ڕژیمی ئێران دارستانەکانی مەریوان دەسوتێنێت
لە بەردەوامی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەیان هیکتار لە دارستانەکانی ناوچەی دەرەوەران-ی سەربە مەریوان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سووتاون.
لە بەردەوامی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەیان هیکتار لە دارستانەکانی ناوچەی دەرەوەران-ی سەربە مەریوان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سووتاون.
لەماوەی شەش مانگەی یەکەمی ئیمساڵدا بەسەدان هیکتارلەدارستانەکانی ناوچەی مەریوان و دەورووبەری ئاگریان تێبەردراوە.ژینگە پارێزان وهاووڵاتیانی ناوچەکە لەسەر ئەوباوەڕەن کە سوپای پاسداران ڕاستەوخۆدەستی هەیە لە ئاگرتێبەردانی دارستانەکانی ناوچەکە.
هەرچەند بەرپرسانی ئیداری لە ناوچەکە هۆكاری سووتانی دارستانەكان بۆ گەرمی کەش وهەوا و ئاگر كردنەوە خەلك لە ناو دارستانەكانە دەگەڕێننەوە، بەڵام هاووڵاتیان و ژینگەپارێزانی ناوچەکە ڕایانگەیاندووە كە بۆخۆیان بینیویانە كە ئۆتۆمبێلەکانی سووپا پاسدارانی مەریوان چونەتە ناو دارستانەكان و ئاگریان تێبەرداون .
ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانى زاگرۆس رۆژ لە دواى رۆژ روو لە زیادبوون دەکات و ماوەى چەند ساڵێکە بە بەردەوامى ئاگر لە دارستانەکان بەردەدرێت. بە وتەى چەندین هاووڵاتى و ژینگەپارێز و چەندین سەرچاوەى جۆراوجۆر سوپاى پاسداران دەستى هەیە لە ئاگرتێبەردانى دارستانەکانى زاگرۆس و کوردستاندا.
سەرەڕای هەوڵ و تێکۆشانێکی ماندوو نەناسانەی چالاکان و ڕێکخراوە ژینگەپارێزییەکانی شاری مەریوان، بە هۆی نەبوونی کەرەستەی پێویستی ئاگر کوژێنەوە و نەهاتنە هانای دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەت لەو شارە، نەیانتووانیوە ئاگرەکە بکوژێننەوە و دوای چەند ڕۆژ هێشتا بەردەوامە، بە گوێڕەی هەواڵەکان تاکوو ئێستا بەدەیان هیکتار لەو دارستان و لەوەڕگەکان سووتاون کە خەسارێکی گەورەیە لە سروشتی کوردستان.
ک٠ش