له چه‌ندین شاری باكووری كوردستانه‌وه ڕێپێوان به‌ره‌و شاری ئامه‌د ده‌ستی پێكردووه به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن له به‌رخۆدانی له‌یلا گیوڤه‌ن. له‌نێو به‌شداربوانی ڕێپێوانه‌كه كه له شاره‌كانی جۆله‌مێرگ، وان، قه‌رس، ئیدر، به‌دلیس، ئاگری، مووش، شرنا‌خ، مێردین، سێرت، ئێلح، دێرسم، چه‌ولیك، دیلۆك و ڕوحا ده‌ستی پێكردووه، په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په هه‌ن.
بڕیاره سبه‌ینێ كاتژمێر ١٢ چالاكانی ڕێپێوانه‌كه بگه‌نه ئامه‌د و له به‌رده‌م ماڵی له‌یلا گیوڤه‌ن لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی بده‌ن. به‌هۆی ئه‌و چالاكییه، پۆلیس ئه‌مڕۆ ده‌وری ماڵی له‌یلا گیوڤه‌نی گرت كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامی ئارام تگران. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان پۆلیس هه‌موو ڕێگه‌كانی ده‌وروبه‌ری ماڵی له‌یلا گیوڤه‌نی داخستووه.
s.m