پۆلیسی تورک لە وان چەندین رۆژنامەنووس و چالاکوانی دەستگیرکرد

پۆلیسى دەوڵەتى ئاکەپە لە وان بەڕێوەبەرانى دیسا دەر (DÎSA-Der) و خەباتکارانى رۆژنامەى یەنی یاشام و هەدەپەی دەستگیرکرد.

پۆلیسی دەوڵەتى تورک لە چوارچێوەى پلانی رژێمى ئاکەپە بۆ پاکتاو و سڕینەوەى سیاسیى گەلی کورد و خەباتکارەکانى، ئەمڕۆ هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان و چەندین کەسیان دەستگیرکرد.

لە وان پۆلیس بە ناوی پیرۆزبایکردنى رۆژی مامۆستاوە، کە لەلایەن خودى دەوڵەتى تورکەوە بەڕێوەدەچێت، هەڵیکوتایە سەر ماڵی مامۆستایانى زمانى کوردی.

لەو ئۆپراسیۆنە پاکتاوکارانەیەى ئاکەپەدا، دڵبەر ئاکن، مزگین فەندیک، نەعیم ئۆزدەن، شەکەت ئاجار، جەلال سۆغوک بەڕێوەبەرانی دیسا دەر (DÎSA-Der) و شوکران ئەردەم خەباتکاری رۆژنامەى یەنی یاشام دەستگیرکران.

هاوکات لە ناوچەى چاتاک هەر یەک لە دەرهات بارتو، رەمەزان ئیتلاه، چەکسدار کییە و ئەیلەم جەنگیز خەباتکاری ئەنجوومەنى گەنجانى هەدەپە-یان دەستگیرکرد.

هەروەها لە چوارچێوەى ئەو ئۆپەراسیۆنەدا مزگین فەندیک خەباتکاری رۆژنامەى ئۆزگیور یاشام لە ئیزمیر دەستگیرکرا.

ر.م