پیلانگێڕی هەنگاوی یەکەمی پرۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە بوو -١٦-

ئۆجالان: یەکێک لە هەنگاوە سەرەکیەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە، یەکەم ئۆپەڕاسیۆنی دژی من بوو. ئەجەویت بە بێ هۆکار نەیوت، 'تێنەگەیشتم ئۆجالانیان بۆچی ڕادەستی ئێمە کرد'.

عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە کتێبەکەی (بەرگرینامەکەی DMME – لە دەوڵەتی راهیبی سومەرەوە بەرەو کۆماری گەل) و لە پارێزنامە نووسراوەکەیدا بۆ دادگای سزا قورسەکانی ئەسینا کە لە ساڵی ٢٠٠٣دا دادگاییەکەی بەرێوە دەچوو، باسی لە قۆناغی ١٢٩ ڕۆژی نێوان ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ و ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ کاتی دەستگیرکردنیی کردووە.

ئۆجالان بەم شێوەیە شیکردنەوە بۆ دۆخەکە دەکات: بەستنەوەی من بە تاشە بەردەکانی ئیمڕالیەوە، لە بەستنەوەی پرۆمیزیوس لە ئەفسانەیەکدا بە چیاکانی قەفقازیا جیاواز نەبوو، چ ژان و لەیەکچوونێکی ئازاربەخشە کە ئەویش لە لایەن نەوەکانی ئێزدای ئەسینا زیوسەوە ئەنجامدرابوو. هەروەها مۆسکۆ کە ناوەندێکی هەڵبژاردەی شارستانیە، کەموکورتیشی هەبێت، بە یاریەکی قێزەونی بێ نمونەیی کە بە ملیونان جار لەدژی سۆسیالیزمیش ئەنجامدراوە، لە پرسی مندا بێ ئەوەی کە شەرم بکات، بۆ یەک دوو پڕۆژە، بۆ ئەوەی چەند ملیارێک لە بانکی ناوەندی وەربگرێت، بێ دوودڵی و بە شێوەیەک کە زۆرتر نەناسرێت، یاری کرد.

لە ڕۆماش بۆ کۆیلەداری کلاسید بۆ بەرژەوەندیە باریکەکانی کاپیتالیزم، هیچ بەهایەکی مۆڕاڵ و یاسایی لەبەرچاو نەگیرا، بە تیرۆری دەروونی کە مرۆڤ بڕوا ناکات، فشارەکە وایلێکردم کە شەڕێکی گەورەی شەرەف بکەن و پێوێستیەکە جێبەجێ بکەم. ئەسیناش، شتێکی کرد کە خراپترین سۆزانی نە دەوێرێت و نە دەزانێت ئەنجام بدات، متمانەی دۆستایەتی بە قێزەونترین شێوە بەکارهێنا و منی وەک پاکێجێک بۆ پایتەختی کینیا نارد و بە دیاری بە دڕندەکانیدا. هەڵوێستی دواکەوتوو، ئەشکەنجەکار، بێ هەست جگە لە لۆژیکی بەرژەوەندیەکانی، بەهای بە هیچ شارستانیەکی تری سەدەی ٢٠ نەدا، هەر خولەکێک کە تێدەپەڕی، ڕووی ڕاستەقینەیان زیاتر بەدەر دەکەوت و منیش لە جێگەی خۆم واقم وڕدەما. ڕاستیە دژبەرەکە کە ڕێگری لە کاردانەوەکەمی دەکرد ئەو بوو و هەر ئەویش ڕاست بوو.

ئەوانەی چاوەڕێی هەڵوێستی جیاوازن، ئەگەر لە هەموو ڕوویەکەوە لە ڕاستی تێنەگەن و تا ئەو ڕادەیەی لە هەستی مۆخی ئێسقانەکانیان تێنەگەن، ناتوانن ئەنجامی هزر و مۆڕاڵ بەرهەم بێنن. من هیچ کاتێک بڕوام بە قەدەر نەکرد. ڕووبەڕووبوونم لە گەڵ چوارمێخەکە کە هێزەکانی قەدەر بۆیان دیاریکردبووم، بە واتای ئەوە دەهات کە بە تەنها و بە بێدەنگی وەک لەناو گۆڕێک ئیدی دەژیام. منیش دوایین لێدانی دڵی خۆم، دوایین هەستی خۆم، بۆ مرۆڤایەتی بەکاردەهێنا، منیش ئەوەم وەک خەیالەکانم، لە واتای خۆم تێدەگەیشتم و ئیدی ڕووداوەکەم بە سروشتەوە دەبەستەوە.

گرنگترین ئۆپەڕاسیۆنی ناتۆ بوو

قۆناغی چوار مانگی نێوان ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ و ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ بە شێوەیەکی نائاسایی تێپەڕی کردبوو. جگە لە هەژموونگەرایی جیهان واتە ئەمریکا هیچ هێزێکی تر لە پشت ئۆپەڕاسیۆنە چوار مانگەکە نەبوو و لەو قۆناغەدا ڕۆڵی هێزی شەڕی تایبەتی تورک (سەرۆکی هێزەکە جەنەڕاڵ ئەنگین ئالان بوو)بە تەنها ئەوە بوو من بە فڕۆکە ئەویش بە شێوەیەکی کۆنتڕۆڵکراو بۆ ئیمڕالی ببەن. قۆناخەکە بە تەئکیدی قۆناخێک بوو کە گرنگترین ئۆپەراسیۆن لە مێژووی ناتۆدا جێبەجێ دەکرا. ئەویش بەو شێوەیە ئاشکرابوو، ئەو جێگایانەی کە بۆی دەچووین، هیچ کەسێک نەیدەتوانی هەڵوێستێکی جیاواز پیشان بدات.

ڕووسیای گەورەش بە شێویەکی ئاشکرا بێکاریگەر کرا. هەڵوێستی یونانیش خۆی بەشی ئەوەی دەکرد کە هەموو شتێک ئاشکرا بکات. رێوشوێنی ئەمنی ناوخۆ و دەرەوەی ئەو ماڵەی منی تیدابووم لە ڕۆما هەموو شتێکی پێ دەوتم. بۆ ڕادەستکردنەوە ڕێوشوێنی نائاسایی گیرابوونەبەر. ڕێگایان نەدا یەک هەنگاویش بۆ دەرەوە بنێم. تیمە ئەمنیە تایبەتەکان تا دەرەوەی ژوورەکەشمیان ٢٤ کاتژمێر کۆنتڕۆڵ دەکرد. حکومەتی ذ. ئالەما حکومەتێکی چەپی دیموکرات بوو. د، ئالەما بێئەزموون بوو، بە تەنها نەیدەتوانی بڕیار بدات. لە هەموو ئەوروپا گەڕا. بەریتانیا وتی، پێویستە بڕیاری خۆی بدات. کەس پشتگیری لێنەکرد. هەڵوێستی بروکسێڵ ڕوون نەبوو. لە کۆتاییدا ئێمەیان ڕادەستی دادگا کرد. هیچ ئەگەرێک نەبوو کە لەو هەڵوێستەدا کاریگەری گلادیۆ نەبێت.

خۆی ئیتاڵیدا یەکێک لەو وڵاتانە بوو کە گلادیۆ تێیایدا زۆر بەهێز بوو. بەرلسکۆنی بە هەموو هێزێکیەوە لە جووڵەدا بوو. خۆشی پیاوی گلادیۆ بوو. بۆیەش دەمزانی کە ئیتاڵیا ناتوانێت من هەڵبخەڵەتێنێت و بۆیەش بێچارە مابوون کە منیش بەجێی بهێڵم. لە لایەکی ترەوە تورکیا لە چاو ئەوەوە ببووە وڵاتێک کە ئەمریکا و ئیسرائیل زۆر متمانەیان پێ هەبوو کە وڵاتێکی پاشکۆ بوو. ئەو قۆناغە کە دەوترا وەک شێتەکان دەبووە جیهانی، لە راستیدا جگە لەو چیڕۆکانەی کە تورکیا پێشکەشی کاپیتالیزم دەکرد، هیچ شتێکی تر نەبوو. سیناریۆی داگیرکردنی عێراق، لە ناکاودا بینرا کە گرێدراوی ڕادەستکردنەوەی من بوو. داگیرکەری لە ڕاستیدا بە ئۆپەراسیۆنی دژی من دەستیپێکردبوو. ئەو شتە بۆ داگیرکردنی ئەفغانستانیش ڕاستە.

ئامانجێکی گەورە و ستراتیکی بوو

لە ڕاستیدا یەکێک لە هەنگاوە کلیلیەکانی پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستی گەورە و ئۆپەراسیۆنی سەرەتا، دەستگیرکردنی من بوو. ئەجەویت بێ هۆکار نەوت، "ئەوەندە هەوڵ دەدەم نازانم ئۆجالانیان بۆچی ڕادەستی ئێمە کرد".هەر وەک چۆن جەنگی یەکەمی جیهانی بە کوشتنی وەلیئەهدێکی نەمسا بە دەستی نەتەوەپەرستێکی سڕبی دەستیپێکردنوو، بە شێوەیەکی تر، ' جەنگی سێیەمی جیهانیش بە ئۆپەراسیۆنی بەرانبەر من دەستیپێکرد. بۆ ئەوەی مرۆڤ لە قۆناغی دوای ئۆپەراسیۆنەکە تێبگات، پێویستە ڕووداوەکانی بەرلە ئۆپەراسیۆنەکە و کاتی ئۆپەراسیۆنەکە باش هەڵبسەنگێنێت.

کلینتۆن سەرۆکی ئەمریکا بۆ دەرکردنی من لە سوریا، جارێک لە شام و جارێک لە سویسرا لەگەڵ حافز ئەسەد کۆبووە، کە کۆبوونەکەوە ٤ کاتژمێر بەردەوام بوو. حافز ئەسەد لە کۆبوونەوەکاندا لە گرنگی پێگەی من تێگەیشت. بە باشی بینی کە پرسەکە پەرت و بڵاو بکاتەوە. بۆ ماوەیەکیش بێت، لەبارەی دەرکەوتنم لە سوریا هیچ داواکاریەکی لێنەکردم. وەک بناغەیەکی باش بۆ هاوسەنگی دژی تورکیا دەیویست تا کۆتایی خۆی ڕابگرێت. منیش فشارم لە سوریا کرد کە لەدژی تورکیا ببێتە خاوەن هەڵوێستێکی ستراتیژی. بەڵام هێزم و دۆخەکەم ڕێگەی نەدەدا کە لەگەڵی کار بکەم.

ئەگەر لە ئێران بوومایە، ئەگەری هەبوو هاوپەیمانیەکی ستراتیژی دروست ببوایە. بەڵام لەسەر ئەم پرسە متمانەشم بە ئێران نەبوو، لە هەڵوێست و ڕێ و ڕێبازەکانیان دەکشامەوە ( کوشتنی سمکۆ و قاسملۆ و ئەو جۆرە پیلانگێڕیانە، دەرکدنی پاشای مادەکان ئاستیاگەس بە دەستی هارپاگۆس و ئەو جۆرە یاریانە). بەرپرسانی کوردی عێراق کە پەیوەندیان لەگەڵ کلینتۆن هەبوو، هەبوونی منیان لە سوریا بۆ ئامانجە ستراتیژیەکانیان بە راست نەدەبینی. لەبەرئەوەی کورد و کوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ لە کۆنتڕۆلیان دەردەچوو.

بۆ بەرژەوەندی زلهێزەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و بۆ ئاسایشی ئیسرائیل وەک گرنگیەکی ژیانی دەبینرا. لەو چوارچێوەیەدا ئەو دوو هێزە کە سەر بە ئەوان بوون، بەڵام لەناو خۆیاندا هەموو کاتێک کێشەیان هەبوو، بۆ بەرژەوەندی خۆیان و سیاسەتەکانیان بەشی خۆیان عەقڵیان هەبوو. دەرکەوتنی پەکەکەش، یاریە مێژووی و خاوەن کارەکتەری ڕۆژانەی تێک دەدا. دروستبوونی دەرفەتی چارەسەری و ئاشتی لە ساڵی ١٩٩٣ و ١٩٩٨ بە واتای کۆتاییهێنان بە یاریەکە دەهات. لەبەرئەوەش چارەسەریەکی بەو شێوەیە دروست ببێت.

هەوڵی تیرۆرکردن و پیلانگێڕی گەورەیان دادەنا. گورزێکی گەورەی ستراتیژی بەر یاری و بەرژەوەندیەکانی زلهێزەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەوت کە پەکەکە لە کۆنتڕۆڵ دەربجێت و لەگەڵ تورکیا و کۆمەڵگاکان و دەوڵەتانی تر ئاشت ببێتە. ئەو خەیالانەی کە مرۆڤ ناتوانێت بە شێوەیەکی فراوان هۆکارەکانی باس بکات، دەریدەخات کە بۆچی پیلانگێڕی ١٩٩٨ بەم ئەندازەیە گەورە و خاوەن ستراتیژی بوو. کلینتۆن ئەو کاتە گرنگیەکی زۆری بە هەنگاوە فراوانکردنی هەژموون لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدا و هەموو کاتێک باسی لە گرنگی تورکیا لەو هەنگاوەدا دەکرد. ڕاوێژداری تایبەتیشی بەناوی جەنەڕاڵ گالتیەی خۆی ئاشکرای کردبوو کە ئۆپەڕاسیۆنی دژی من لەسەر فەرمانی کلینتۆن ئەنجامدراوە.

هەڵوێستی ئارام و هەوڵەکانی گەل

تا ئێستاش ئەگەر لە ئەنجامی ئەم پیلانگێڕیانە ئێمە نەمردووین، لە ژیانداین، لەبەر ئەم هۆکارەیە کە هەڵەمان نەکردووە. ئەوەش پەیوەندی بە هەڵوێستی ئارامی من لەم جێگایە و هەوڵەکانی هاوبەشی گەلەکەمانەوە هەیە. کاتیک ناحەقیەکی گەورە، پیلانگێریەک هەبێت، کاری سەرەکی ئەوەیە کە مرۆڤ پێویستە بناغەی مێژوو و شارستانی ناحەقیەکان ئاشکرا بکات و ڕووپوشی قێزەونی پیلانگێڕەکان لەسەر دەمووچاویان لاببات کە وادەزانن مێژوو دەنووسنەوە. ئاشکراکردنی هەموو هەڵوێستە پیلانگێڕیەکانی ناوەندە گرنگەکانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات، ئاشکراکردنی هێڵی ئەوان لە جیهاندا ژیانی هەژاری ئەوان، بە واتای گەورەترین پاراستنی مرۆڤایەتی دیت.

بە بەرژەوەندی سیاسی سادە و ڕۆژانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دروستکردنی ڕێبازی نۆکەرکردنی ئیمپریالیزم کە دەرفەتی چارەسەری شکۆمەندانە نادەن و هەوڵ دەدەن بەرژەوەندیەکان پێشێل بکەن و کاتێک مرۆڤیش دژی دەوەستێتەوە، بێ ئەوەی هیچ ڕێزێک لە ڕێچکەی یاسایی دیموکراتی بگیرێت، لەگەڵ ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات لەسەر بڕیاری پیلانگێریەکی لەدەرەوەی مڕۆڤایەتی ڕێدەکەون کە بەکارهێنانی زۆر سنوردار و زەحمەتە. ئاسانترین شت ئەوە بوو کە مردن هەڵبژێری. پلانی پیلانگێران و هیواکانیان ئەوە بوو. ئەوەی دەرفەتی بەوە نەدەدا، ژیانی ناو سیستمی تابووتیدا بوو کە مێخکرابوو. هەموو شتێکی کۆتایی سەردەمەکە، سەرەتای سەردەمێکی تری پیشان دەدا و فاشاری بۆ دەهێنا.

بە تەواوی ئاگاداری پیلانگێڕیەکەم

ئەوانەی بۆ ئاشتی هەنگاوی ماقۆلانە نانێن، هەموو شتێکیش لەوان چاوەڕێ دەکرێت. پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕیەکە زیاتر پێویستی بە هەوڵدان بوو. پێویستە مرۆڤ حسابێکی باش بکات کە شیوازی پووچەڵکردنەوەکە، دەیەوێت بۆ کوێ ببات. سەرەتا رەنگی خۆکوشتنیان بەسەر مندا سەپاند. دوای من لە زۆر شوێنی پلان داڕێژرابوو. پلانەکان کۆتاییان پێنەدەهات. دواتر بڵاوبوونەوە. هیچ نازانرێت کە شێوازی چارەسەری تورکیا چییە. بەڵام هەوڵی پووچەڵکردنەوە دەدات، بە پێی کات بەپێی ئەلتەرناتیف و بەپێی بەرژەوەندی خۆیانن.

بە تەواوی ئاگاداری پیلانگێڕیەکەم کە لەبەرانبەرم دەکرێت. ئەم بەرگرینامەیەم وڵامێکی سەرەتایی و کاریگەرە، لەدژی ئەو هێزانیە کە نەک تەنها لەسەر من، لەدژی هەموو مرۆڤایەتی بە پیلانگێڕی هەوڵ دەدەن کە سەربکەون و بە کەیفی خۆیان بجووڵێنەوە. من هیچ کاتێک بیرم لە تۆڵە نەکردەوە. ئەگەر یەک لەسەر هەزاریش دەرفەت هەبێت کە جەوهەری هەبێت، کارەکتەرم وایە کە دوژمن بکەمە دۆستم. بەڵام ئەگەر دەرفەتم بۆ بڕەخسێت، زۆرم دەویست پیشانی بدەم کە چۆن تۆڵە لە پیلانگێڕەکان دەکرێتەوە، زۆرم دەویست، چالاکی قاڕەمانێێتی و شەڕڤانی پیشانی ئەوان بدەم کە جارێکیتر نەتوانن لەدژی مرۆڤایەتی هەڵویستی بەم شێوەیە پیشان بدەن.

سبەی: جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە: ئۆجالان ئازاد نەبێت چارەسەری بەدی نایەت

ف.ق