پێشمەرگەکانی پارتی(پەدەکە) گردی کانی ماسی-یان ڕادەستی سوپای تورک کرد

پێشمەرگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان(پەدەکە) دوێنێ شەوگردی ستراتژیکی کانی ماسییان چۆڵکردووە و ڕادەستی سوپای داگیرکەری تورکیایان کردووە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکە هێرشە داگیرکارانەکەی خۆی بۆسەرباشووری کوردستان فراوانتردەکات.

بە پێی ئەوزانیارییانەی کە لەهەرێمەکە دەست کەوتووە  پەدەکە لە دلمان و بارخێ و لە ٦ شوێنی نزیک گوندی بارخێ لە کانی ماسیی پێشمەرگەکانی خۆیی کشاندووەتەوە و لە ڕۆژئاوای گوندەکە جێگیربوونە. لەوگردانەی کە پێشمەرگەکانی پەدەکە خۆیان کشاندووەتەوە و لە ٦شوێن لەسەرسنوور، سەربازانی سوپای تورک لە دهۆک جێگیر کراون.

دوای دیدارەکەی نەچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان

دوای ئەوەی کە پێشمەرگەکانی پەدەکە شوێنەکانی خۆیان-یان بۆ سوپای تورک چۆڵکردووە، ئاماژەکان باس لەوەدەکەن کە سوپای تورکیا ئامادەکاری سەربازیی دەکات. جێگۆڕکێ لەنێوان پێشمەرگەکانی پەدەکەو سوپای تورکیا، دوای دیدارەکەی ئەردۆغان و نەچیرڤان بارزانی ئەنجامدرا.

بەپێی زانیارییەکان ئاشکرایە کە دوای هێرش بۆسەربرادۆست لەسەرخەتی مەتیناش ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری دەستپێبکات.

ک-ش