چالاکیی مانگرتن لە مەخمور لە رۆژی ٤٩هەمدایە

چالاکیى مانگرتن لە خواردن لە کامپی مەخمور لە دژی گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ٤٩هەمین رۆژدا بەردەوامە.

لە وارگەی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی(مەخمور) چالاکی مانگرتن لەخواردن بێسنوور و خولی بەئامانجی شکاندنی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان ٤٩ ڕۆژە بەردەوامە. ئەمڕۆ گروپی ١٧هەم بەراسیمێک بەشداری چالاکییەکە بوون دەستیان دایە مانگرتن لەخواردن.

فەدیلە توک ئەندامی کوردیناسیۆنی مەجلیسی عەشتار کە لە رێکەوتی ٢٠ی کانوونی دوویەم لەدژی گۆشەگیری ڕەها لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان ، دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن ڕایگەیاند کە هەتاکوو گۆشەگیری سەر ئۆجالان نەشکێت ئەودرێژە بەمانگرتن لەخواردنەکەی دەدات.

پێش ئەوەی گروپی نوی دەست بەچالاکی بکەن بۆ ڕێزلێنان لە شەهید ڤیان سۆران و تەواوی شەهیدانی رێگەی ئازادی کوردستان خولەکێک بێدەنگی ڕاگەیەنرا. دوای یەک خولەک بێدەنگی ڕوکەن کارا یەکێک لەچالاکوانانی گروپی ١٦هەم وقسەی کرد.

ڕوکەن لەدەسپێکدا بەخێرهاتنی میوانانی کرد و وتی، " ئەم چالاکی مانگرتنە کە بەپیشەنگایەتی لەیلاگیوڤەن بەرێوەدەچێت و لەتەوای کوردستان ودەرەوەی کوردستاندا بڵاوبووەتەوە، ئێمەش ویستمان ببینە بەشێک لەم چالاکییە. هیوادارم کە ئەم چالاکییە سەربکەوێت. دەبێت گەلی کورد ئەوگۆشەگیریە رەهایە لەسەرڕێبەرئاپۆ قەبووڵ نەکەن. بەتایبەتی ئەو گۆشەگیریە لەلایەن گەنجانەوە قەبووڵ ناکرێت."

مەراسیمەکە بە دروشمی، " بژی سەرۆک ئاپۆ" و ' بێ سەرۆک ژیان نابێت ' کۆتایی پێهات و گروپی نوی بەشداری چالاکییەکە بوون.

ک٠ش