پەرلەمانى هەرێمى کوردستان بۆردومانەکانى تورکیاى ئیدانە کرد

لە دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمانى هەرێمى کوردستاندا هێرشە پاکتاوکاری و داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک لە دژی باشووری کوردستان ئیدانەکرا. د. ڤاڵا فەرید سەرۆکی پەرلەرمان داواى لە حکومەتى عێراق کرد بە ئەرکی خۆی هەستێت.

پەرلەمانى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ دانیشتنى ئاسایى خۆی بەڕێوەبرد. لە سەرەتاى دانیشتنەکەدا د. ڤاڵا فەرید سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان بەناوی هەموو پەرلەمانتارانەوە بۆردومانەکانى دەوڵەتى تورکی بۆ سەرخاکى باشووری کوردستان ئیدانە کرد.

سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان داواى لە حکومەتى عێراق کرد بە ئەرکى خۆی هەستێت و رایگه‌یاند: "ئیدانه‌ی تۆپبارانكردنی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئیدانه‌ی كوشتن و برینداركردنی خه‌ڵكی سیڤیل له‌و ناوچانه‌ ده‌كه‌ین".

 راشیگه‌یاند: "به‌پێی ده‌ستووری عیراق و یاسا به‌ركاره‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ پاراستن و رێگه‌گرتن له‌سه‌روه‌ریی خاكی عیراق له‌ئه‌ستۆ و به‌رپرسیاریه‌تیی حكومه‌تی ناوه‌ند دایه‌و پێویسته‌ رێككاری پێویست بۆ پاراستنییان بگرێته‌به‌ر و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیان و زیانلێكه‌وتووانیش له‌وچوارچێوه‌دا له‌ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی عیراقه‌".

لە ٢٧ی حوزەیرانى ٢٠١٩ / ٦ی پووشپەڕ دا فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورک لە شاخی کورتەکى قەندیل ٢ ئۆتۆمبێلى هاووڵاتییانییان بۆردومانکرد و لە ئەنجامدا ٣ هاووڵاتى شەهید بوون و ٥ هاووڵاتیى تریش بریندار بوون.

ر.م