ڕێپێوانی گەلی ئیزەدی لە چیای شەنگال

هاووڵاتیانی شەنگال بۆیادکردنەوەی قوربانییەکانی ٣ی ئاب/١٣ی گەلاوێژی ٢٠١٤، لە چوارەمین ساڵیادی قرکردنی ئیزەدییەکاندا ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

بەبۆنەی چوارەمین ساڵی هێرشی قڕکردنی داعش کە وەک 'فەرمانی شەنگال' ناوی لیدەکرێت، شەو ڕابردوو ڕێپێوانێکی بەمەشغەڵ ئەنجامدرا. ڕێپێوانەکە بە دەسپیشخەری یەکیەتی لاوانی ئیزەدی ئەنجامدرا ولە هەرێمی عامودێ تا هەرێمی سەردەشت بەردەوام بوو.

سەدان لاوا کە ئاڵاکانی یەپەشە ویەژەشە-یان هەلکردبوو بەدروشمی " بژی بەرخۆدانی شەنگال" دەستیان بە ڕێپێوان کرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆش بەسەدان کەس لەبەردەم بینای شارەوانی سەردەشت لەدەوری یەک کۆبونەوە و بەروە بینای مەجلیسی خۆسەری دیموکراتیک-ی شەنگال ڕێپیوانیان کرد. میتینگ-ی گەل بەردەوامە.

پارلمانتاری ئلیح-ی هەدەپە فەلەکناس ئوجا و شاندی کریستیان، ئاسووری، کەلدان بەشداری میتینگەکە بوونە. چاوەڕوان دەکرێت کە مەجلیسی گشتی شەنگال رابگەێنرێت.

ک-ش