٤ ساڵ به‌سه‌ر هێرشی چه‌ته‌كانی داعش تێپه‌ڕی كه ٣ی ئابی ٢٠١٤ هێرشیان كرده سه‌ر شوێن و واری پیرۆزی ئێزدییه‌كانی شه‌نگال. ئێزدییه‌كان به‌و هێرشه‌ی داعش بۆ سه‌ر شه‌نگال ده‌ڵێن «فه‌رمانی ٧٤». جارێكی دیكه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵكوژی و فه‌رمانیان به‌سه‌ر هات. ئه‌و كاته پێشمه‌رگه‌كانی په‌ده‌كه (پارتی دیموكراتی كوردستان) به‌رپرس بوون له پاراستنی هه‌رێمی ئێزدییه‌كان. دوای ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی په‌ده‌كه له شه‌نگال هه‌ڵاتن، كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی قڕ كرا.
به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی داعش هه‌زاران ئێزدی كوژران. به گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كان، ٦ هه‌زار ژن و منداڵ به دیل گیران، ده‌ستدرێژییان كرایه‌سه‌ر و له بازاڕه‌كان هاوشێوه‌ی كۆیله‌كان فرۆشران. زیاتر له ٣ هه‌زار ژن و منداڵی ئێزدی هێشتا له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعشدان. سه‌دان هه‌زار ئێزدی له سایه‌ی به‌رخۆدانی گرووپه ١٢ ئه‌ندامییه‌كه‌ی په‌كه‌كه، ڕوویان له چیای شه‌نگال كرد و له كۆمه‌ڵكوژی ڕزگاریان بوو. له ماوه‌ی ٤ ساڵی دوای كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌دا، كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی له شه‌نگال خۆی ڕێكخست، سوپای خۆپاراستنی خۆی بونیاد نا، ڕێكخراوه‌كانی ژنان و په‌روه‌رده، ئه‌نجوومه‌نه‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه هه‌رێمییه‌كانیان بونیاد نا و به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی كۆمه‌ڵكوژییان دایه‌وه.
هێرشی داعش بۆ سه‌ر شه‌نگال كه‌ی ده‌ستیپێكرد؟
به‌ر له هێرش بۆ سه‌ر شه‌نگال، چه‌ته‌كانی داعش ٩ی حوزه‌یرانی ٢٠١٤ یه‌كێك له گه‌وره‌ترین پارێزگه‌كانی عێراقیان داگیركرد كه پارێزگه‌ی مووسڵ بوو. دواتر ته‌له‌عفه‌ر-یان داگیركرد كه به دووری ٦٠ كیلۆ مه‌تر ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای شاری مووسڵ. به‌شێك له شیعه و عه‌له‌وییه‌كان له‌و شوێنانه هه‌ڵاتن و ڕوویان له شه‌نگال كرد. چه‌ته‌كانی داعش كه ته‌له‌عفه‌ریان داگیركرد، له ده‌وروبه‌ری گونده‌كانی ئێزدییه‌كان جێگیر بوون.
پێشمه‌رگه دڵنیایی به ئێزدییه‌كان دابوو كه ده‌یانپارێزن و داوایان له ئێزدییه‌كان كردبوو كه باوه‌ڕ و متمانه‌یان به پێشمه‌رگه هه‌بێت. ئه‌و ئێزدییانه‌ی كه باوه‌ڕیان به پێشمه‌رگه كرد له گوندی خۆیان ده‌رنه‌چوون. ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ویستیان له هه‌رێمه‌كه بچنه ده‌ره‌وه، له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانه‌وه گه‌ڕێندرانه‌وه. به‌ر له هێرشی داعش، سه‌رۆكی گشتیی په‌ده‌كه مه‌سعوود بارزانی لێدوانێكی دا و گوتی: «ئێمه سورین له‌سه‌ر پاراستنی هه‌ر بستێكی شه‌نگال». سه‌ره‌ڕای ئه‌و لێدوانه‌ش، ١٢ هه‌زار پێشمه‌رگه به فه‌رمان پاشه‌كشه‌یان پێكرا و به‌م شێوه‌یه ئێزدییه‌كان ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژییه‌كی گه‌وره بوونه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كان هه‌ڵاتن، گه‌ل تا به‌یانی به‌رخۆدانی كرد
شه‌وی ٣ی ئابی ٢٠١٤ چه‌ته‌كانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر شوێن و واری پیرۆزی ئێزدییه‌كانی شه‌نگال. هێرشه‌كانی سه‌ر گونده‌كانی سبا شێخ خدر و گرزه‌رك له باشووری چیای شه‌نگال تا دانی به‌یانی به‌رده‌وام بوون. گوندنشینان به ده‌رفه‌ته‌كانی خۆیان هه‌تا به‌ره‌به‌یان به‌رخۆدانیان كرد. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه هاوكاری نه‌كردن و چه‌كی قورسی خۆیان جێهێشت و هه‌ڵاتن، گوندنشینانیش ناچار بوون گونده‌كانیان چۆڵ بكه‌ن و په‌نایان بۆ چیای شه‌نگال برد.
گوندنشینه‌كانی لای باشوور په‌نایان برده به‌ر چیای شه‌نگال، ئه‌وانه‌ی لای باكووریش ده‌ربازی ڕۆژئاوای كوردستان بوون و خۆیان ڕزگار كرد. نه‌خۆش، به‌سه‌ڵاچوو، خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان و منداڵان كه نه‌یانتوانیبوو خۆیان ڕزگار بكه‌ن، له لایه‌ن چه‌ته‌كانی داعش كوژران. ئه‌و ئێزدییانه‌ی كه ده‌رفه‌تی هه‌ڵاتنیان نه‌بوو، به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوژران. هه‌موو ئه‌و كوڕانه‌ی ته‌مه‌نیان له سه‌رووی ١٠ ساڵه‌وه بوو كوژران. ژنانی ئێزدی كه له لایه‌ن داعشه‌وه به دیل گیران، وه‌ك سه‌بایه له بازاڕه‌كان فرۆشران. سه‌دان ژنی ئێزدی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه ده‌ستی داعش، خۆیان له به‌رزاییه‌كان خسته خواره‌وه.
به‌رخۆدانی چیای شه‌نگال
له‌سه‌ر بانگه‌وازی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، ڕۆژی ٢٨ی حوزه‌یران به‌ر له هێرشی داعش، په‌كه‌كه یه‌كینه‌یه‌كی گه‌ریلای بۆ پاراستنی شه‌نگال نارد كه له ١٢ كه‌س پێكهاتبوون. به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و حكوومه‌ته‌كه‌ی بارزانی كه له شه‌نگال هه‌ڵاتن، ٢٠ ڕۆژ پێش هێرشی داعش ٣ گه‌ریلای ئه‌و یه‌كینه‌یه و ئێزدییه‌كی وه‌ڵاتپارێزیان ده‌ستگیركرد. ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی كه مابوونه‌وه ڕوویان له چیای شه‌نگال كرد و ده‌ستیان به ڕێكخستنی گه‌نجانی ئێزدی كرد. كاتێك ٣ی ئاب داعش ده‌ستی به هێرش كرد، گرووپه ٩ كه‌سییه‌كه‌ی گه‌ریلا ده‌ستی به پاراستنی گه‌لی شه‌نگال كرد كه په‌نایان بۆ چیای شه‌نگال ده‌هێنا.
گه‌ریلاكان ڕێگه‌ی سنوونێ و دوگرێی شه‌نگالیان به‌ره‌و ڕۆژئاوای چیای شه‌نگال كۆنتڕۆڵ كرد و نه‌یانهێشت چه‌ته‌كانی داعش خۆیان بگه‌یه‌ننه چیاكه. گه‌نجانی ئێزدی كه وره‌یان له به‌رخۆدانی گه‌ریلا وه‌رگرت، له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانانی هه‌په‌گه دژی هێرشی داعش به‌رخۆدانیان كرد. گرووپه ٩ كه‌سییه‌كه‌ی گه‌ریلا، ٤-٥ ڕۆژ به‌بێ نان و ئاو مانه‌وه و له دژی هێرشی چه‌ته‌كانی داعش به‌رخۆدانیان كرد. له ڕۆژی سێیه‌میندا واته ٦ی ئاب شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه و ٢ تابووری شه‌ڕڤانانی هه‌په‌گه خۆیان گه‌یانده چیای شه‌نگال.
ڕێڕه‌وێكی مرۆیی به‌ره‌و ڕۆژئاوا كرایه‌وه
هێزه‌كانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه و هه‌په‌گه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار ئێزدی كه په‌نایان بۆ چیای شه‌نگال هێنابوو، ده‌ربازی ڕۆژئاوای كوردستان بن، ڕێڕه‌وێكی پارێزراویان كرده‌وه. له ڕێی ئه‌و ڕێڕه‌وه زیاتر له ٢٠٠ هه‌زار ئێزدی ده‌ربازی ڕۆژئاوا بوون و له‌و كۆمه‌ڵكوژییه گه‌وره‌یه ڕزگاریان بوو. شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه و هه‌په‌گه دواتر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕێگه‌یه به كراوه‌یی بهێڵنه‌وه، به‌رخۆدانیان كرد و گیانی خۆیان فیدا كرد.
شه‌ڕڤانان ته‌واوی گه‌لی شه‌نگالیان ده‌ربازی ناوچه‌كانی ڕۆژئاوا كرد. ١٠٠ كه‌س له‌و شه‌ڕڤانانه له كاتی پاراستنی ڕێڕه‌وه‌كه له هێرشی چه‌ته‌كانی داعش، شه‌هید بوون. له كۆمه‌ڵكوژیی شه‌نگالدا نزیكه‌ی ٣٠٠ شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه و هه‌په‌گه به‌هۆی هێرشه‌كانی چه‌ته‌كانی داعش شه‌هید بوون.
له دوای داعش، ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌ستی به زوڵم كرد
ئه‌و ئێزدییانه‌ی كه له كۆمه‌ڵكوژیی شه‌نگال ڕزگاریان بوو ده‌ربازی ڕۆژئاوا، باشوور و باكووری كوردستان بوون. ده‌یان هه‌زار ئێزدی خۆیان گه‌یانده شرنا‌خ، ئامه‌د، سێرت، مێردین و ڕوحا، له كه‌مپه‌كان یان له لای خزمه‌كانی خۆیان جێگیر بوون. زیاتر له ٤ هه‌زار ئێزدی له كه‌مپی فیدانلك-ی ناوچه‌ی یه‌نیشه‌هر-ی ئامه‌د جێگیركران كه ئه‌و كه‌مپه له لایه‌ن شاره‌وانییه‌كانی ده‌به‌په (پارتی هه‌رێمه دیموكراتییه‌كان) بونیادنرابوو. به هه‌وڵدانی ئه‌و شاره‌وانییانه، ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل و خۆبه‌خشه‌كان، فێرگه و بنكه‌ی ته‌ندرووستییان له كه‌مپه‌كان كرده‌وه. خوولی به‌رهه‌مهێنان بۆ ژنان كرانه‌وه و چه‌ندین ناوه‌ندی ژنانیش دامه‌زرێندران.
دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئاكه‌په ١ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٦ ده‌ستی به‌سه‌ر شاره‌وانیی گه‌وره‌ی ئامه‌د-دا گرت، كه‌مپی فیدانلك چۆڵ كرا. نزیكه‌ی هه‌زار و ٥٠٠ ئێزدی به زۆر له كه‌مپی AFAD (ڕێكخراوێكی سه‌ر به ده‌وڵه‌ته) له میدیات جێگیركران. كه‌مپی ئافاد كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵ ده‌وڵه‌تدایه، به ڕووی سه‌ردانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل، په‌رله‌مانتار و ڕۆژنامه‌واناندا قه‌ده‌غه كرا. به‌شێك له ئێزدییه‌كان له كه‌مپی ئافاد و كه‌مپه‌كانی دیكه ده‌ركران. له دوای داعش، ئه‌م جاره ده‌وڵه‌تی توركیا له باكووری كوردستان زوڵمی له ئێزدییه‌كان كرد. به‌شێكی گه‌وره‌ی ئێزدییه‌كان كه په‌نایان بۆ باكووری كوردستان بردبوو، گه‌ڕانه‌وه باشووری كوردستان، ڕۆژئاوا و شه‌نگال. به‌شێكیشیان وه‌ك په‌نابه‌ر ڕوویان له ئه‌ورووپا كرد.
یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدان و ئاسایشی ئێزیدخان دامه‌زران
مانگێك دوای فه‌رمانه‌كه، ئه‌یلوولی ٢٠١٤ یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال (یه‌به‌شه) دامه‌زرا. هه‌زاران گه‌نجی ئێزدی به درووشمی «ئێمه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی فه‌رمانه‌كه‌ین» چوونه ڕیزه‌كانی یه‌به‌شه. ساڵی ٢٠١٥ش بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی ژنانی ئێزدی، یه‌كینه‌كانی ژنانی شه‌نگال (یه‌ژه‌شه) دامه‌زرا. له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌به‌شه\یه‌ژه‌شه به‌رده‌وام له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ بوون، بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ له حوزه‌یرانی ٢٠١٦ ئاسایشی ئێزیدخان دامه‌زرا. سه‌دان ئه‌ندامی ئاسایشی ئێزیدخان، ناوه‌ندی گوند و ناوچه‌كانی شه‌نگال له هێرشی ده‌ره‌كی ده‌پارێزن.
١٩ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٤ به پێشه‌نگایه‌تی یه‌به‌شه و به پشتگیریی هێزه‌كانی هه‌په‌گه\یه‌ژا ستار، هه‌ڵمه‌تی ڕزگاركردنی شه‌نگال ده‌ستیپێكرد. له كۆتایی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا كه ساڵێك به‌رده‌وام بوو، له ١٣ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٥ شه‌نگال له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش پاك كرایه‌وه و به‌ته‌واوی ڕزگار كرا.
١٢ كه‌س بوون به سوپایه‌كی گه‌وره
له ماوه‌ی ٤ ساڵدا كه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی شه‌نگالدا تێپه‌ڕی، كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی سه‌رله‌نوێ خۆی ڕێكخسته‌وه، سوپای پاراستنی خۆی، دامه‌زراوه‌كانی ژنان، ئه‌نجوومه‌نه خۆسه‌ره‌كان، دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه هه‌رێمییه‌كانی دامه‌زراند. هاوسه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه ڕۆژی ٢٣ی مارسی ٢٠١٨ به ڕاگه‌یه‌ندراوێك ده‌ستنیشانی كرد كه ئیدی ئێزدی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ڕێكخراوه، ئاسایشی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری پارێزراو بووه و هێزه‌كانی گه‌ریلا له شه‌نگال ده‌كشێنه‌وه.
هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه و یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد - یه‌ژا ستار، له كاتێكدا كه ته‌واوی جیهان له به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵكوژیی شه‌نگال خۆی كه‌ڕ كرد، به هاواری ئێزدییه‌كانه‌وه هاتن. به‌و خۆشحاڵی و سه‌ربه‌رزییه‌ی كه ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تیی خۆیان جێبه‌جێ كردووه، له دوای خۆیان سوپایه‌كی گه‌وره‌ی ئێزدییه‌كانیان به‌جێهێشت و ٤ی نیسان خۆیان كشانده‌وه. له‌و ١٢ گه‌ریلایه‌ی كه سه‌دان هه‌زار ئێزدییان له چیای شه‌نگال ڕزگار كرد، دواتر هه‌ندێكیان له شه‌نگال و هه‌ندێكی دیكه‌شیان له باكووری كوردستان شه‌هید بوون.
s.m