"پێویستیى گەل چی بێت، ئەوە بۆ ئێمە دەبێتە کاری سەرەکی"
جیهاد ئۆزکان پاڵێوراوی هەدەپە بۆ هاوسەرۆک شارەوانیى ئەلکێ رایگەیاند، کاتێک هەڵبژێردران داواکانى گەل دەکەنە بنەمای کارەکانیان.
جیهاد ئۆزکان پاڵێوراوی هەدەپە بۆ هاوسەرۆک شارەوانیى ئەلکێ رایگەیاند، کاتێک هەڵبژێردران داواکانى گەل دەکەنە بنەمای کارەکانیان.
جیهاد ئۆزکان پاڵێوراوی هەدەپە بۆ هاوسەرۆک شارەوانیى ئەلکێ لە پارێزگاى شرنەخی باکووری کوردستان رایگەیاند "چی بۆ گەلەکەمان پێویست بێت ئەوە دەبێتە کاری سەرەکیمان".
جیهاد ئۆزکان کارمەندێکى خانەنشینە، کە ماوەى ٣٠ ساڵ لە ناوچەى ئەلکێى شرنەخ دا لە ناو گەلەکەیدا کاری کردووە.
ئێستا بووەتە پاڵێوراوی هەدەپە بۆ هاوسەرۆک شارەوانیى ئەلکێ.
ئۆزکان راشیگەیاند، لە پێش هەموو شتێکەوە گەل بە بنەما دەگرن و وتیشی "پێویستیى گەلەکەمان بە هەر چییەک بێت ئەوە بۆ ئێمە دەبێتە کاری سەرەکی. ئێمە خزمەتى خۆمان لەو چوارچێوەیەدا دەکەین".
ر.م