کاڵکان: پەدەکە هەموو کارەکانی کۆنگرەی نەتەوەیی تێکدا - ٢

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دوران کاڵکان رایگەیاند، پەدەکە بە شێوەیەکی نەرێنی بۆ پێکهێنانی کۆنگرەی نەتەوەیی نزیک بوویەوە و کارەکانی بۆ گۆنگرەی نەتەوەیی تێکدا.

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان لە بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) هۆکاری پێک نەهێنانی کۆنگرەی نەتەوەیی، شەڕوهاوپەیمانیەتییەکانی پەدەکە - یەنەکە و پەکەکەی هەڵسەنگاند.

پ - ١٩ی ئایاری ١٩٩٢/٢٩ی بانەمەڕ لە باشوری کوردستان هەڵبژاردنی پەرلەمان کرا. بڕیاری یەکەمی حکومەتی باشوور کە لە ٢٨ی حوزەیران/٧ی جۆزەردان راگەیاندرا، بڕیاری شەڕلەدژی پەکەکە بوو. تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ شەڕ دەستیپێکرد. ئێوە دەتوانن باسی ئەو شەڕە بکەن؟

 - لە ئابی ١٩٨٥، دوای کشانەوە لە پرۆتۆکۆڵی ڕێککەوتن ڕاگەیاندرا بەدواوە، پەیوەندییەکان نێوان پەدەکە- پەکەکە ئاڵۆز و شەڕ بوو. شەڕ تەنیا لە ١٩٩٢ دروست نەبوو، لە ڕاستیدا لە ساڵی ١٩٨٥ تا ١٩٨٦-١٩٨٧ و بەهاری ١٩٨٨ بەردەوام بوو. شەڕی عێراق و ئێران وەستا، سەدام کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە و هێرشەکانی ئەنفالی بەڕێوەبرد، هەتا قۆناغی ئاوارەبوونی لە باشوری کوردستان بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام بوو. پەکەکەش بە پلانەوە هیچ هێرشێکی نەکرد. لە ساڵی ١٩٨٥ هەتا بەهاری ١٩٨٨ هیچ ڕووداوێکی وەکو نمونە نییە. پەکەکە هەمیشە ویستویەتی بە شاراوەیی بمێنێتەوە، خۆی بپارێزێت، بنکەی هێرشەکانی پەدەکە نەبوو و ویستی شەڕ و ئاڵۆزی زیاد نەبێت. ئەو لایەنەی هێرشی دەکرد بەردەوام پەدەکە بوو. ویستی لە باشوری کوردستان ببێتە بەربەست و پەکەکە سوود لە باشور وەرنەگرێت. بە گرتنی سنوور ویستی لەبەردەم هێزی پەکەکە ببێتە بەربەست و پەکەکە سوود لە سنوری عێراق- تورکیا وەرنەگرێت. لەناو ئەوەدا لەڕاستیدا بەو پشتیوانییەی لە تورکیا وەرگرت دەیەویست بە شێوەیەکی هۆشیارانە هەوڵی خراپەکاریی گەورەی دا. هەڵوێستی گشتی حزبەکە بەو شێوەیە بوو. لەناو حزبەکەدا هەندێک هێز دژی ئەو هێرشانە بوون. دۆخی تاکەکەسیش کاریگەریی بەسەر ئەوەوە هەبوو.

لە بەهاری ١٩٨٨دا شەری عێراق و ئێران کۆتایی هات، لە باشووری کوردستان لە ئەنجامی هێرشەکانی سەدامدا هێزەکانی پەدەکە- یەنەکە ناچار بوون پاشەکشە بکەم و ئەو دۆخەی کەمێک گۆڕی. هەتا ساڵی ١٩٩٠بەو شێوەیە بەردەوام بوو. لەو دۆخەی کە باسمان کرد هێزی پەدەکە نەمان. لەسەر سنوور لە جوگرافیای بادینان هەموو گەریلای پەکەکە مانەوە. ئیتر کاتێک دەوترا 'هێزی کورد'، ئەوانەی کە خاکی خۆیان بەجێنەهێشت، لەدژی ئەو هێرشانەی لە باشوور لە باکور نوێنەرایەتی کوردی دەکرد، تاکە هێز کە بۆ کوردایەتی بەرخۆدانیان کرد، گەریلاکانی پەکەکە بوون. کاریگەریی پەکەکە وەکچۆن لە باکور هەبوو، لە باشووریش لەناو کۆمەڵگەدا پێشکەوتنی بەخۆوە بینی. لەڕاستیدا هەتا ڕاپەڕینی ١٩٩١ دۆخەکە بەو شێوەیە بوو.

دوای ئەوەی کە سەددام کشایەوە، باشوور بە تەواوی چۆڵ مایەوە

لە ڕاپەڕینی ١٩٩١ دۆخەکە گۆڕا.لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا، سەدام حسێن هێزەکانی خۆی لە کوردستان کشاندەوە بەغدا و کوردستان بەتەواوی بەتاڵ کرا. دوای قۆناغێکی دیار بە هاوکاریی هێزەکانی دەرەوە لە نوێوە هێزەکانی پەدەکە- یەنەکە هێنرانە ئەو شوێنانەی کە دەوڵەتی عێراق چۆلی کردبوون، پەدەکە- یەنەکە لە شوێنیان جێگیر کران. پەدەکە رێکخستنێکی بادینانی بوو، زۆرتر لە دەوروبەری دهۆک بوو. یەنەکە ڕێکخستنێکی سۆرانی و لە سلێمانی و دەوروبەرەکەی بوو. بەشێکی گرنگی هەولێر لەژێر کاریگەریی یەنەکەدا بوو. بەوەی کە لەژێر کۆنترۆڵی هەردوو هێزەکدا بێت، وەکو ئەوەی ئەمڕۆش بەردەوامە، ویستیان ئیدارەی باشووری کوردستان دروست بکەن.

دوای ئەوەی کە سوپای عێراق تێکشکێنرا و هێزەکانی خۆی بۆ بەغدا پاشەکشە پێکرد، لە باشووری کوردستان بۆشاییەکی بێدەوڵەت و ناوچەیەکی چۆڵ دروست بوو. لەو کاتەدا پەکەکە شۆڕشی ژیانەوەی نەتەوەیی دەستپێکردبوو و راپەڕین دروست دەبوون. سیستمی دەسەڵات یانیش هێزە مۆدێرنیتە سەرمایەدارییەکان کە لە کوردستان حوکمی قڕکەر-داگیرکارییان دەکرد، ترسێکی گەورەیان هەبوو لەوەی کە پەکەکە باشووری کوردستان بگرێتە دەست خۆی. وابیریان دەکردەو کە گەریلاکانی پەکەکە لە دۆخی بۆشایی باشوری کوردستان سوود وەربگرن و بەگشتی دەستی بەسەردا بگرن. بۆ ئەوەی پێش بەو ئەگەرە بگرن بەپەلە پەدەکە- یەنەکە کە لە ئاوارەییدابوون دیسان گواستیانەوە باشووری کوردستان و بۆ ئەوەی باشووری کوردستان لە پەکەکە بگرت ویستان ئیدارەکە دروست بکەن. بەناوی 'ئۆپەراسیۆنی هێزی چەکوش' بە پێشەنگایەتی ئەمریکا، سیستمێکی پاراستنیان دروست کرد کە تورکیاشی تێدابوو. بە سەپاندنی هاوپەیمانیەتی پەدەکە و یەنەکە کە ناوەندەکەی لە هەولێر ئەو ئیدارەیەی باشوری کوردستانیان دروست کرد.

بڕیاری سەرەتایان ئەوە بوو کە پەکەکە وەکو "ڕێکخستێکی تیرۆر" پێناسە بکەن

بە دروستکردنی ئەو ڕێبەرایەتییە، لەراستیدا ئامانجیان دروستکردنی بەربەست بوو لە کاریگەریی پەکەکە لەسەر باشوری کوردستان. سیستمی داگیرکەری جیهانی کە لە ١٩٧٩ بڕیاری دابوو کە 'پەکەکە نەچێتە ماردین، نەچێتە بۆتان' بە 'ئۆپەراسیۆنی هێزی چەکوچ'ی ١٩٩١دا هەمان سیستمی داگیرکەری گەردوونی بڕیاری دابوو کە 'پەکەکە نەچێتە باشووری کوردستان، دەبێت سنوورەکانی باشووری کوردستان لە پەکەکە وەربگیرێنەوە'،  بۆ ئەوەی ئەو بۆشاییە بە رێکخستنەکانی پەدەکە و یەنەکە پڕ بکەنەوە کە لە ئەنجامی لاوازکردنی سەدام حسێن دروست بوو.

ئەو دەوڵەتەی کە هەیە، ئیدارەی باشووری کوردستان لەسەر ئەو بنەمایە دروست بوو. پشتیوانەکانی ئەمریکا و تورکیا بوو. تورکیا خۆی دژی پەکەکە شەڕی دەکرد. لە بنەڕەتەوە هاوکاریی پەدەکە و یەنەکەشیان کرد بۆ ئەوەی شەڕ لە دژی پەکەکە بکەن و لە بەرانبەریشدا ئیداریەکەیان قبوڵ کرد. ئەوەیان قبوڵ کرد کە ئیدارەیەک هەبێت و ناوەندەکەی هەولێر بێت. دوای ئەوەی فۆرمی ئیدارەکە پێکهات پەرلەمان دروست کرا و ئیدارەش راگەیاندرا و یەکەمین بڕیاریش 'ناساندنی پەکەکە وەکو رێکخستنێکی تیرۆر و دەرکردنی لە باشووری کوردستان' بوو. لەسەر ئەو بنەمایە بە هاوکاریی ئەمریکا و بە هێزەکانی تورکیا- پەدەکە – یەنەکە پلانێکی هاوبەشیان داڕشت کە پەکەکە لە سنوورەکانی عێراق – تورکیا دەربکەن و هێرشێکی سەربازیی بەرفراوانیان دەستپێکرد.

چەندین مانگ لە حەفتەنین بەرخودان کرا

بۆ ئەوەش ویستیان هێزەکانی گەریلا لەو ناوچانە گەمارۆ بدەن و لەناویان ببەن. بەرخودانێک گرنگ بوو. لە حەفتەنین بەرخودانێکی قارەمانانە کرا کە چەندین هەفتە بەردەوام بوو. لە زابیش هێزەکانمان خۆڕاگرییان کرد. لە خواکورکیش بەرخۆدانێکی گرنگ کرا. بەڵام دوای ئەوەی کە دواتر بە سوپای تورک و هێزەکانی پێشمەرگە دۆخی گەمارۆدانی بارەگاکانی گەریلا دەستیپێکرد – ئێستاش لەو دۆخەی کە هەیە دەردەکەوێت- مەیلی ڕادەستبوونی ئۆپۆرتۆنیستی فەرهاد هاتەگۆڕێ. لەو ناوچەیە ڕێککەوتنێک کە پاشەکشە قبوڵ دەکات ئیمزا کرا.

بەشێکی گرنگی هێزەکان لە خواکورک لەسەر ئەو بنەمایە گوازرانەوە ناوچەی زەڵێ. چەند تابۆرێک ڕەوانەی حەفتەنین کران. لەڕاستیدا ئەو هێزەی لە حەفتەنین مابووە کشایەوە بۆتان. هێزەکانی زاب-ئاڤاشین کشانەوە لای زاگرۆس. بەشێکی هێزەکانی خواکورکیش کشانەوە سنووری شەمزینان، بەڵام بەشێکیشی لەئەنجامی هێڵی تەسلیمبوونی فەرهاد کشانەوە ناوچەی زەڵێ.

کەمپێک کە ڕێکخستنی یەنەکەی لێ هەبوو، لەسەر بنەمای رێککەوتنی پەدەکە و یەنەکە، گەریلاکانی پەکەکە لەژێر کۆنترۆڵدا و وەکو نیمچەزیندانیی دادەخرێت. لە ناوچەکانی چیای ستراستی کە باکور و باشووری کوردستان بەیەکتری دەگەیەنێت کاریگەری گەریلا نەهێڵێت. پاشەکشەیەکی دیرایان دروست کرد. بارەگای لاوازکردن، بەڵام دوای چەند مانگێک گەریلا دیسان قورسایی دایە سەر هەمان ناوچە و ئەو کارگەرییەی کە لەدەستایان دابوو، دیسان لەو ناوچانە کاریگەریی خۆیان دروست کردەوە.

پ - لە کۆبوونەوەی ١٩٩٥ی دوبلین لەژێر چاودێریی تورکیا دۆخێکی نوێیان بۆ باشووری کوردستان دروست کرد. دوای کۆبوونەوەی دبلن، بارزانی بە فەرمی بانگهێشتی سوپای تورکی کرد. دوای دبلن واشنتۆنیش هەندێک کۆبوونەوەی رێکخست. تایبەتمەندیی بنەڕەتی ئەو قۆناغە چی بوو؟

- ئەو قۆناغە قۆناغێکی مێژوویی بوو. دەبێت ئەو پێشکەوتنە لە چوارچێوەی زنجیرەی بنەڕەتیدا باش تێبگەین. یەکێتییەکەی ساڵی ١٩٩٢ بە پێشەنگایەتی ئەمریکا هێزەکانی دەرەوەیان پێکهێنا. بەڵام پەدەکە و یەنەکە لە ساڵەکانی ١٩٧٥ بەدواوە هەتا پێش ئەوە، بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوانیاندادا نزیکی یەکتر نەدەکەونەوە و شەڕ هەبوو لە نێوانیاندا. هەتا سالی ١٩٩١ ئەو دۆخەی شەڕ بەردەوام بوو. دوای ئەوەی ساڵی ١٩٩١ کاریگەریی سەدام حسێن لەسەر باشوری کوردستان نەما لە نوێوە بەرەی هێزەکانی پەدەکە و یەنەکە هێزە نێونەتەوەییەکان زیاتریش ئەمریکا نەک شەڕکردنی پێکەوە، بەڵکو پەیوەندیی و رێککەوتنی شەریان خستبووە بەردەمیان. دەیانگوت "ئێوە لەدژی پەکەکە بن، ئێوە دەبنە یەک"

لە ئەنجامدا حکومەت و پەرلەمانێکی هاوبەش کە ناوەندەکەی لە هەولێر بێت دروست کرا. لە حکومەتدا یەنەکە کاریگەریی هەبوو. سەرۆکوەزیران لە یەنەکە بوو. سەرۆکایەتی هەرێم دواتر بوە فەرمی، لەژێر کاریگەریی پەدەکەدا بوو، بەڵام لەڕووی حاکمیەتی هەرێم و هێزدا یەنەکە کاریگەریی زیاتر بوو. ناوەندی حکومەت هەولێر بوو. چونکە لەڕووی سرووشتییەوە کۆمەڵگەی سۆرانی پشتیوانی بوو لەبەرئەوە لە سلێمانی کاریگەریی یەنەکە هەبوو. پەدەکە تەنیا لە دهۆک و دەوروبەرەکەی کاریگەری هەبوو، بەڵام رێککەوتبوون، پێکەوە دەچوونە هەڵبژاردن. پەرلەمانێکیان لە ١٠٠ ئەندام پێکهێنابوو ٥٠ یەنەکە و ٥٠ پەدەکە بوون و ئەوان قازانجیان کرد. بەو شێوەیە نوێنەرایەتییەکی یەکسانیان دەکرد.

ئەو ڕێککەوتنە لە بەهاری ١٩٩٤ هەڵوەشایەوە. من باش نازانم بۆچی تێکچوو، بەڵام حکومەتی هەولێ بلاوەی پێکرا، رێککەتنی یەنەکە و پەدەکە هەڵوەشایەوە، شەڕی یەکتریان کرد و لە ئەنجامدا حکومەت هەڵوەشایەوە، هەر حزبێک حکومەتێکی خۆی دروست کرد. پەدەکە کشایەوە دهۆک و حکومەتێکی نوێی وەکو حکومەتی پەدەکە دروست کرد. یەنەکەش لە هەولێر حکومەتی خۆی دروست کرد. هەولێر بە دەستی یەنەکەوە بوو. بەو شێوەیە یەنەکە لە هەولێر و سلێمانی و پەدەکەش لە دهۆک حاکم بوو. لەو کاتەدا لەنێواندا شەڕێکی تووند دروست بوو. دواتر هەندێک لایەنی دەوروبەر کەوتنە نێوانیان و کۆتاییان بە دۆخی شەڕ هێنا، بەڵام دۆخەکە بە ناکۆکی هەردوو هێز پێکەوە، دۆخی ئاڵۆز تەواو نەببوو. دیسان پارچەپارچەبوونی دووەم بەردەوام بوو.

ساڵی ١٩٩٥ شەڕی دووەمی باشوور دەستیپێکرد

ئەو دۆخە هەتا سالی ١٩٩٦ بەو شێوەیە بوو، لە سالی ١٩٩٤ کاتێک پارچەپارچەبوون دروست بوو، کاریگەریی هەردوو هێز لەسەر باشووری کوردستان کەم بوەوە. لەسەر ئەو شتە تورکیا و ئەمریکا هاتنەپێش و وتیان "ئێوە پارچەپارچە دەبن و کاریگەریتان نامێنێت و پەکەکە لەو گرفتەی نێوان ئێوە سوود وەردەگرێت. دەبێت ئێوە ببنە یەک و پێکەوە لەدژی پەکەکە شەڕ بکەن". ئەو پارچەپارچە بوونە زیانی بە تورکیا و ئەمریکا گەیاند، بۆ ئەوەی کۆیان بکەنەوە، لە هاوینی ١٩٩٥دا لە دبلنی پایتەختی ئیرلەندا لەنێوان پەدەکە و یەنەکەدا دیدارەکان دەستیان پێکرد. ئەمریکا و تورکیان ئامادەکاریی ئەو دیدارەیان کرد. شاندەکانی پەدەکە و یەنەکە بەشداریی دیدارەکە بوون. لەو دیدارەدا وتوێژ لەسەر ئەوە کرا کە دەبێت پەدەکە و یەنەکە پێکەوە لەدژی پەکەکە شەڕ بکەن.

لەسەر ئەو بنەمایە رێبەر ئاپۆ و رێبەرانی پەدەکە و یەنەکەی هۆشیار کردەوە و وتی "ئێمە لەدژی ئەوە نینی کە ئێوە ببنە یەک، بەڵام نابێت ئێوە لەبەرانبەر پەکەکەدا ببنە یەک. بە پشتگیریی ئەمریکا و تورکیا ئێوە لەبەرانبەر پەکەکە ببنە یەک، ئەوە دەبێتە خیانەت، ئێمە تۆڵەی ئەو شتە دەکەینەوە. واز لەو رێککەوتنە بێنن، وەرن لەگەڵ پەکەکە رێککەوتن بکەن، ئەگەر ئێوە دەتانەوێت یەکێتی بونیاد بنێن با پەکەکە پاڵپشتیتان بکات. پەیوەندی لەگەڵ تورکیا دروست مەکەن، پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە دروست بکەن. با ئەو شتە ئێمە بەرەو یەکێتی دیموکراتیکی نەتەوەیی ببات". بەڵام زۆر گوێیان بەو شتە نەدا.

کاتێک گوێیان بەو شتە نەدا و لە دیدارەکانی خۆیان بەردەوام بوون، لە پایزی ١٩٩٥دا 'شەڕی دووەمی باشوور' لەنێوان پەدەکە و پەکەکە دەستیپێکرد. خۆی لە ساڵی ١٩٩٢داش لەگەڵ تورکیا ببونە یەک و لە پشتەوە لە پەکەکەیان دابوو. دەبوایە لێپرسینەوە لەو شتە کرابایە. بەڵام دەبوایە پیلانگێڕیی دبلن تێکدرابا. ڕێبەر ئاپۆ وتی "ئەوە شتە لەبەرانبەر پەکەکە پیلانگێڕییەکە" بۆ ئەوەی خراپ ببێت، هۆشیاریی دا. کاتێک  بە هاوکاریی تورکیا لە بەرانبەر پەکەکە بوونە یەک، بۆ خراپبوونی پیلانگێڕیی لەبەرانبەر پەکەکە، شەڕێکی دیکە هاتەرۆژەڤ. لە پایزی ١٩٩٥دا بەهۆی شەڕی نێوان پەدەکە و پەکەکە دیدارەکانی دبلن وەستێندران و هەردوو لایەن لە دیدارەکە کشانەوە. هیچ ئەنجامێکی نەبوو. رێبەر ئاپۆ ئەو شتەی بینی و شەڕی وەستاند و ئاگربەستی راگەیاند.

دوای ئەوەی یەنەکە خۆی کشاندەوە، پەدەکە هەولێری بەدەست خست

لە ساڵی ١٩٩٦دا دۆخێکی لەو شێوەیە بەردەوام بوو. هەردوو لا وازیان لە یەکبوون هێنان و لە هاوینی ١٩٩٦دا پەدەکە لەگەڵ سەدام حسێن رێککەوتنی کرد و تانکەکانی سەدامی هێنایە هەولێر. لەسەر ئەو شتە ئیدارەی یەنەکە وازیان لە هەولێر هێنا و هەڵاتنە سلێمانی. دواتر وازیان لە سلێمانیش هێنا و هەڵاتنە رۆژهەڵاتی کوردستان. هێزەکانی پەدەکە لەو دۆخەدا هەولێریان بەدەستخست. دواتر چوون سلێمانیشیان بەدەست خست. دواتر هێزەکانی دەرەوە هاتنە ناو دۆەکە، پەدەکەیان لە سلێمانی دەرکرد. یەنەکە جارێکی دیکە لە رۆژهەڵاتەوە پەڕییەوە بۆ سلێمانی. سلێمان لەدەستی یەنەکەدا مایەوە، بەڵام پەدەکە هەولێری بەدەستەوە نەدا. ئەمجارە هەولێر و دهۆک لە دەستی پەدەکەدا مانەوە. هەردوو هێزەکان دواتر ئیدارەی خۆیان ئامادە کرد. یەنەکە لە سلێمانی حکومەتێکی دروست کرد و پەدەکەش لە هەولێر ئیدارەی خۆی دروست کرد.

کاتێک لە لایەک ئەو شتە دەبوو، لە لایەکەی دیکەش پەیوەندییان لەگەڵ پەکەکە هەبوو و هاوکارییان دەکرد. لە ساڵی ١٩٩٦دا ئێمە پێکەوە بووین و پێمانوابوو ئەو شتە بەردەوام دەبێت. بەڵام لە بەهاری ساڵی ١٩٩٧دا بینیمان کە پەدەکە لەگەڵ سەدام رێککەوتنیان کردووە و یەنەکە لە  هەولێر دەردەخەن و لە لایەکی دیکەشەوە پەدەکە لەگەڵ تورکیا رێککەوتووە و لەبەرانبەر پەکەکەدا دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی دیکە کرد. ئەو شتەمان لە هێرشەکەی زاب بینی لە ١٤ی ئایاری ١٩٩٧/ ٢٤ی بانەمەڕ. هێزەکانی تورکیا بۆ دەستبەسەرداگرتنی زاب و بڕیارگەی ناوەندی ئەرتەشی رزگاریی گەلی کوردستان ئارگەکە ARGK هەوڵی دەدا، ەر بەو مەبەستەی هێرشەکەیان دەستپێکرد. بینیمان کە پەدەکەش لە باشووری هاوکاریی ئەو ئۆپەراسیۆنە دەکات و پێکەوە ئۆپەراسیۆنەکە بەڕێوەدەبەن. لە دبلن پیلانگێڕییەکە خراپ ببوو بەڵام لە سالی ١٩٩٦دا بە شێوەیەکی شاراوە پەیوەندییان دروست کرد و رێککەوتنێکیان ئامادە کرد.

لەبەرانبەر ئەو شتەدا گەریلا بەرخۆدانی کرد. تورکیا هێرشی کرد و هاتە ناو زابەوە. پەدەکە قەتلوعامی هەولێری کرد. دەیان کادیر و پارتیزانی پەکەکەیان کوشت. ئەو فەرماندەیەی کە ئۆپەراسیۆنەکەی بەڕێوەدەبرد، گەریلا بە مووشەک لێیدا و لە کۆتایی ئایاردا هێزەکانی تورکیا کشانەوە. پەکەکە لە بادینان بەهێز بوو. دواتر پەدەکە پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ تورکیا دروست کرد و لە سەرەتای تشرینی یەکەمی ١٩٩٧دا دەستی بە هێرشێکی نوێ کرد. بۆ ئەو هێرشەش ئامادەکارییەکی گەورەیان کردبوو و باشووری کوردستانیان بۆ هێزەکانی تورکیا کردبوەوە. فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە هەموو شوێنێکیان دا. تانکەکانی تورک هەتا دیانا، قەسرێ، سیدەکان و حاجی ئۆمەران هاتن. سوپای تورک بە تانک و فڕۆکەکانی ئەو خاکەی پاراست کە لەبەر دەستی پەدەکەدا بوو. ویستیان لەو شوێنانە پەکەکە لەناوببەن و سەروەریی پەدەکە بەهێزتر بکەن. ئەو شەڕە هەتا ١ی ئەیلولی ١٩٨٨ بەردەوام بوو.

ساڵی ١٩٩٧ لە ئەمریکا پیلانگێڕیی دەستیپێکرد

لە شەڕی ١٩٩٧دا پەکەکە و یەنەکە ڕێککەوتنێکیان کرد. ئەوەبوو ئەمریکا هاتە پێشەوە و ویستی ئەو دۆخە لەناوببات. ڕاستییەکەی لە چوارچێوەی هێرشی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییدا، ویستیان پەدەکە و یەنەکە بکەنە یەک و کەوتنە هەوڵدان بۆ ڕێککەوتنێک. لە ١ی ئەیلولی ١٩٩٨/١٠ی خەرمانان پەکەکە ئاگربەستی ڕاگەیاند. ڕێبەر ئاپۆ دوای ئەوەی لە ١ی ئەیلولی ١٩٩٨دا ئاگربەستی ڕاگەیاند، بۆ ئەوەی چارەسەری سیاسی بەدی بێت، لە ١٧ی ئەیلول/٢٧ی خەرمانان ئەمریکا مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی بردە واشنتۆن و دیداریان لەگەڵ ئەنجام دان. جارێکی دیکە هاوپەیمانییەکی وەکو ئەوەی ساڵی ١٩٩٢یان دروست کرد و ڕایانگەیاند، دەبێت پەکەکە لە باشووری کوردستان هێزەکانی بکێشێتەوە. ڕاستییەکەی چەخماخەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان لێدرا. ئیدارەی ئەمریکاش دەستی بە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە کرد. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨/ ١٧ی ڕەزبەر لە دژی ڕێبەر ئاپۆ پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان دەستپێکرد. هەتا ١٥ی شوباتی ١٩٩٩/ ٢٦ی ڕێبەندان بەردەوام بوو. لە ١٧ی ئەیلولی ١٩٩٨/٢٧ی خەرمانان پەیماننامەی واشنتۆن لەوەی ١٩٩٢ دەچوو. پەکەکە بەردەوام ئەوەی دەوت "ئێمە لەدژی ئەو شتە نین کە ئێوە ببنە یەک. بەڵام ئەگەر بۆ لەناوبردن و تێکشکاندنی پەکەکە ببنە یەک، قبوڵی ناکەین. بە واتای شەڕکردنە لە دژی پەکەکە، پەکەکەش خۆی دەپارێزێت". خۆی دوای ئەوە شەڕ دروست بوو.

پ - پەدەکە لە بەرامبەر ئەندامەکانی بزووتنەوەکەتان هەندێک هێرشیان ئەنجامد. پەدەکە لە هەولێر و ئاڤاشین نەخۆش و بریندارەکانی ئێوەی کوشت. ئەو کۆمەڵکوژییە چۆن دروست بوو، ئامانجیان لەو هێرشانە چی بوو؟

 - کۆمەڵکوژیی ئاڤاشین و هەولێر لە ساڵی ١٩٩٧ بەڕێوەچوو. لە ١٤ی ئایاری ١٩٩٧ / ٢٤ی بانەمەڕ تورکیا و پەدەکە ویستیان بڕیارگەی ناوەندیی پەکەکە بکەنە ئامانج. بڕیارگەی ناوەندیی لە زاپ بوو. لە باکور و باشوور ویستیان گەمارۆی زاپ بدەن. سوپای تورک لەسەر ئەو بنەمایە هێرشی کرد. پێشمەرگەکانی پەدەکەش لە باشوور هاوکارییان کردن. لە ١٦-١٧ی ئایار/٢٦-٢٧ی بانەمەڕ لەسەر هێڵی هەولێر و خواکورک گەلێک هێزیان گرت و لە هەولێریش کۆمەڵکوژیی ئەو بریندارانەیان کرد کە لە چارەسەردا بوون. کۆمەڵکوژیی هەولێر لەناو ئەو قۆناغەدا دروست بوو. هەتا ١٤ی ئایاری ١٩٩٧/٢٤ی بانەمەڕ ڕێککەوتنی پەکەکە و پەدەکە هەبوو. لە ٣ی ئاداری ١٩٩٥/١٢ی ڕەشەمەدا ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازی ئاگربەستی کرد و بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ پەدەکە دەستیان بە دانووستان و پەیوەندی کرد. شاندەکانی پەدەکە و پەکەکە لە زستانی ١٩٩٥-١٩٩٦ لە هەولێر چەند دیداریان کرد و پرۆتۆکۆلێکیان ئیمزا کرد. جگە لە پرۆتۆکۆڵی ١٩٨٢-١٩٨٣، لە ساڵی ١٩٩٥-١٩٩٦یش پرۆتۆکۆلێک ئیمزا کرا. دوای شەڕ شاندەکە لە دیدارەکانیان بەردەوام بوون و لەسەر هەندێک هەنگاوی پراکتیکی ڕێککەوتن. لە ساڵی ١٩٩٦دا پەکەکە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە هەڵسوکەوتی کرد و بووە دۆستێکی پەدەکە. زۆر وتی وتی و دەنگۆ هەبوون، بەڵام ئێمە دەمانوت ڕێککەوتنمان هەیە. تورکیا لە ١٤ی ئایاری ١٩٩٧/٢٤ی بانەمەڕ کاتێک دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد، تۆبڵێی پەدەکە لەناو ئەو شتەدا هەبێت یان نا، ئێمە باش تێنەگەیشتین. بەڵام دواتر بینیمان کە پەدەکەش لەناو ئەو شتە دایە و لە باشوورەوە گەمارۆمان دەدا. گەریلا ئەو کاتە لە هەردوو هێزەکەی دا. پەدەکەش لە هەولێر کۆمەڵکوژیی کرد. هیچ ڕوونکردنەوە و ڕاڤەکردنێک بۆ کۆمەڵکوژیی هەولێر قبوڵ ناکرێت و بە هیچ شێوەیەک ناتوانن بەرگری لە خۆیان لە بەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژییەدا بکەن.

پەدەکە ئەو گەریلایانەی کۆمەڵکوژ کرد کە لە هەولێر لە چارەسەردابوون

دوو ڕێکخستن دەتوانن شەڕ بکەن، دەتوانن ئەندامی یەکتر بگرن. لە پایزی ساڵی ١٩٩٥دا پەکەکە ١٥٠ پێشمەرگەی گرتبوو، دوای ئەوەی ڕێککەوتن دروست بوو هەموویانی ئازاد کرد. هیچ گوشارێکی بۆ نەهێنان و نەیکوشتن. هەموویانیانی بە ساغی ڕادەست کردەوە. لەناو شەڕدا کوشتن هەیە، ئەوە شتێکی دیکەیە، بەڵام کۆمەڵکوژییەکەی هەولێر بەڕاستی کۆمەڵکوژییەکی دڕندانەیە. چەندین هەڤاڵی بریندار و نەخۆش هەبوون، بۆ چارەسەر لە هەولێر بوون. مانەوەیان لە هەولێریش بەهۆی ڕێککەوتنەکەوە بوو. بەزۆر نەبرابوونە ئەوێ، بە ڕێگەپێدان و زانیاریی پەدەکە چووبوون و چارەسەر دەکران. دەبێت ئیدارەی پەدەکە ئەو شتە ڕاڤە بکات. هەتا ئێستا هەمیشە پشتگوێی خستووە، بەڵام دەبێت ڕوونکردنەوە بدەن.

هێرشی ئاڤاشین لە پایزی ١٩٩٧دا بەڕێوەچوو. ئەو کاتە تورکیا و پەدەکە پێکەوە هێرشیان کرد. هەموو ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی پەدەکەش بۆ سوپای تورک کرابونەوە. بەو هۆیەوە سوپای تورک زیاتر هاتە ئاڤاشین. سوپای تورک کۆمەڵکوژیی نەخۆشخانەی ئاڤاشینی کرد. پەدەکەش ڕێنیشاندەریان بوو. لەبەرئەوەی بارزانی هەتا خەتی مێرۆس پاڵپشتی ئەو شتەی کرد. سوپای تورک نەیتوانیبوو خۆی بەرەو ئاڤاشین بڕوات. بەڵام کۆمەڵکوژیی هەولێر ئەوان خۆیان کردیان و بریندارەکانیان کوشتن. جاری دووەم لە تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ کۆمەڵکوژییان کرد.

لەشەڕدا دەبێت کە توڕەیی هەبێت، هێرشکردن هەبێت، بەڵام مافی یاسای شەڕیش هەیە. دیلگیراوانی شەڕیش هەن. کاتێک دوو هێز شەڕ دەکەن، هەندێک کەس بەدیل دەگیرێن و دەبێت ئەوانە بپارێزرێن. پەدەکە دەیتوانی شتێکی لەو شێوەیە بکات، بەڵام نەیکرد. کەسانی نەخۆش، بریندار و بێ چەکی کۆمەڵکوژ کرد. بەشداریی کۆمەلکوژیی تورکیایان کرد و لە هەولێریش کۆمەڵکوژییان کرد.

پ- ئەو هەموو دوژمنایەتییە بۆ چییە؟

 - دەبێت پەدەکە ئەو شتە ڕاڤە بکات، ئەوە لە دوژمنایەتی خراپترە. دوژمنیش دوای ئەوەی شەڕ دەکەن، کاتێک ڕێکدەکەون، ماف و یاسای دیلگیراوانیش لەبەرچاو دەگرن، بەڵام پەدەکە بەو شێوەیە هەڵسوکەوت ناکات. بۆچی نەفرەتێکی لەو شێوەیە دەکەن؟ دەبێت ئەوان خۆیان ئەوە ڕاڤەە بکەن. لەناو کوردا نەفرەتێکی لەو شێوەیە نییە. ئەو شتە بە بڕیاری ئیدارەکەیان کرا. دوژمنایەتیی دەوڵەتی تورک لەدژی کورد زانراوە، بەڵام وادیارە کە پەدەکەش جارجار دەبێتە هاوبەش و هاوکاری کارەکانی تورک. کاتێک ئێمە ڕێککەوتنمان کرد، هەردوو لایەن سوودیان لەو شتە وەرگرت. بەڵام کاتێک مەسەلەکە کۆمەڵکوژیی بێت، ماف و یاسای مرۆڤایەتیشیان پێشێل کرد؟ بۆچی ئەو دوژمنایەتییە هەیە؟ دەبێت ڕێبەرایەتی پەدەکە ئەو شتە ڕاڤە بکات.

 پ - دواتر پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دەستپێدەکات. ڕۆڵی پەدەکە لەو پیلانگێڕییەدا چییە؟

 - رۆلی پەدەکە لە پیلانگێڕییەکەدا نەرێنییە. دەبێت مرۆڤ ئەو شتە باش دیاریی بکات. کاتێک پیلانگێڕی کرا، پەدەکە لەدژی پەکەکە شەڕی دەکرد. لە ١ی ئەیلولی ١٩٩٨/١٠ی خەرمانان ڕێبەر ئاپۆ ئاگربەستی ڕاگەیاند، هێزەکانی تورکیا بەپێی ئەو ئاگربەستە هەڵسوکەوتیان کرد، بەڵام پەدەکە بەو پێیە هەڵسوکەوتی نەکرد. لە بەهاری ١٩٩٩دا لە گەلێک ناوچە هێرشیان کرد.

لەلایەکی دیکەوە لەگەڵ پەیمانی واشنتۆن، بڕیاریان دایە پەدەکە و یەنەکە و لەبەرامبەر پەکەکە شەڕیان دەستپێکرد. ئەمریکا لە پیلانگێڕییەکەدا هەندێک هێزی دیکەشی بەکار هێنا. ئەمریکا، ئیسرائیل و بریتانیا پیلانگێڕییەکەیان ئامادە کرد. لە پیلانگێڕیی نێونەتەوەییدا بە زۆری پەدەکە و یەنەکە بەکار هێنران. لەبەر ئەوەش دەبێت پەدەکە و یەنەکە پەیمانی واشنتۆن کۆتایی پێبێنن کە لە ١٧ی ئەیلولی ١٩٩٨/١٧ی خەرمانان ئیمزا کرابوو. دواتر وتیان 'پەکەکە ڕێکخستنێکی تیرۆریستی نییە' بەڵام ئێستا پەدەکە مامەڵەی ڕێکخستنی تیرۆریستی لەگەڵ دەکات.

پەدەکە لە قۆناغی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییدا پاڵپشتی دایە هێرشەکانی ئەمریکا لەدژی ڕێبەر ئاپۆ. پەدەکە بۆ وڵاتانەی ڕێبەر ئاپۆ بۆی چووبوو، چەندین بەڵگەیان نیشانی ئەو دەوڵەتانە دا کە ڕێبەر ئاپۆ بە خراپ نیشان دەدات. پەدەکە بووە پارچەیەکی گرنگی چاودێرییەکانی ئەمریکا. لە پیلانگێڕییدا ڕۆڵی نەرێنییە. پەدەکە چەندین دۆسیەی پێشکەش کرد و بەشداریی دیدارەکان بوون. دەوترێت کە مەسعود بارزانی چووەتە ڕۆما و دیداریشی کردووە.

پ- بەڵام ئێوە زۆر جار بانگەوازیی یەکێتیی نەتەوەیی و کۆنگرەی نەتەوەیتان کرد، بەڵام بەتایبەتی پەدەکە، لەو شتانە هەڵدێت. ئێوە ئەوە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

 - دوای پیلانگێڕییەکە قۆناغەکە کەمێک جێگیرا. پەدەکە لە بەرامبەر بزووتنەوەکەمان بە هەستیاری هەڵسوکەوتی کرد. یەنەکە لە ساڵی ٢٠٠٠دا بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران ویستی پەکەکە بخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆی. لە ئەیلول و کانونی یەکەمی ٢٠٠٠دا شەڕی یەنەکە و پەکەکە دروست بوو. لەو قۆناغەدا پەدەکە ویستی خەباتی خۆی بەهێزتر بکات. لەبەرامبەر پەکەکە بە سەرنجڕاکێشی هەڵسوکەوت بکات و بەبێ ئەوەی شەڕ بکات، شوێنی نیشتەجێبوونی گەریلاکان دەست بخات. لەسەر ئاستی بادینان زیاتر ویستی ئەوە بکات. لەو قۆناغەدا دیالۆگیش بەردەوام بوو، دیالۆگ و دیدار هەبوون. جارجارە ئیدارەی پەدەکە دەیوت "جارێکی دیکە شەڕی براکوژی روو نادات" سەرۆکی گشتیی پەدەکە مەسعود بارزانی زۆر جار لێدوانی لەو شێوەی بۆ میدیاکان دەدا. ئەو دۆخانە ئەرێنین. لە هاوینی ٢٠٠٦دا دەیویست ببێتە ناوبژیکەر. لە ئاگربەستی ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦/ ٩ی ڕەزبەر دا پەدەکە و ئەمریکا ڕۆڵیان وەرگرت. ناوبژیوانیان دەکرد پشتگیریی چارەسەری سیاسی و دیموکراتییان دەکرد.

لەو کاتانەدا بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی زۆر بانگەواز و چاوپێکەوتن کران. لە ساڵی ٢٠٠٨دا بینیمان پەدەکە لەگەڵ ئەمریکا کار بۆ ئەوە دەکەن کە لە ڕێگەی کۆنگرەی نەتەوەییەوە پەکەکە بخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان. لەبەرامبەر ئەوەدا وەستێنرا. بەرخودانی زاپ ئەو پلان و گەمەیەی پووچەڵ کردەوە. گوایە دەبوو پەدەکە کۆنگرەی نەتەوەیی رێکبخستایە و پەکەکەی بخستایەتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە.

پەدەکە کاریگەریى لەسەر یەنەکە دروستکرد

لە قۆناغی ٢٠١٣شدا چاوپێکەوتن کران و کۆمیتەی ئامادەکار دروست کرا. شاندەکان پێکەوە دانیشتن، بەڵام دیسان پەدەکە کشایەوە. لەو شتەدا هێزەکانی دەرەوە ڕۆڵیان هەیە. ئەمریکا و تورکیا و چەند هێزێکی دیکەی دەرەوە دەستێوەردانیان کرد. پەدەکەش بۆ ئەو شتە ئامادەیە. دەبینرێت کە پەدەکە زۆر وابەستەی هێزە دەرەکییەکانە و بەگوێرەی سەپاندنی هێزەکانی دیکە بڕیار دەدات. ناتوانێت مافە دیموکراتیک و نەتەوەیی کورد بپارێزێت، ناتوانێت لە بەرژەوەندیی خۆیش بڕیار بدات. هێزەکانی دیکە چی بڵێن، ئەو دەڵێت تەواو. بەو دواییانەش پەدەکە بە شێوەیەکی نەرێنی و خراپ لە بانگەوازی یەکێتیی نەتەوەیی دەڕوانی. بەم دواییانە بۆ کۆبوونەوەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانی کاتێکی گونجاو بوو. کاتێکی ستراتیژییەکی هاوبەش دروست بکرایە کێشەی کورد چارەسەر دەبوو. لەوانەبوو هەرچوار پارچە ڕزگار ببوونایە، بەڵام پەدەکە لە دوور وەستا و کاریگەریی کردە سەر یەنەکەش و ئەویشی لە دوور وەستاند و تێکۆشانی کۆنگرەی نەتەوەیی تێکدا.

پەدەکە بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی بنەماڵەپەرستی و خێڵپەرستی دەجولێتەوە

پەدەکە بەپێی هێزەکان دەرەوە دەجولێتەوە. ئەمریکا، تورکیا، ئیسرائیل چیان بوێت بەپێی ئەوە دەجوڵێتەوە. ئیرادەی پەدەکە لاوازە. هەتاکو لەگەڵ حزبە کوردییەکانی دیکە ڕێکنەکەوێت ئیرادەکەی لاواز دەبێت. ڕێگەی نەهێشتنی ئەو شتەش نزکبوونەوەی دیموکراتی و پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخستنەکانی کوردە. دووەمیش ئەوەیە بەپێى تێگەیشتن و عەقڵییەتى پەدەکە هەر ڕێکخستنێک بەرەو پێشەوە بچێت، ئەوە لەناو دەچێت. هەبوونی خۆی لەسەر لەناوبردنی ڕێکخستنەکانی دیکە دروست دەکات. ئەوە عەقڵێتێکی ڕاست نییە. عەقڵیەتەکەی گەلێک تەسکە، بەرژەوەندییەکانی بنەماڵە، خێڵ و پارچەکان دەپارێزێت. بۆیە بەرژەوەندییەکانی بنەماڵە دەخاتە پێش هەموو بەرژەوەندییەکانەوە. لەبەر ئەوە هێرشی سەر یەنەکە دەکات، لەگەڵ پەکەکە شەڕ دەکات، بەڵا و زیانی خۆیان لە ڕێکخستنەکانی دیکە دەدەن. ئەو عەقڵییەتەیان هەڵەیە. بۆ نمونە پرۆتۆکۆڵی ١٩٨٢-١٩٨٣ پەکەکە و پەدەکە پێشخست. کاتێک تورکیا هێرشی کرد، ڕێککەوتنی پەکەکە و پەدەکە بەهێز بوایە، ئێستا لە باکوری کوردستان لەمێژو بوو مەسەلەکە چارەسەر ببووو. دیموکراسی باشووری کوردستانیش پێشدەکەوت. کوردستان دروست دەبوو. بە دڵنیاییەوە ئەو شتە دروست دەبوو، بەڵام پەدەکە ئەوەی نەکرد. لە پەکەکە دابڕا، لەگەڵ تورکیا ڕێککەوت و هێرشی سەر پەکەکەی کرد. بە پەیوەندیی لەگەڵ تورکیا کەمێک بەرژەوەندیی بنەماڵەییان دەستخست، بەڵام کوردبوون سەرنەکەوت. بە پێچەوانەوە کێشەی کورد چارەسەر نەبوو.

لەبەرئەوە، پەدەکە پێویستی بە شۆڕشی عەقلیەت و سیاسەت هەیە. دەبێت عەقڵیەتەکەی بگۆڕێت. دەبێت دیموکراتیک بێت. دەبێت بێتە سەر هێڵی دیموکراتیکی نەتەوەیی. دەبێت هەبوونی خۆی لەسەر لەناوبردنی ڕێکخستنەکانی دیکە دروست نەکات. دەبێت پەکەکەش هەبێت، پەدەکەش هەبێت، یەنەکەش هەبێت، هەموویان بەهێز ببن، لەسەر هێڵی دیموکراتیکی نەتەوەیی بن و لە نێوانیاندا ململانێی دیموکراسی هەبێت. عەقڵیەت و هەڵوێستی ڕاست ئەوەیە. ئێمە ئامادەین بۆ ئەو شتە، چونکە ڕاستەکە ئەوەیە.

 

ک-ش