پەرلەمانتارانی هەدەپە ناڕەزایەتیان نیشاندا

پەرلەمانتاری هەدەپە لە شرنەخ حوسێن قاچماز، لە بارەی هێشتنەوەی باری نائاساییەوە دوا و وتی "باشترین والیەکانی ئێستا، والیەکانی باری نائاسایی ساڵی ١٩٩٠ دەهێننەوە بیرمان.".

دەربارەی ئەو پرۆژە یاسایەی کە ئاکەپە پێشکەش بە پەرلەمانی تورکیای کردووە، پەرلەمانتاری هەدەپە لە شرنەخ حوسێن قاچماز، لەسەر هێشتنەوەی باری نائاساییەوە دوا. حکومەت کە بەڵێنی دابوو باری نائاسایی هەڵبگرێت، بۆ ماوەی سێ مانگ باری نائاسایی درێژکردەوە و لەماوەی سێ ساڵیشدا باری نائاسایی بەڕێوەبرد.

قاچماز دەستنیشانی کرد، کە بە "یاسای تۆربە" گوایە ئەوان باری نائاسایی هەڵدەگرن و وتی "ئەو پرۆژە یاسایە، بێ‌ئەوەی بخرێتە بەردەست کۆمیتەی ئابووری پەرلەمان، لە کۆمسیۆن تێپەڕێنراوە و بەهۆی بەهێزی خۆیانەوە لە پەرلەمان، کردوویانە بە یاسا".

ئێمە ناڕەزایەتیی پێویست نیشان دەدەین

حوسێن قاچماز بە بیری هێنایەوە کە پارتەکەی لە دژی ئەو پرۆژە یاسایە، پێشنیارنامەیان داوەتە پەرلەمان و تێیدا ڕوونیان کردووەتەوە کە نوێکردنەوەی ئەو یاسایە دژ بە پرەنسیپەکانی یاسا گشتیەکانە، دژ بە دەستووری بنەڕەتیی وڵاتە، هاوکات دژ بە یاسا نێودەوڵەتیەکانیشە.

قاچماز وتی "نابێت ئەو یاسایە کە مافی گەل ئاستەنگ دەکات، بە بێ ئەوەی بە باشی گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت، بە زمانێکی سادە بگوترێت و وەربگیرێت، بە پەلە پەل، لە کۆمسیۆن تێبپەڕێنرێت. ئێمە نارەزایەتی پێویست نیشان دەدەین و تانە لە تێپەڕاندنی ئەو پرۆژە یاسایە دەدەین".

وتەی "یاسا شۆربایە"

حوسێن قاچماز ڕەخنەی لەوە گرت کە حکومەت هەموو جارێک یاسای تۆربە دەردەکات و وتیشی "لە دواین یاسای تۆربەدا زۆر شت لە هەمان کاتدا ئەنجام دراون. هەندێک هەڤاڵی پەرلەمانتاری ئێمەش بەوە دەڵێن 'یاسای شۆربایی'”.

گەل ئاگای لە مەترسیەکان نییە

پەرلەمانتاری هەدەپە حوسێن قاچماز بە وتەی 'گەل ئاگای لە مەترسیەکانی ئەو پرۆژە یاسایە نیە'، ناڕەزایەتیی نیشاندا لەبەرامبەر دەسەڵاتی بێسنووری والیەکاندا و وتیشی "بەو یاسایە والیەکان دەتوانن بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ نەهێڵن کەس بچێتە دەرەوە و کەس بێتە ناو شارەکانەوە. ئەم بڕیارە والیەکانی ساڵی ١٩٩٠ مان بیردەخاتەوە. لە پراکتیکی ئەم حکومەتەدا، ئێمە پێشتریش داواکاری گشتیی باشمان بینیبوو. بەڵام زۆر جار بێ ئسوڵی ئەو داواکارە گشتییانە پاشان ئاشکرا دەبێت".

سووتفە...

حوسێن قاچماز لە بەردەوامی قسەکانیدا، وتی "بەهۆی قوربانییە سەربازییەکانەوە، حکومەت لە بواری ئابووریەوە تەنگی پێهەڵچنراوە و دەیەوێت پارە کۆبکاتەوە. هەر لەبەر ئەوەشە کە خاڵی سەربازیی ٢١ ڕۆژە بۆ یاساکە زیاد کرا. ئەوەش بۆئەوەیە کە پارەی لەسەدا ٤٠ ی جلوبەرگی سەربازیی پێ بدرێت کە لەلایەن کۆمپانیای ئەرەگلی تێکستیلەوە لە قۆنیا دروست دەکرێت. سووتفەیە کە ئەو کۆمپانیایە هی بنەماڵەی ئەلبەیراقە. ئێمە دەتوانین بڵێین کە تاکە ئامانجی سەربازیی ٢١ ڕۆژە ئەوەیە کە بۆ هەندێک کەس، ڕانت ئامادە بکەن".

قاچماز جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەوان دەیانەوێت هەموارکردنەوە و نوێکردنەوەی یاساکان لەبەرژەوەندی گەل و گەنجاندا بێت و ڕاشیگەیاند کە ئەوان لە دژی ئەوەن کە بە زۆری زۆرداری سەربازێتیی بە گەنجان بکرێت.

ر.م