدكا) به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
په‌ژاك وێڕای ئیدانه‌كردنی له‌سێداره‌دانی ٣ چالاكه‌كه‌ی كورد و هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆیه، ڕایگه‌یاندووه: «پێویستە هەموو حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە خوێندنەوەیەکی ڕاست و قووڵ، ناکۆکی و کێشەکانیان بەلاوە بنێن و یەکڕیزی و یەکگرتوویی بکەنە بابەتی سەرەکی درووشم و کرداری خۆیان.»
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی په‌ژاك:
«هاوکاتبوونی هێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامی بۆ کۆیه، لەسێدارەدانی زانیار و لوقمان مورادی و ڕامین حوسەین پەناهی، هێرشەکانی سوپای بەشار ئەسەد بۆ سەر یەکینەکانی پاراستنی گەل لە قامیشلۆ، هێرش بۆ سەر گەریلاکانی بزووتنەوەی ئازادیخوازیی گەلی کورد و بەردەوامی تۆپبارانی هەرێمی کوردستان، پێویستە هه‌مووی لە چوارچێوەی یەک كۆنسێپتی واته‌دار و ئامانجدار لەپێناو لاواز کردن و لەناوبردنی گەلی کورد و دینامیزمی سیاسی لە هەر چوار پارچەی کوردستان چاوی لێ بکرێت.
لە لایەکی دیکەوه، ناکرێت هاوکاتبوونی ئەم ڕووداوانە لەگەڵ کۆبوونەوەی سێ لایەنەی پووتین، ئەردۆغان و ڕۆحانی لە تاران بە ئاسایی ببینرێت. هەرچەند شیمانە دەکرا کە بابەتی سەرەکی ئەم چاوپێکەوتنە چارەسەری کێشەی ئیدلب لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە ناکۆکەکانی ئەم سێ دەوڵەتە بێت، بەڵام ئەم ڕاستییە لەبەرچاوە کە کورد جارێکی دیکە بووه‌ته بابەتی سەرەکیی دانوستانی دەوڵەتانی ناوچەکە.
بێ گومان لەنێوان دەوڵەتانی ناوچەکە و بەتایبەتی ئێران و تورکیا کێشە و ئاڵۆزیی قووڵی جیۆپۆله‌تیك لە ئارادایە، بەڵام جارێکی دیکە کورد بووه‌ته هۆکاری سەرەکیی یەکگرتنی ئەم دەوڵەتانە.
لەم بارودۆخە پڕ لە قەیران و هەستیارەی ئێستادا کە جه‌للاده‌كان پەتی سێدارە دەخەنە ملی ڕۆڵە خۆشەویستەکانی گەلی کورد، پێویستە هەموو حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە خوێندنەوەیەکی ڕاست و قووڵ، ناکۆکی و کێشەکانیان بەلاوە بنێن و یەکڕیزی و یەکگرتوویی بکەنە بابەتی سەرەکیی درووشم و کرداری خۆیان. په‌ژاك بەتووندی ئیدانەی هێرشی تیرۆریستیی سوپای پاسداران بۆ کۆیە دەکات و سەرەخۆشی شەهیدبوونی ڕۆڵە تێکۆشەرەکانی گەلەکەمان دەکات و لەو باوەڕەدایە کە هیچ یەک لەم چەشنە کردارانە ناتوانێت ببێتە بەربەست بۆ درێژەپێدانی ڕێگه‌ی تێکۆشانی ئازادی.»
s.m