چالاکوانی قەڵغانی زیندوو:سەکینە ڕووس

سەکینە ڕووس کە ماوەیەکی درێژە لەسەرکوردستان لێکۆڵینەوە دەکات، بۆ ئەوەی کە ببێتە بەشێک لەبەرخۆدانی کوردستان بەشداری چالاکی قەڵغانی زیندوو-ی قەندیل بوو.

تێکۆشانی ئازادی کە بە پێشەنگایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکرد، نەتەنیا بۆ کوردان، بەڵکو بۆهەموو گەلانی بندەستە. گولی کورد کە بەردەوام بەرەو ڕووی کۆمەڵکوژی وقڕکردن بووەتەوە، بۆ خۆی تێکۆشان ویەکیەتییەکی جیهانی گرتووەتە بنەما ولە هەموو سەردەمێک-ی زەحمەتدا خۆی دەربازکردووە. لە ٤٠ساڵی دوایی کورداندا، بەهەزاران تێکۆشەری ئینتەرناسیۆناڵیست بەشداری ناو ڕیزی تێکۆشانی ئازادی بوونە. یەکێک لەو تێکۆشەرانە سەکینە ڕووسە کە بەشداری ناو چالاکی قەڵغانی زیندووی قەندیل بووە. تێکۆساکینە-ی ٢٠ ساڵ تەمەن کە خۆی وەک ئاناڕشیست و ئینتەرناسیۆناڵیست پێناسەدەکات، لە ڕووسیا ژیان دەکات. ماوەیەکی درێژە کەسەرکوردستان لێکۆڵین دەکات، دەکەوێتە ژێر کاریگەری تێکۆشانی ئازادی و بۆ ئەوەی کە باشتر خۆی لە کوردەوە نزیک بکاتەوە لە ڕووسیاوە پێوەندی بە تێکۆشانی ئازادیەوە دەکات.

' کتێبی سەکینە جانسز کاریگەری زۆری لەسەرمن دانا'

سەکینە رووس کتێبی" ژیانی من هەموو شەڕبوو"-ی تێکۆشەری گەورەی ئازادی سەکینە جانسز دەخوێنێتەوە. لەسەرکاریگەری ئەوکتێبە بەشداری چالاکییەکانی کوردەکان لە ڕووسیا دەبێت.

سەکینە ڕووس ئاشکرای کرد کە کتێبی سەکینەجانسزکاریگەری یەجگارزۆری لەسەرمن داناوە وبەم شیوازە ڕوانگەی خۆی لەسەرتێکۆشانی ئازادی دێنێتە سەرزمان: " سەرچاوەی گەورەی من سەکینە جانسزبوو.کاتێک کە کتێبەکەیم خوێندەوە، کاریگەری زۆری لەسەرم دانا. ڕێبازی ئەو لەسەرژنان وگەڕان بەدوای ئازادیدا جێگای سەرەنج بوو.سەرەڕای هەمووئەوانەوە زۆرگرینگە کە ئازادی کۆمەڵگە ئەساس دەگرێت. دەتوانم بە ئاسودەییەوە بێژم: سەکینە جانسزبۆهەموو ژنانی جیهان سەمبولێکی گەورەیە. یەکێک لە نموونەکانی منم، هەربۆیە ناوی سەکینەم لەخۆناوە."

'ژنی کورد زۆر پێداگرن'

سەکینە ڕووس ئەوەی هێنایە سەرزمان کە بەرخۆدانی عەفرین کە لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا نیشان درا کاریگەری زۆری لەسری داناوە و بەشداری لە چالاکی قەڵقانی زیندوو-ی قەندیل بکات. سەکینە لەسەرچالاکییەکە وتی،" لەسەرتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان من هەوڵدانی دەوڵەتی تورکیام بۆداگیرکاری کوردستان دەدیت.دەوڵەتی تورکیا ئەوچیا سەرکێشانەی بۆردومان دەکرد. فاشیزمێکی قوورس بوونی هەیە. جەوانانی کورد خۆیان کردووەتە قەڵغان بۆ پاراستنی کوردستان. منیش ویستم ببمە بەشێک لەوچالاکییە."

سەکینەڕووس دەستنیشانی کرد کە ژنی کورد زۆر پێداگرە و لەکۆتایی قسەکانیدا وتی، " ژنانی ئێرە بۆ ئازادی هەموو ژنانی جیهان تێکۆشان دەکەن. خاوەنداریەتی لە تێکۆشانی سەکینە جانسز بۆ من جێگەی شانازییە."

ک-ش