پەکەکە ساڵیادی شەهیدبوونی زەینەب کناجی (زیلان) و شێخ سەعید پیرانى بەرز راگرت

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە لە ٢٤هەمین ساڵوەگەڕی چالاکییەکەیدا یادی کناجیی کردەوە و وتی: "دیسانەوە پەیمان دەدەین، کە لە دڵسۆزیماندا بۆ شێخ سەعیدی ئەفەندیمان، هەمیشە وەکو زیلان بین."

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە بۆ بەرز راگرتنى یادی زەینەب کناجی (زیلان)، کە لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦ / ١٠ی پووشپەڕ لە چالاکییەکی گیانفیدایی شەهید بوو، راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

پەکەکە لە راگەیاندراوەکەیدا نووسیوەتی:

"تەنها بەو چالاکییانە، کە شۆڕشگێڕە گەورەکان دەتوانن ئەنجامی بدەن، کات و دەرفەت و تواناکان لەگەڵ گەورەترین بەرخودان دا ئاوێتە و مانادار دەبن و خۆی لەگەڵ فیداکاریدا دەکاتە یەک و بەوەش لەسەر بنەماکانی بەرژەوەندیى گەوهەری گۆڕانکاریی گەوهەری و ریشەییان دروستکرد. ئەگەر ئامانج بەرز و بەرچاو بێت، چالاکی، رێکخستن و بزووتنەوە ناتوانێت بچووک، سووک و بێتوانا بێت. گەورەبوونی ئامانج هەمیشە گەورەبوونی چالاکیی دیاریکردووە. لە شەڕە مرۆڤایەتییەکەماندا، شەهیدەکانمان، کە نرخی مرۆیین و دەبێت هەر یەکێککیان ببێتە بیرەوەرییەک، کە هاوشێوەی ئەو قارەمانە مەزن و گەورانە، کە قۆناغەکەى خۆیان دروست دەکەن. ئەوان لە مێژوو و بیرەوەری ئێمەدا جێگیر ببن و بە شێوەی بەها نەمرەکانمان بە نەمری بمێننەوە. لەو چوارچێوەیەدا؛ ئێمە هاوڕێ زیلان (زەینەب کناجی) کە شۆڕشگێڕێکی پێشەنگی راستەقینەی گیانفیداییە، لە ٢٤هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونیدا وەبیر دەهێنینەوە، لە کەسایەتیی ئەودا جارێکی دیکە رایدەگەیەنن، ئێمە دڵسۆزی هەموو شەهیدانی ئازادین کە بە گیانفیدایی بەرخودانیان کردووە شەهید بوون و بۆ یادیان سەری رێز دادەنەوێنین.

 هەروەها لە ٨٥هەمین ساڵوەگەڕی لەسێدارەدانی ریشسپی و بیرمەندی مێژووەکەمان شێخ سەعید ئەفەندی و هاوڕێکانی کە لە ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٢٥ / ٨ی پووشپەڕ لەسێدارە دران، داگیرکەری شەرمەزار دەکەین. جارێکی دیکە پەیمان دەدەین، کە دڵسۆزیمان بۆ شێخ سەعید ئەفەندییەکان، بە هەمان شێوەی دڵسۆزییەکەى زیلانەکان بێت."

هاوڕێمان زیلان (زەینەب کناجی) بەو چالاکییەی کە لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦ / ١٠ی پووشپەڕ ئەنجامی دا، بە شێوەیەکی روون نیشانی دۆست و دوژمنی داوە، کە دەبێت نوێنەری پڕ و لێوانلێوی ئایدیۆلۆژی، هەست، ڕامان لە مرۆڤ رادەبوورن و دەبنە زمانی رێکخستنی کۆمەڵگە، هەروەها لە بەرامبەر ترساندنى کۆمەڵگەدا و لە پێناو هێنانەدیى ژیانێکى ئازاد، بە توڕەیى و ڕقی گەورەوە لە بەرانبەر دوژمن و لەسەر رەتکردنەوەی هەر جۆرە داکەوتووییەک، لە گۆڕەپانی پراکتیک وەکو هێڵێک خۆی چەسپاند و سەلماند. ئەو هێڵە هێندەی ئایدیۆلۆژیک و فەلسەفیبوونێکە و نوێنەری بەرزترین هەستیشە. ئەوانەی لەگەڵ ئەو رێدەکەن، لە چالاکی، ژیان، رێکخستن، شێواز و جۆردا، هەوڵ دەدەین ببینە خاوەن هەڵسوکەوتێکی شۆڕشگێڕیی ئەو کەسانە، کە کەسایەتیی سەرفرازیی بە شێوەی زیلان نوێنەرایەتی دەکەن.

هیچ شتێک هێندەی حەقیقەتی شەهید تیژ و روون نییە

ئەوانەی حەز بە ژیان دەکەن دەبنە خاوەن چالاکی وەها گەورە، ئەوانەی لە ژیان تۆراون هەرگیز ناتوانن ببنە چالاکوان، رێکخستنخواز. تەنها ئەوانەی ئازاری کۆمەڵگەیەک لە قوڵایی دڵیاندایە، دەتوانن ببنە خاوەن چالاکیی گەورەى لەو شێوەیە. ئەوانەی دەیانەوێت کۆمەڵگەیەک بە ئازادی و دوور لە هەموو جۆرە گوشار و کۆیلەبوونێک بژی، ئەوانەی کە بە حەزکردنی زۆر گەورەوە دڵسۆزی ئەو کۆمەڵگەیەن، ئەو کەسانەن کە "هێندەی ئەوەی حەزیان لە ژیانە لە پێناویدا گیانى خۆیان بەخت بکەن".

لەو رۆژانەدا کە دەوڵەتی داگیرکەری پاکتاوکاری فاشیست و رژێمەکەی لە هەر بەرەیەکدا، لەدژی ئەو بەهایانەن، کە کۆمەڵگەکەمان بەدەستیهێناون، بەبێ ئەوەی هیچ بەهایەکی مرۆیی و ئەخلاقی بناسێت هێرشیان بۆ دەکات و هەوڵ دەدات هاوڵاتییەکانمان لە نوێوە بە عەقڵیەتی فاشیستییانە داگیر بکات. لە بەرامبەر ئەوەشدا تاکە رێگای وەستانەوە لەدژی داگیرکەری ئەوەیە، کە بە ناسنامەی زیلان، بە چالاکیی هاوشێوەی زیلان، کە لە دڵی دوژمنی تیادا بکرێتە ئامانج.

هەلومەرج و بێ دەرفەتی چەندیش قورس بێت، داگیرکەر هەرچەندە هێرشیش بکات، تەنها بە باوەڕ و بڕیاری شەیدایانی تێکۆشانی ئازادی تەواو و کامڵ بێت، ئەو کاتە لە هەر سەردەم و شوێنێکدا کاتی چالاکییە لە دژی داگیرکەری. قوربانییەکەی ئەگەر ئەوە بێت، کە مرۆڤ جەستەی خۆی پارچە پارچە بکات و لە رێگەیەوە زنجیری کۆیلەداریی کۆمەڵگە بپچڕێنێت و شەهیدیش ببێت، ئەوە وایە.

هەربۆیە ئێمە دەڵێین، هیچ شتێکی تر هێندەی حەقیقەتی شەهیدبوون تیژ و روون نییە. شەهیدان نوێبوونەوەی ژیان، بە ئاگری جەستەی خۆیان ئافراندن لە خۆڵەمێشی خۆیان، بە شێوەی پەیمان و بەڵێن بە ئێمەیان داوە و دەیشیدەن بە ئێمە.

ئەو دڵەی کە هاوار دەکات و دەڵێت: "بانگەشەی من بۆ ژیان زۆر گەورەیە. دەمەوێت ببمە خاوەن ژیانێکی واتادار و چالاکییەکی گەورە، لەبەر ئەوەى زۆر حەزم لە ژیان و مرۆڤەکانە دەمەوێت ئەو چالاکییە ئەنجام بدەم" بەرخودانی چالاکیی مانگرتن و رۆژووی مردنی وەک  هەڵمەتی گۆشەگیری تێکدەشکێنین، فاشیزم دەڕوخێنین و کوردستان ئازاد دەکەین هێناوەتەگۆڕێ. گەریلاکانی کوردستان کە لە هەر هەنگاوێکی ژیاندا و لە بەردەوامیی ئەو زنجیرەیەدا لە لوتکەى چیاکان لە پێناو هەڵوێستی شکۆمەندانەی کۆمەڵگە موویەکیش پاشەکشە ناکەن و  ژیانی خۆیان لەو پێناوەدا فیدا دەکەن هەرگیز لەبیر ناکرێن، هیچ هێزێک ناتوانێت لەبەردەم چالاکییەکەیاندا بوەستێتەوە.

گەلی کورد بە قوربانییەکی زۆرەوە بەرەو ئازادی دەچێت

ئێمەی گەلی کوردستان بە قۆناغێکی مێژوویدا دەرباز دەبین. لەو جوگرافیایەی ئێمە لەسەر دەژین قەیراو و ئاڵۆزییەک هەیە. لە هەموو کاتێک زیاتر ئەوە لەبارە و دەچەسپێت، کە لەو قەیران و ئاڵۆزییەدا کوردستانێکی دیموکراتیک و ئازاد بەدی بهێنین. هێزە داگیرکەرە پاکتاوکارە فاشیستەکان، کە ئاگایان لەو راستییەیە، لەدژی هەموو ئەو بەهایانەن، کە گەلی کورد بە خوێن و ژیانی خۆی بونیادی ناوە و وەکو زوحاکەکان هێرشیان دەکەنە سەر. بۆ ئەوەی ئێمە چەرخی مێژوویی لەلایەن گەلی کوردستانەوە، کە دڵی داوەتە ژیانێکی دیموکراتیک، کۆمەڵگەخواز و ژیانی هاوبەشەوە و لەلایەن ئەو گەلانەوە، کە دەیانەوێت بە عەقڵیەت و هۆشمەندیى نەتەوەی دیموکراتیک بژین، هەڵیسوڕێنن، ئەوەی دەبێت بکرێت ئەوەیە، کە بە شێوەی زیلان بیر بکرێتەوە، بە هەستەکانی لە شێوەی زیلان هەستی پێ بکرێت و هەڵسوکەوت بکرێت. لە هەموو کاتێک زیاتر ئەمڕۆ پێویستمان بە رێکردنی گیانفیدایی هەیە، کە زیلانەکان بە ئەمانەت بۆ ئێمەی بەجێهێشتووە و بە ژیان و هەڵوێستی خۆیان و چالاکییەکانیان فەرمانیان بە ئێمە داوە، چونکە لە دۆخێکی لەمشێوەیەدا کە گەلی کورد بە قارەمانییەتی گەورە بەرەو ئازادی دەچێت، ئەو داگیرکەرییانەی کە دەیانەوێت لە بەردەم ئەو کاروانە بوەستن، دەسەڵاتخواز و ناوەندەکانی هێزە نۆکەرەکان، کە بۆیان دەبنە پاڵپشت، لەدژی گەلەکەمان دژایەتیی خۆیان لە هەموو لایەکەوە بەرفراوان دەکەن".

لەو قۆناغە مێژووییەدا ئەگەر بمانەوێت بە رووێکی سپی و حەق لێی دەرباز بین، دەبێت گوێ لە دەنگی زیلانەکان بگرین، کە دەڵێن: "بانگەواز بۆ هەموو مرۆڤایەتی دەکەم، شانبەشانی گەلی کوردستان بن و پاڵپشتیی بکەن و ئەو ژەنگەی ناو مێشک و دڵتان، کە ئیمپریالیزم دایناوە و بێکاریگەری کردوون، پاک بکەنەوە و گوێ لە هاوارەکانی ئازادیی کۆمەڵگە بگرن"، بۆیە دەبێت ئێمە بە هەموو هێزمانەوە لە دەوری تێکۆشانی ئازادی دا مێشک و دڵی خۆمان ئامادە بکەین و بیخەینە سەر پێ و تووشی شکستیان بکەین.

دیسانەوە هاوڕێمان زیلان (زەینەب کناجی) لە ٢٤هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونیدا وەبیر دەهێنینەوە. لە بەرخودان لەدژی فاشیزمدا، کە لە هەموو کاتێک بەهێزترە، ئێمە بانگەواز لە هەموو گەلی خۆمان دەکەین، کە لە دژی نۆکەری و لە تێکۆشانی یەکێتیی نەتەوەییدا ببنە یەک، بانگەواز بۆ دۆستان، سۆسیالیستەکان، دیموکراتەکان و دژبەرانی سیستم دەکەین، کە لە هاوڕێیەتیی دیموکراسی دا یەکبگرن، گۆشەگیری تێکبشکێنن، فاشیزم بڕوخێنن، چونکە تێکۆشانی دیموکراتیکردنی تورکیادا بە ئازادکردنی کوردستان و بە هۆشمەندی و عەقلیەتی  بەرخودانی بەرەی یەکخراو و یەکگرتوو بەدی دێت و بۆ ئەوەش بەرەوە سەرفرازی بڕۆن و بانگەوازی بەرخودان دەکەین".

ر.م