کارگەیەکی سروشتی کە ٣٠ هەزارکەس تێیداکاردەکات

گۆلی وان بە ماسی ئێنجێ کەفال وەک کارگەیەکی سروشتییەکە ژمارەیەکی زۆر لەهاووڵاتیان بژێوی ژیانی خۆیانی تێدا دابین دەکەن.لە ماوەی قەدەغەی ڕاوە ماسیدا بە هۆی بەرپرسیارەتی گەلەوە ڕێژەی ماسی زۆر بووە.

 بە کۆتایی هاتنی قەدەغەی راوەماسی ئینجێ کەفالێ، ئەوماسیەی کە لەهەمووجیهاندا بەس لە گۆلی واندا بوونی هەیە و گۆلی وانیش بووەتە سەرچاوەی بژێوی هەزاران هاووڵاتی ناوچەکە،لە گۆلی وان ئەمساڵ ڕێژەی ماسی زۆربووە،هەمووکەس بە زۆربوونی ماسی شادومانە و نرخی ماسی-ش دابەزیوە.

کۆچی ماسی کەفالی کە لە٢١ی نیسان دەست پێدەکات و قەدەغەی راوە لەنێوان ١٥ نیسان بۆ ١٥ی تەمووزدایە. لەم ماوەی قەدەغەدا بە میلیۆنان ماسی، بۆئەوەی کە هێلکەکانی خۆیان لە ڕوبارەکاندا بکەن کۆچ دەکەن.

'بەرپرسیارەتی هاووڵاتیان بووەتە هۆی زۆربوونی ماسی'

لەکاتی قەدەغەی ڕاوە ماسیدا هاووڵاتیان ماسی قاچاخیان نەدەکڕی. بە هۆی ئەو بەرپرسیاریەتیەی هاووڵاتیان ماسی گۆلی وان زۆربووە. زۆربوونی ماسی کاریگەری لەسەرنرخی ماسی داناوە. ئەمسال نرخی هەرکیلوماسی ٣ لیری تورکیە. لەشاری وان دە هەزار کەس لەڕێگەی ڕاوەماسی بژێوی ژیانیان دابین دەکەن. ویرای وان ، لە لیتەوان، ئیخلات، ئیدیل جەواز، پانتوس، بازید، ئاگری، جولەمێرگ و مووش نزیک بە ٣٠ هەزار کەس بژێوی ژیانیان لەسەرگۆلی وان وماسیەکەیەتی. گۆلی وان بووتە کارگەیەکی سروشتی بۆ کوردستان کە زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس تێیدا کار دەکەن.

'ژیانی ٣٠ هەزار کەس لەسەر ئەم گۆلەیە'

سەرۆکی کۆپەراتیڤی ماسیگیری گۆلی وان عەبدوڵا دەمیر وتی لە هەرێمەکە ٣٠ هەزار کەس بژێوی ژیانی خۆیان لەسەر ڕاوە ماسی دابین دەکەن. دەمیر وتی، ' چیای ئیرک، سیپان، جولەمێرگ، هەموو چیاکانی ئێمە دارستان بوون. بەهۆی ئەوەی کە ئێمە خاوەنداریەتیمان لێ نەکرد هەمو ئەو سامانە لەناو چوو. ماسی کەفالی بۆ گۆلی وان وەک سامانی ئێمەیە. ئێمە دارستانەکانمان لەدەستدا بەڵام دەبێت خاوەنداریەتی لە گۆل و ماسیەکانی بکەین کە ئەمەش لەدەست نەچێت.

ک-ش