ڕاژن دەنیزفیرات-ی وەبیرهێنایەوە

کوردیناسیۆنی ڕاژن ڕۆژنامەوان دەنیزفیرات-ی کە ساڵی ٢٠١٤ لەهێرشی چەتەکانی داعشدا بۆسەرمەخموورشەهید بوو وەبیرهێنایەوە.

ڕاژن بە بەیاننامەیەک دەنیز فیراتی وەبیرهێنایەوە و دەستنیشانی کرد کە ئەوام بەڵێن دەدەن کە ڕێبازی بەرخۆدانی تا ئازادی دەنیزفیرات درێژە پێبدەن.

لە بەیاننامەکەی ڕاژندا وەبیرهێنراوەتەوە کە دەنیزفیرات وبنەماڵەکەی دوای سوتاندنی گوندەکانی باکووری کوردستان بە دەستی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە، ساڵی ١٩٩٠ بەناچاری بۆ باشووری کوردستان کۆچیان کرد، دەنیز فیرات وخوشکەکانی سەریان بۆ سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیا دانەنەواند، بە کەسایەتی بەرخۆدێری خۆیان لەناودڵی گەلدا جێگەی خۆیان کردەوە.

لەبەردەوامی بەیاننامەکەدا هاتووە، دەنیزفیرات بووە خاوەن هزرێک کە تەسلیمی سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیا نەبێت وئاوەها درێژەی بە بەیاننامەکەدا،"ڕێگەی ئازادی دایە بەر، میراتی چاپەمەنی ئازاد شەهید گوربەتەلێ ئیرسوز کە بە قەڵەم، چەک، دڵ و مێشکی خۆی بووە هێمای بەرخۆدانی ئازاد، وەرگرت. هاوڕێی ئێمە شەهید دەنیزلە منداڵییەوە لە دژی هەرچەشنە نابەرابەری، هێرش وسیاسەتی پیلانگێڕی دەوڵەتی تورکیا لە سەرگەلی کورد، چەوساندنەوە ژنان خاوەن هەڵوێست بوو. دەنیز ڕێگەی تاریکی چەتەکانی داعش کە ڕێکخستنێکی هەرە دڕندەی دەوڵەتی تورکیا بوو بۆهەمووان ئاشکرا کرد و بۆ ئەم ئامانجە هیچ ترسێکی لەمردن نەبوو."

ڕاژن لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا وتی، ئەوان ڕێگەی دەنیزەکان درێژە پێبدەن و وتی،" لە پێنجەمین ساڵیادی شەهید بوونی هەڤاڵ دەنیزفیرات ،هەموو شەهیدانی چاپەمەنی ئازاد بەڕێزەوە وەبیردەهێنینەوە."

ک-ش