ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێڕاق گەیشتە ٣٦١١ کەس
وەزارەتی تەندروستی عێڕاق ٥٧ توشبووی نوێی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەش کرد ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبونەوەدایە و داواش دەکات کە هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان بن.
وەزارەتی تەندروستی عێڕاق ٥٧ توشبووی نوێی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەش کرد ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبونەوەدایە و داواش دەکات کە هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان بن.
وەزارەتی تەندروستی عیڕاق تاکو ئێستا ١٥٧٦٦٢ پشکنینی ئەنجام داوە و لەو نێوەندەدا ٣٦١١ توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بونی هەیە، تاکو ئێستا ٢٣٦٦ توشبوو بە تەواوەتی چاکبونەتەوە و گەڕێندراونەتوە بۆ ماڵەوە.
هەروەها وەزارەتی تەندروستی ٤ حاڵەتی گیانلەدەسدانی ڕاگەیاندووە و ئەمەش وا دەکات کە ژمارەی گیانلەدەستدان لەسەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسەکە تاکو ئێستا بگاتە ١٣١ حاڵەت.
ز.ش