چالاکیی قەڵغانی زیندوو لە قەندیل دەستی پێکرد
بۆ پاراستنی باشووری كوردستان لە هێرشی داگیرکاریی دهوڵهتی تورک، گەنجان خۆیان دەکەنە قەڵغانی زیندوو.
بۆ پاراستنی باشووری كوردستان لە هێرشی داگیرکاریی دهوڵهتی تورک، گەنجان خۆیان دەکەنە قەڵغانی زیندوو.
کاتژمێر ٤:٣٠ی ئهمڕۆ (١٤ی حوزهیران\٢٤ی جۆزهردان)، ئهندامانی ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان گهیشتنه قهندیل و له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامهوانیدا ڕایانگهیاند، دهست به چالاكیی قەڵغانی زیندوو دهكهن و لە بهرانبهر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک دهوهستنهوه.
ئەیهەم باشوور به ناوی گەنجان ڕاگهیهنراوێكی خوێندەوە کە تیایدا هاتبوو: «هێرشی داگیرکەران بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان بەردەوامه. لە لایەک لەشکرکێشیی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا بۆ ناو خاکی باشووری کوردستان و لە لایەکی دیکەوە تەعریبکردنی کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکان بووەتە مەترسی لەسەر دەستکەوتەکانی گەلی کورد لەم بەشەی وڵات. ئەو مەترسییانە تەنیا بۆ سەر ناوچە دابڕێنراوەکان نین بەڵکوو بۆ سەر تەواوی خاکی کوردستانە. گەلی کورد دەبێت هەست بەو مەترسییانە بکات. دەوڵەتی تورك هەوڵی داگیرکردنی خاکی باشووری کوردستان دەدات.»
«ئەمڕۆ ئێمە لە بناری قەندیل وەک قەڵغانی زیندوو دهستمان به یەکەمین هەنگاوی خۆمان كرد بۆ پاراستنی ناوچهی برادۆست، خاکی باشووری کوردستان، دەستکەوت و شکۆی نەتەوەی کورد. داواش لە گەنجانی باشووری کوردستان دەکەین بەشداری له چالاكیی قەڵغانی زیندوو بکەن لە قەندیل.»
گهنجانی چالاكیی قهڵغانی زیندوو ڕایانگهیاند، «ئێمە وەک ژنانی گەنجی تێکۆشەر و گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان وای دەبینین تەنیا چارەسەر لە بەرامبەر هەوڵە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا ئەوەیە ئێمه وهك گەلی کورد و بە تایبەتی گەنجان لە بهرانبهر داگیرکاریی تورکیا ڕاپەڕین و وانەیەک بدەینه تورکیا كه ههرگیز لە یادی نەکات.»
s.m