له هه‌رێمی برادۆست كه دژی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا بووه‌ته مه‌یدانی جه‌نگ، ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه كۆبوونه‌وه و ٣٤هه‌مین ساڵیادی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخیان پیرۆز كرد. له مه‌ڕاسیمه سه‌ربازییه‌كه‌دا كه ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتیی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ڕووكه‌ن گارزان، ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی پارتیی ئازادیی ژنانی كوردستان (پاژك) ڕۆناهی سه‌رحه‌د، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی په‌كه‌كه حه‌مرین دێرسم، فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) باگه‌ر ئه‌رداڵ و چه‌كناس قه‌رس ئاماده بوون.
له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا ڕووكه‌ن گارزان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و گوتی: «ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه به ڕۆحی ١٥ی ته‌باخ به پێشه‌نگایه‌تیی بزووتنه‌وه‌كه‌مان، ئه‌و شه‌ڕ و تێكۆشانه‌ی له‌ئارادایه له ڕۆژی ئه‌مڕۆدا هێزه‌كانی داگیركه‌ر تێكده‌شكێنێت و گه‌لانی كوردستان و گه‌لانی بنده‌ست ده‌گه‌یه‌نێته ئامانج كه ئازادی، سه‌ربه‌خۆیی و دیموكراتییه.»
گارزان، پیرۆزبایی ٣٤هه‌مین ساڵیادی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخی سه‌ره‌تا له ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، له هه‌موو گه‌لانی كوردستان و شه‌ڕڤانانی ئازادیی كوردستان كرد. گوتیشی: «هه‌ڵمه‌ته‌كه، به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی فه‌رمانده عه‌گید له مێژووی كوردستاندا بووه‌ته هه‌نگاوێكی نوێ و هه‌ڵمه‌تێكی نوێ. به‌م بۆنه‌یه‌وه یادی شه‌هید فه‌رمانده عه‌گید و هه‌موو شه‌هیدانی شۆڕش ده‌كه‌ینه‌وه و به‌ژنی خۆم له به‌رانبه‌ریان داده‌نه‌وێنم.»
«هه‌ڵمه‌ته‌كه هیوایه‌كی سۆسیالیستی دایه گه‌ل»
گارزان ده‌ستنیشانی كرد كه له مێژووی كوردستاندا هه‌ڵمه‌تی ١٥ی ته‌باخ له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كۆوردستاندا له به‌رانبه‌ر داگیركاری، ده‌سه‌ڵاتداره‌تی و زوڵمدا، ڕێی سه‌ر هه‌ڵبڕین، ڕووناكی، ئازادی و دیموكراتی كردووه‌ته‌وه.
«به پێشه‌نگایه‌تیی هه‌ڤاڵ عه‌گید، جارێكی دیكه له كوردستان به‌ئاهاتنه‌وه‌یه‌كی نوێ، ژیانه‌وه‌یه‌كی نوێ و به‌رخۆدانێكی نوێ درووست بوو. به پێشه‌نگایه‌تیی هه‌ڤاڵ عه‌گید جارێكی دیكه ڕووی تاریكی هێزه‌كانی داگیركه‌ر پارچه كرا. هێزه‌كانی داگیركه‌ر به‌تایبه‌تی فاشیزمی ده‌وڵه‌تی تورك و داگیركه‌رانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان وه‌ها بیریان ده‌كرده‌وه كه له كوردستان ئیراده‌ی گه‌لی كوردیان له‌ناوبردووه. ده‌یانگوت: [هه‌بوونی گه‌لی كورد نابێته دیاره]. هه‌ڵمه‌ته‌كه جارێكی دیكه ئه‌م شه‌پۆله تاریكه و ئه‌م هێرشه‌ی گۆڕی بۆ شه‌پۆلێكی نوێ، شه‌پۆلێكی ڕووناك و مێژوویی. هه‌ڵمه‌ته‌كه هیوایه‌كی شۆڕشگێڕی، سۆسیالیستی و ئازادی جارێكی دیكه به گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و جیهان به‌خشی. گه‌لی كوردستان و گه‌لی بنده‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا جارێكی دیكه خاوه‌نداره‌تی له ئیراده‌ی ئازاد كرد، به‌ئاگا هات و ده‌ستی به شۆڕشگێڕی، ڕێپێوانی ئاینده و ئازادی كرد. له هه‌مان كاتدا هیوایه‌كی نوێی ئازادی به هه‌موو گه‌لانی جیهان و گه‌لانی بنده‌ست دا.»
«داگیركه‌ران شكست دێنن و له به‌رده‌م هه‌ڵوه‌شاندان»
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه ڕووكه‌ن گارزان ده‌ستنیشانی كرد كه له ٣٤هه‌مین ساڵیادی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخدا، به پێشه‌نگایه‌تیی هێزه‌كانی گه‌ریلا جارێكی دیكه شه‌پۆلی شۆڕشگێڕی له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بڵاوبووه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ر له به‌رانبه‌ر ئه‌مه بێچاره‌ن و له به‌رده‌م هه‌ڵوه‌شاندان.
«له ڕۆژی ئه‌مڕۆشدا له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، به پێشه‌نگایه‌تیی بزووتنه‌وه‌كه‌مان ده‌بینین كه به ڕۆحی ١٥ی ته‌باخ ڕێپێوانێكی گه‌وره‌ی ئازادی پێشده‌كه‌وێت. له به‌رانبه‌ر ئه‌مه، هێرشه‌كانی هێزه‌كانی داگیركه‌ر شكست دێنن و سه‌ركه‌وتوو نابن. به ڕۆحی ئه‌م قه‌ڵه‌مبازه، ٣٤ ساڵه هێزه‌كانمان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، له دێرسم هه‌تا ده‌ریای ڕه‌ش، ئه‌مانۆس، بۆتان، گارزان و سه‌رحه‌د له‌نێو به‌رخۆداندان و له به‌رانبه‌ر هێزه‌كانی داگیركه‌ر له‌نێو چالاكیی گه‌وره‌دان.»
«گه‌ریلا شه‌ڕی ژیانه‌وه سه‌رده‌خات»
له درێژه‌ی وته‌كه‌یدا ڕووكه‌ن گارزان گوتی: «ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و هێزه داگیركه‌ره ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بوونه‌ته یه‌ك و جارێكی دیكه ده‌یانه‌وێت ئه‌م ڕێپێوانه، ئه‌م هێزه و ئه‌م هیوایه دابمركێننه‌وه. ئه‌م هیوایه‌ی كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كه ڕه‌گ و ڕیشه‌ی له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا چه‌سپاندووه، داگیركه‌ران ده‌یانه‌وێت له‌ناوی ببه‌ن. له‌به‌رئه‌وه‌شه كه له باشووری كوردستان، باكووری كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان هێرشی هێزه‌كانی داگیركه‌ر به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رده‌وامه. به‌ڵام له به‌رانبه‌ر ئه‌م هێرشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی و زه‌خت و زوڵمی فاشیزم، هێزه‌كانی ئێمه‌ی گه‌ریلا، هێزه شۆڕشگێڕه‌كانی ئێمه له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، له لێلیكان و خواكورك بگره هه‌تا زاگرۆس، جیلۆ هه‌تا ئامه‌د، بۆتان و گارزان به‌م هێزه، به‌م درووشم و باوه‌ڕییه، به هێزێكی گه‌وره‌وه شه‌ڕی ژیانه‌وه سه‌رده‌خه‌ن. ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه به ڕۆحی ١٥ی ته‌باخ به پێشه‌نگایه‌تی بزووتنه‌وه‌كه‌مان، ئه‌و شه‌ڕ و تێكۆشانه‌ی ده‌كرێت له ڕۆژی ئه‌مڕۆدا هێزه‌كانی داگیركه‌ر تێكده‌شكێنێت و گه‌لانی كوردستان و گه‌لانی بنده‌ست ده‌گه‌یه‌نێته ئامانج كه ئامانجی ئازادی، سه‌ربه‌خۆیی و دیموكراتییه.»
مه‌ڕاسیمه سه‌ربازییه‌كه به درووشمه‌كانی «بژی سه‌رۆك ئاپۆ»، «به گیان و به خوێن له‌گه‌ڵ تۆین ئه‌ی سه‌رۆك»، «بێ سه‌رۆك ژیان نابێت»، «شه‌هید نامرن» و «ژن ژیان ئازادی» كۆتایی هات.
دوای مه‌ڕاسیمه‌كه، ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی پاژك ڕۆناهی سه‌رحه‌د له مه‌یدانێكدا كه به وێنه‌كانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، مه‌عسووم قۆرقماز (عه‌گید)، مه‌زڵووم دۆغان و ئاڵاكانی په‌كه‌كه، پاژك و كه‌جه‌كه ڕازێدرابوویه‌وه، له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكان ده‌رباره‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی قسه‌ی كرد.
ئاهه‌نگی ١٥ی ته‌باخ به پێشكه‌شكردنی گۆرانی، شیعر، شانۆ و هونه‌ره‌كانی دیكه به‌رده‌وام بوو.
s.m