پەکەکە: دەسەڵاتى ئاکەپە بەها کۆمەڵایەتییەکان لە ناو دەبات

کۆمیتەى پشتگیری لە بنەماڵەى شەهیدانی پەکەکە رایگەیاند، تەرمی عەگید ئیپەک سەرباری هەموو داوا و پێداگرییەکانى بنەماڵەکەى پێیان نەدرایەوە و رادەستکردنی تەرمەکەیان لە دەرەوەی هەموو پێوەرە ئەخەلاقی و ویژدانییەکان کردە ئەشکەنجەیەک بۆ دایک، بنەماڵە و گەلەکەمان

کۆمیتەى پشتگیری لە بنەماڵەى شەهیدانی پەکەکە رایگەیاند، تەرمی عەگید ئیپەک سەرباری هەموو داوا و پێداگرییەکانى بنەماڵەکەى پێیان نەدرایەوە و رادەستکردنی تەرمەکەیان لە دەرەوەی هەموو پێوەرە ئەخەلاقی و ویژدانییەکان کردە ئەشکەنجەیەک بۆ دایک، بنەماڵە،  گەلەکەمان و مرۆڤایەتی.

کۆمیتەى پشتیوانی لە بنەماڵەى شەهیدانی پەکەکە لەبارەى ناردنەوەى تەرمی عەگید ئیپەک گەریلای هەپەگە لە رێگەى پۆستەوە بۆ بنەماڵەکەى رایگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و تیادا هاتووە "دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە بەهاکانی کۆمەڵگە لە ناو دەبەن و بێ ئەخلاقانە و بێ ویژدانانە دەیانەوێت کۆتایی بە کۆمەڵگە بهێنن و رادەستی خۆیانی بکەن، بەڵام تا کەی دەتوانێت دەسەڵاتەکەى خۆی بەشێوەیە درێژ بکاتەوە؟".

کۆمیتەکە راشیگەیاند، دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە مۆری خۆی  لە بن دڕندەییەکى نوێ دا و هێرشی کردە سەر شەهیدان و مافی پیرۆزی دایکایەتى، کە گەورەترین بەهای گەلی کوردە، لەو رێگەیەوە تاوانێکى تری لە دژی مرۆڤایەتى ئەنجامدا.

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە بەشێوەیەکى بێ ئەخلاقانە و بەدەر لە دین، بە کردەوە فاشیستانەکانی رێز لە مردووەکانیش ناگرێت، کە گەورەترین بەهای مرۆڤایەتییە، گوایە دەیەوێت بە بێ بەهاکردنی تەرمی شەڕڤانەکانى ئازادی گەلەکەمان بترسێنێت.

شەڕڤانی ئازادی عەگید ئیپەک لە ٢٣ی ئایاری ٢٠١٧ لە شاخی خەلاسۆر لە ناوەندی دێرسیم لە شەڕدا شەهیدبوو، سەرباری پێداگری و داواکانى بنەماڵەکەى بۆ وەرگرتنەوەى تەرمەکەى، بەڵام تەرمەکەیان پێنەدانەوە و پێدانەوەى تەرمەکەیان وەرگەڕاند بۆ ئەشکەنجەدانێک، بەڵام بنەماڵەکە دەستیان لە کۆڕەکەى خۆیان هەڵنەگرت و لە ئەنجامی پشکنینی دی ئێن ئەی (DNA) بەرپرسانیان ناچارکرد ئەوە قبوڵ بکەن، کە تەرمەکە تەرمی عەگید ئیپەکە. بەپێی رێنمای و رێوشوێنە ئاساییەکان دەبوایە دەزگای داد بنەماڵەکەى بانگ بکردایە و تەرمەکەى رادەست بکردنایەتەوە، بەڵام لەبریی ئەوە، ئێسکەکانیان خستە تورەکەیەکەوە و لە رێگەى پۆستەخانەوە لە دادگای ئامەد وەک کەلوپەلێک رادەستی دایکیان کردەوە.

ئێمە دەپرسین، باشە کردەوەی لەوشێوە رق لەدڵانەیەی دژ بە مرۆڤایەتى و دژ بە ئەخەلاق لە کام شەڕدا روویداوە؟ و کام دەوڵەت کاری لەو شێوەیەیى کردووە؟ لە ناو کام یاسادا جێگای کردەوەیەکى لەو شێوەیە دەبێتەوە؟ نەک تەنها ئەشکەنجەی تەرمی گەریلایان کردووە، بەڵکو رەوانەکردنەوەى ئێسک و پروسکەکەى لە تورەکەدا بەشێوەیەکى بێنسوور و بێ ئەخلاقانە ئەشکەنجەدانی دایک و بنەماڵە و خۆشەویستانیەتی و هاوکات ئەشکەنجەدان و بێ ئەخلاقیکردنە بەرامبەر بە گەلەکەمان، کۆمەڵگەى تورکیا و هەموو مرۆڤایەتی. لەو بێ ئەخلاقییەش تێر نەبوون و رێگاشیان نەدا کەس بەشداری لە رێوڕەسمی بە خاکسپاردنی تەرمەکەدا بکات، رێگایان نەدا بنەماڵەکەی پرسەى بۆ دابنێن و مافی سەرەخۆشیکردنیان لێ زەوتکردن. بە زۆر نەیانهێشت رێوڕەسم و کاروباری ئایینی بۆ تەرمەکە بەڕێوەببەن.

دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست، کە لە بێ ئەخلاقیدا هیچ سنوورێک ناناسێت، بە لەناوبردنی بەها کۆمەڵایەتییەکان، بە کردەوە بێ ئەخلاقانە و بێ ویژدانانەکەى دەیەوێت کۆتایی بە کۆمەڵگە بهێنێت و کۆمەڵگە رادەست بکات، گوایە دەیەوێت بەوە تەمەنی دەسەڵاتەکەى درێژبکاتەوە، کۆبوونەوەی مرۆڤەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ خۆی کردووەتە دەرفەتێک و گوایە دەیەوێت لەور ێگەیەوە کەسەکانمان ئێمە بەرامبەر ئەو هێرشەی دژ بە شەهیدەکانمان بێدەنگ بکەن، بەڵام با باش ئەوە بزانن، کە خۆیان هەڵدەخڵەتێنن.  

توڕەیی گەلەکەمان لە دژی بێ ئەخلاقی و بێ ویژدانی گەیشتووەتە بەرزترین ئاست. ئەو هێرشانەی بەدەر لە مرۆڤایەتی نەک تەنها لە دژی شەڕڤانانی ئازادی، بەڵکو هاوکات لە دژی گەلەکەمان و هەموو مرۆڤایەتیشە. هەر کەسێک خۆی بە مرۆڤ بزانێت دەبێت بەرامبەر ئەو تاوانەی دژ بە مرۆڤایەتى بێدەنگ نەبێت. دەبێت گەلەکەمان خاوەنداری لە شەهیدان بکات و بەشێوەیەکى زۆر بەهێز ئەو کارە بکات".

ژ.ت