چەندین چالاکی مەدەنی لە ڕۆژهەڵات-ی کوردستان دەستگیرکران

هاوکات کەگەل مانگرتنە گشتییەکەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزەکانی ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی چەندین چالاکی مەدەنییان لە شارەکانی ڕۆژهەڵات دەستگیر کردووە .


هاووڵاتیانی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدژی لەسێدارەدانی سێ چالاکی سیاسی کورد ڕامین حسێن پەناهی، زانیار ولوقمان موردای و هێرش بۆسەربارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان ، بە شێوازێکی سەرتاسەری دەستیان دایە منگرتن، هەر یەکەم ساتەکانی مانگرتنەکەوە هێزەکانی ئیتلاعات لە شارەکانی مەریوان، سنە وشنۆ چەندین چالاکوانیان دەستگیرکرد.

'ناوی دەستگیرکراوەکان'

لە شاری سنە  موختار زارعی، موزەفەرساڵح نیا و خالید حسێنی دەستگیرکران. لە شاری شنۆ-ی سەربە پارێزگای ورمێ خالید گەنجی و ڕەشید ناسرزادە دەستگیرکراون.

لەلایەکی دیکەوە لە شاری مەریوانی ٨ کەس دەستگیرکران، کە بریتین لە: سۆران دانشوەر، ئارام فەتحی، مسلم بەهرامی، محەمەد ئەزکات، دلێر ڕۆشن، ئەحمەد تەبیرە، نەوشیروان خۆش نەزەر و ئارام ئەمانی.

جێگای ئاماژەیە، کە دوێنێ لە شارەکانی سنە، مەریوان، شنۆ، پیرانشار، سەردەشت، بۆکان و مەهاباد ، کامیاران ، کرماشان و پاوە لە پارێزگای کرماشان هاووڵاتیان لەدژی لەسێدارەدانی سێ چالاکی سیاسی کورد وهێرش بۆ سەرحیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان بازارو دووکانەکانیان داخست.

ک-ش