ڕژێمی ئاكه‌په: له شیعره‌كانی ئه‌حمه‌دی خانی-دا وشه‌ی گوماناوی هه‌یه!
پارێزگاری شاری وان تابلۆی شیعره‌كانی ئه‌حمه‌دی خانی و ئه‌حمه‌د عارف له‌گه‌ڵ هۆنراوه‌ی گۆرانییه‌كانی ته‌حسین ته‌ها و محه‌مه‌د عارف جزراوی له كۆڵانی هونه‌ر لابرد.
پارێزگاری شاری وان تابلۆی شیعره‌كانی ئه‌حمه‌دی خانی و ئه‌حمه‌د عارف له‌گه‌ڵ هۆنراوه‌ی گۆرانییه‌كانی ته‌حسین ته‌ها و محه‌مه‌د عارف جزراوی له كۆڵانی هونه‌ر لابرد.
له شاری وانی باكووری كوردستان ده‌وڵه‌ت ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر هێرش ده‌كاته سه‌ر مێژوو و به‌ها كولتوورییه‌كانی كوردان و به‌رگه‌ی زمان و كولتووری كوردی ناگرێت. ناوه كوردییه‌كانی هه‌موو كۆڵانه‌كانی شار ده‌گۆڕدرێن و ده‌كرێنه ناوی وه‌ك توركئۆغلو، ئه‌منیه‌ت، جهزائهڤی، شێخ شامیل و عوسمان چوڤووش.
له‌و سه‌رده‌مه‌ی كه شاره‌وانیی له ده‌ستی ده‌به‌په (پارتی هه‌رێمه دیموكراتییه‌كان)دا بوو، پارێزگار و ئاسایشی ده‌وڵه‌ت ویستیان له پاركی هونه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌ك ساز بكه‌ن، به‌ڵام شاره‌وانیی ئیپهكیۆلو له دژی وه‌ستایه‌وه و ئه‌و شوێنه‌ی كرده پاركی شار.
«وشه‌ی گوماناوییان تێدایه!»
دوای ئه‌وه‌ی شاره‌وانییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا له لایه‌ن ڕژێمی ئاكه‌په، پارێزگاری وان موراد زۆرلوئۆغلوو بڕیاری بۆ قائیمقامه‌كان ده‌ركرد و فه‌رمانی كرد هه‌موو ئه‌و تابلۆیانه‌ی «پڕوپاگه‌نده بۆ ڕێكخراوی تێرۆریستی ده‌كه‌ن» لاببرێن.
قائیمقامی ئیپهكیۆلو جه‌میل ئۆزتورك ئه‌و تابلۆیانه‌ی لابرد كه شیعره‌كانی ئه‌حمه‌دی خانی، ئه‌حمه‌د عارف و تێكستی گۆرانییه‌كانی ته‌حسین ته‌ها، محه‌مه‌د عارف جزراوی، ئه‌حمه‌د كایا و وته‌كانی یڵماز گیونهیان له‌سه‌ر نووسرا بوو. ئه‌م ڕێكاره به‌بیانووی ئه‌وه كرا‌و گوایه «وشه‌ی گوماناوی» له‌نێو نووسینه‌كاندا هه‌یه.
s.m