دوران کاڵکان ئەندامێ کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بە بۆنەی ٤١مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.
کاڵکان لە سەرەتادا ٤١مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، گەل، دۆست و هاوڕێکان پیرۆز کرد و بەڕێزەوە یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کردەوە.
کاڵکان ڕایگەیاند، پەکەکە بزوتنەوەیەکی زانستیە. بە پێی پێویستیەکانی فەلسەفە و ئایدۆلۆژی دەجوڵێتەوە، بە پێی پێویستی سیاسەت و سەربازی دەجوڵێتەوە. لە زانستی سیاسەت و سەربازیدا دوو ڕەگەزی سەرەکی هەیە، ئەوانیش ستراتیژی و تاکتیکن. بەو هۆیەوە ئەو پەکەکەیەی کە ٤١ ساڵە لە گۆڕەپانی خەبات دایە، لە سەردەمە جیاوازەکاندا ستراتیژی و تاکتیکی جیاوازی وەک بناغە وەرگرتووە.
'ئێمە لە سەردەمی ستراتیژی چوارەمینداین'
کاڵکان باسی ئەوەی کرد، ڕێبەرایەتی پەکەکەش لە سەر ئەو ڕەگەزانە هەوڵیدا تێکۆشانی سیاسی و سەربازی پەکەکە بەرەوپێشەوە ببات. لە ماوەی ٤١ ساڵی ڕابڕوودا پەکەکە چوار سەردەمی ستراتیژی تێپەڕاند، لە ئیستادا ئێمە لە سەردەمی ستراتیژی چوارەمینداین کە ڕێی ستراتژی پەکەکەیە لە ساڵی ٢٠١٠ و بەم لاوە. ئەمەش "ستراتیژی شەڕی گەلی شۆرشگێریە".
سەردەمی ستراتیژی یەکەمین
کاڵکان ئەوەی خستەڕوو، دەتوانرێت سەردەمی ستراتیژی یەکەمین وەک ستراتیژی تێکۆشان لەسەر بناغەی 'توندوتیژی شۆرشگێری لەدژی کەس و دەزگا سیخوریەکان' پێناسە بکرێت و وتی، " ڕێبەر ئاپۆ وەک 'لە ڕێگەی شۆڕشی کوردستان' دا وەک ستراتیژی قۆناغی پارتیبوون پێناسەی کردووە. ڕێبەر ئاپۆ شەهیدکردنی هاوڕێ حەقی کارەری لە ١٨ی ئایاری ١٩٧٧ لە دیلۆک وەک دەستپێکی پڕۆسەی تێکۆشانی سیاسی و سەربازی پێناسە کردووە."
کاڵکان ڕاشێگەیاند، پەکەکە خۆی گەیاندە، کرێکار، خەباتکار، ژن، گەنج و هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا و رێکخستنەکانی بەهێز کرد و لەنێوان ساڵەکانی ١٩٧٧ و ١٩٨٠ وەک پارتێکی شۆرشگێر، پێشەنگایەتی تێکۆشانی ئازادیی خوڵقاند.
سەردەمی ستراتیژی دووەمین
کاڵکان ئاماژەی بەوەدا، لە ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ تا ئازاری ١٩٩٣ دەتوانرێت وەک سەردەمی ستراتیژی دووەم پێناسە بکرێت. ئەو سەردەمە ستراتیژیە لە کودەتای ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ دەستپێدەکات و بە ئاگربەستی ١٩٩٣ کۆتایی دێت.
کاڵکان وتی، "بۆ سەردەمی ستراتیژی دووەمین ئێمە دەڵێین 'ستراتیژی شەڕی گەلی دەمدرێژ'. پەکەکە لە یەکەمین کۆنفرانسیدا باسی ئەوەی کرد، شرۆڤەیەکی تئۆری بۆ کرد و بڕیاری دا. دواتر لە پەرتوکی 'ڕۆلی زۆرداری لە کوردستاندا' هێڵی تێکۆشانی ستراتیژی ئەو سەردەمەی بە شێوەیەکی پڕرەنگی شیکردەوە."
کاڵکان ڕایگەیاند، لەگەڵ کودەتای ١٢ی ئەیلولدا بارودۆخی تێکۆشانی سیاسی، ئایدۆلۆژی و ڕێکخستنی لە تورکیا و کوردستان نەما، دەرفەتە بچوکەکانیش بەهۆی کودەتای ١٢ی ئەیلول لەناوچوون و وتی، "بەهۆی ئەوەی دەرفەتی یاسایی لەناوچوون، بە ناچاری دەست بە خەباتی نایاسایی کرا. ئەگەر دەرفەتی کاری ئایدۆلۆژی و سیاسی لەناوببرێت، ئەو کاتە پێویستە دەست بە خەباتی سەربازی بکرێت. لەدژی هێرشی سەربازی کە کوردەتای ١٢ی ئەیلول سەپاندی، پەکەکەش ستراتیی خۆی وەک 'ستراتیژی شەڕی گەلی دەمدرێژ' پێناسە کرد."
هەورەها ڕاشیگەیاند، بە چالاکی ١٥ی تەباخی ١٩٨٤ لە دهێی شەمزینان هێڵی ستراتیژی لە باکووری کوردستان جێبەجێکرا و شەڕی گەریلای بێوەستان دەستیپێکرد.
کۆتایی ستراتیژیی کە بە یەکەمین کۆنفرانس ڕاگەیەنرا
کاڵکان بەبیریهێنایەوە دوای ئەوەی تورگوت ئۆزاڵ سەرۆک کۆماری ئەو کاتە دەستی بە جموجوڵ کرد، لە مانگی ئازاری ١٩٩٣ ئاگربەست ڕاگەیەنرا و وتی، "ئاگربەستەکە کۆتایی ستراتیژی بوو کە بە کۆنفرانسی یەکەمین ڕاگەیەنرا. لەبەرئەوەی بە پێی ئەو ستراتیژیە دەوڵەت هەڵدەوەشێنرا و دەوڵەتێکی نوێ کە کێشەی کورد چارەسەر بکات دادەمەزرا. ئاگربەست لە شوێنی هەڵوەشاندنی دەوڵەت، گۆڕانکاری بە شێوەیەکی دیموکرات وەک ئامانجێک دیاریکرا. ئامانج گۆڕانکاری بوو. بەو هۆیەوە ڕێبەرایەتی پەکەکە دەیویست ڕێ و ڕیبازەکەی دیاریبکات.
کاڵکان ئاماژەی بەوەشکرد، بە هۆی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ و ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ ڕوویدا، گۆڕانکاری ستراتیکی لە کۆنگرەی هەوتەمین پەکەکە لە ساڵی ٢٠٠٠ ڕویدا.
کاڵکان وتی، "ستراتیکی شەڕی گەلی دەمدرێژ' گۆڕدرا و ستراتیکی تێکۆشانی سیاسی دیموکراتیک' دەستیپێکرد و ناوەندی تێکۆشانەکەش ئیمڕالیە.
پڕۆسەی نوێی تێکۆشانی ستراتیژیک لە کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٠ تا حوزەیرانی ٢٠١٠ لەناو ستراتیژی تێکۆشانی سیاسی دیموکراتیکدا بەردەوام بوو کە تێکۆشانی سیاسی دیموکراتیکە.
تایبەتمەندیەکانی ساڵی ٢٠٠٩
کاڵکان بەبیریهێنایەوە، لە هەڵبژاردنی خۆجێیی ٢٩ی ئازاری ٢٠٠٩ دا پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیک لە کوردستان ٧٠٪ دەنگەکانی بەدەستهێنا، دواتر پەکەکە ئاگربەستی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا، دەیەوێت دەرفەت بە چارەسەری سیاسی دیموکراتیک بکات و وتی، "دەسەڵاتی ئاکەپە لەبەرئەوەی تەنگەتاو بوو، دەستی بە پڕۆسەی 'کرانەوەی کورد، کرانەوەی دیموکراتیک' کرد. ڕێبەر ئاپۆش بەرامبەر ئەوە و بۆ چارەسەری سیاسی دیموکراتیکی کێشەی کرد 'هێڵێکی بەڕێوەبردنی' دیار کرد و لە ١٥ی تەباخی ٢٠٠٩ دا پێشکێش بە حکومەتی ئاکەپەی کرد."
سەردەمی ستراتیکی چوارەمین
کاڵکان ڕایگەیاند، لەو هەنگاوە تاکتیکیانەدا ماسکەکەی ئاکەپە کەوت و ئاکەپە بۆ ئەوەی دۆخی تێکۆشانی سیاسەتی دیموکراتیک لەناوبەرێت، کودەتای کرد.
کاڵکان وتی،"ئۆجالان ئەوەی وەک 'کودەتای ١٧ی تشرینی دووەم' پێناسە کرد و وتی، "بەهۆی ئەوەی بارودۆخی تێکۆشانی سیاسی دیموکراتیک نەما، پەکەکە ستراتیکی خۆی گۆڕی. شیکردنەوەی بۆ پڕۆسەی نوێی سیاسی و سەربازی حکومەتی ئاکەپە کرد و ڕایگەیاند، کۆتایی بە سەردەمی ستراتیکی سێیەمین دەهێنێت و دەست بە سەردەمی ستراتیکی چوارەمین دەکات. واتە ڕایگەیاند، لەسەر بناغەی 'ستراتیژی شەڕی گەلی شۆرشگێری' تێدەکۆشێت. ستراتیژیەکە ١٠ ساڵە بەردەوامە."
کاڵکان باسی ئەوەشی کرد، لە پڕۆسەی 'ستراتیکی شەڕی گەلی شۆرشگێری'دا ئەوان دەیانەوێت گەریلا بەهیزتر ببێت. عەقلیەت، پەروەردە و رێکخستنی خۆپاراستنی کۆمەڵگا بەرەو پێشەوە ببەن، لەدژی هێرشی فاشیستی قڕکەری گرتن و لەناوبردن بەرخۆدانی چەکدار کە پشت بە گەریلا و خۆپاراستن دەبەستێ فراوانتر دەکەن. لەگەڵ ئەوەشدا چالاکیەکانی گەل ئەنجامبدرێن. سیاسەتی دیموکراتیک و چاوپێکەوتنەکانیش وەک شێوەیەیکی تێکۆشان لە ئاستی دووەمین و سێیەمیندا بەڕێوەببەن.
کاڵکان وتیشی، "شەڕی گەریلا لە چیاکان، شەڕی خۆپاراستن لە شارەکان، شەڕی دەشت و بەرخۆدان و چالاکیەکانی شارەکان بە رێبازی گەریلا ئەنجامدران. ڕێبازی تێکۆشانی بناغەیی نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٥ و ٢٠١٠ دوای ١ی حوزەیرانی ٢٠١٠ لە ئاستی دووەم و سێیەمدان.
نوێدەکرێتەوە...