ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، سوپای توركی داگیركه‌ر له چه‌لێ و شاخێ ئۆپه‌راسیۆنی كردووه و هه‌رێمی زاپ-یشی بۆردومان كردووه.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، سوپای توركی داگیركه‌ر له چه‌لێ و شاخێ ئۆپه‌راسیۆنی كردووه و هه‌رێمی زاپ-یشی بۆردومان كردووه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی هێرشه زه‌مینی و ئاسمانییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
١٩ی حوزه‌یران\٢٩ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٢٣:٥٠ فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و كۆپته‌ره‌كانی سوپای تورك گردی ستوونا-یان بۆردومان كردووه كه ده‌كه‌وێته سنووری ناوچه‌ی چه‌لێی سه‌ر به پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگ.
٢٠ی حوزه‌یران\٣٠ی جۆزه‌ردان (ئه‌مڕۆ) كاتژمێر ١ كۆپته‌ره‌كان گردی شه‌هید كارۆخ و ده‌وروبه‌ری گوندی بێده‌هیان بۆردومان كردووه. دوای بۆردومانه سه‌خته‌كه سوپای توركی داگیركه‌ر به كۆپته‌ری سكۆرسكی سه‌ربازی له گردی ستوونا دابه‌زاندووه. جموجۆڵی فڕۆكه سیخووڕییه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان له ناوچه‌كه به‌رده‌وامه.
٢٥ی نیسان سوپای توركی داگیركه‌ر له گونده‌كانی ئاشكان، كۆخان، گۆڤه‌ندێ، ئارجو و خۆزل-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شاخێی پارێزگه‌ی وان ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنی داگیركاری كردبوو. سوپای تورك كه تا ٢٧ی نیسان هیچ ئه‌نجامێكی له‌و ئۆپه‌راسیۆنه به‌ده‌ستنه‌هێنا، زه‌ختی خستووه‌ته سه‌ر گوندنشینانی ناوچه‌كه و چه‌ند هاوڵاتییه‌كی ده‌ستگیر كردووه.
١ی ئایار سوپای تورك له گوندی ئاشكان-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شاخێ ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنێكی داگیركاری كردووه. له‌و ئۆپه‌راسیۆنه داگیركارییه‌دا باخچه، كێڵگه، ماڵ و كه‌لوپه‌لی گوندنشینان سووتێنراوه و هه‌مان ڕۆژ به‌بێ ئه‌نجام داگیركه‌ران كشاونه‌ته‌وه.
١٩ی حوزه‌یران\٢٩ی جۆزه‌ردان ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ٢٢:٣٠ - ٢٣:٣٠ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای تورك ده‌ڤه‌ری كانیشكا-ی سه‌ر به هه‌رێمی زاپ-ی سنووری هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان بۆردومان كردووه. له‌م بۆردومانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه.
s.m