دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەرێوەبەری پارتی کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) لەبارەى پەیامە تەلەفونییەکەى رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا. ئۆجالان دواى ٢١ ساڵ بۆ یەکەمجار توانیبوی لە رێگەى تەلەفونەوە لەگەڵ محەمەد ئۆجالانی برایدا قسە بکات.
ئاژانسی هەواڵی فورات: باسی پرۆتۆکۆڵێک دەکرێت، کە لە ساڵی ١٩٨٢ دا لەگەڵ ئیدریس بارزانی واژۆکراوە. ئۆجالانیش پێشتر باسی ئەوەیکردبوو. وەک دەزانرێت لە ساڵی ١٩٨٣دا مەسعود بارزانی ئەو پرۆتۆکۆڵەى واژۆکردبوو. ٤٠ ساڵ بەسەر ئەو پرۆتۆکۆڵەدا تێپەڕیوە، باشە ئەو پرۆتۆکۆڵە لەسەر چی بوو؟ گەلۆ دەتوانرێت ئەو پرۆتۆکۆڵە بۆ ئەمڕۆش نوێ بکرێتەوە؟
دوران کاڵکان: پرۆتۆکۆڵی ١٩٨٢، کە رێبەر ئاپۆ باسی دەکات، بەڵگەیەکى هاوپەیمانیی دیموکراتیک و نەتەوەییە، کە لە ١١ خاڵ پێکدێت. پرۆتۆکۆڵەکە لەبەردەستە و لە میدیاکانیشدا بڵاوکرایەوە. هیچ شتێک بۆ شاردنەوە لە گۆڕێدا نییە. هەڤاڵی شەهید محەمەد قەرەسونگور هەوڵێکى زۆریدا لە نێوان پەکەکە و پەدەکەدا ئەو هاوپەیمانییە بەدی بێت. بە بۆنەى ٣٧هەمین ساڵیادی شەهیدبوونیەوە بە رێزیەوە یادی دەکەمەوە. لە ساڵانی ١٩٨١ و ١٩٨٢ یەکێک بوو لە بەرپرسانی حیزبەکەمان بۆ خەباتی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان. فەرماندەیی بەرخودانی حیلوان و سێوەرەگیشی کردبوو. یەکەمین ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی حیزبەکەمان بوو. بەرپرسی سەربازیی کۆمیتەى ناوەندی بوو. لەبەر ئەوەى خەباتی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان خەباتی سەربازی بوون، هەر لە سەرەتاوە لە ناو ئەو خەباتەدا بوو. هەموو رێکخستنەکانى رۆژهەڵات و باشووری کوردستانی دەناسی و لەگەڵ بەڕێوەبەرانی هەموو رێکخستنەکاندا دانیشتبوو و پەیوەندیی دروستکردبوو. پەیوەندیی پەکەکەى لەگەڵ رێکخستنەکانى کورد بونیاتنا. ئەو پەیوەندییە بووە هۆی هەندێک پرۆتۆکۆڵ و رێککەوتن و بەڵێنی زارەکى و نووسراو. لەو رێککەوتنانەدا هاوپەیمانیی پەدەکە و پەکەکە دروست بوو. بۆ ئەوەش زۆر هەوڵیدا. چەند جارێک لە نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان و لوبناندا رۆیشت و هات. ئەنجامی ئەو چاوپێکەوتنانەى بە رێبەر ئاپۆ راگەیاند. لە کۆتایی ساڵی ١٩٨٢دا ئەو پرۆتۆکۆڵەى لێبەرهەم هات. لە ساڵی ١٩٨٣ دا رێبەر ئاپۆ و سەرۆکی گشتیی پەدەکە مەسعود بارزانى پرۆتۆکۆڵەکەیان واژۆ کرد. لەو سەردەمەدا ئێمە لەگەڵ رێکخستنەکانى تری کورد و تورک دا لە پەیوەندیدا بووین و پرۆتۆکۆڵی تری هاوشێوەمان واژۆکرد. لە تورکیا لەگەڵ ٨ رێکخستنی تورکدا 'بەرەی بەرخودانی یەکگرتوو لە دژی فاشیزم'مان بونیاتنا. لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ رێکخستنە فەلەستینییەکانیش پەیوەندی و هاوپەیمانیمان هەبوو.
هاوپەیمانیی نێوان پەکەکە و پەدەکەیش لەسەر ئەو بنەمایە بوو و گرینگ بوو. لەگەڵ بەڕێوەبەریی یەنەکەشدا هەندێک چاوپێکەوتنى گرنگ ئەنجامدرابوون، هەمان پەیوەندی و هاوپەیمانیش لەگەڵ یەنەکەشدا ئەنجامدرابوو. پەیوەندیی نێوان ئێمە و پەدەکە و یەنەکە لەسەر بنەمای عەقڵییەتى دۆستانە و سوودی دوولایەنە و یەکێتیی دیموکراتیک و نەتەوەیی بوو. لەسەر ئەو بنەمایە نەبوو، کە رێکخستن لە بەرامبەر یەکتردا پشتیوانیان لێ بکات. ئێمە لە دژی رێکخستنێکى تر لەگەڵ رێکخستنێکى تر دانەنیشتین، ئەوە روونە و هەر خۆی هەموو لایەنەکان دەیزانن.
ئەگەر ئێمە باسی ئەو پرۆتۆکۆڵە دەکەین، ئیمە ئەمڕۆش دەتوانین ئەو خاڵانە واژۆ بکەین. ئەگەر بەڕێوەبەریی پەدەکە قبوڵیان بێت ئیمە دیسانەوە دەتوانین واژۆی بکەینەوە. ئەوانە خاڵ و پرەنسیپی گرنگن. لەسەر چوارچێوەى دیموکراتیک و نەتەوەیی بوو. لە پرۆتۆکۆڵەدا باسی یەکێتیى چوارپارچە، یەکگرتنی رێکخستنەکان، پێشخستنی دیموکراتیک و نەتەوەیى کوردان، چارەسەریی دۆزی کورد لە هەر چوار پارچەى کوردستانی کرابوو. لەبەر ئەوەى ماوەیەکى زۆری بەسەردا تێپەڕیوە و ٤٠ ساڵ لەوە پێش بووە، دەبێت کە هەندێک چەمکی بەکارهاتوو تیایدا گۆڕابن، چونکە دونیاش گۆڕاوە، کوردستان گۆڕاوە، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕاوە و لەسەر ئەو بنەمایە هەندێک خاڵ هەیە، کە دەکرێت بگۆڕدرێن. جگە لەو شتانە بۆ بەهێزکردن و پێشخستنی یەکێتیی دیموکراتیکی نەتەوەیی کوردان هیچ فیکرێکى تیادا نییە، کە ئێمە ئەمڕۆ رەتی بکەینەوە. پرۆتۆکۆڵێکى گرنگ، واتادار و بەهێز بوو. لە خاڵی ٩ی رێککەوتنەکەدا باسی چۆنیەتیی پەیوەندیی حیزب و رێکخستنە کوردییەکان لەگەڵ یەکتر دەکات، لەبارەی چۆنیەتیی چارەسەرکردنی کێشەکانەوە هەموو شتێک بە روونی دەخاتەڕوو. هەم پەکەکە و هەمیش بەڕێوەبەری پەدەکە ئەو شتەیان قبوڵ کردبوو. ئەو بەڕێوەبەرییەى ئەو شتەى قبوڵکردبوو و واژۆی کردبوو ئەمڕۆش لەسەر کار و ئەرکی خۆیانن. دەبێت ئێمە بەرپرسیاریانە بجوڵێینەوە. دەبێت ئێمە بپرسین 'گەلۆ پەیوەندیی پەکەکە و پەدەکە لەسەر ئەو بنەمایە بەڕێوەدەچێت، قەیران و کێشەکان لە نێوانیاندا بەپێی خاڵی ٩هەمین چارەسەر دەکرێن یان نا'. بەڵام کاتێک ئێمە سەرنجی دەخەیەنە سەر ئەوە دەبینرێت، کە بەو شێوەیە نییە.
من دەتوانم لەبارەى ئەو هاوپەیمانییەوە بڵێم، کە پەکەکە و پەدەکەش بەهێز بوون. لە ساڵانی ١٩٨٣ ، ١٩٨٤ و ١٩٨٥ ئەو دوو حیزبە بەهێز بوون. پەدەکە دواى ساڵی ١٩٧٥ زۆر لاواز ببوو. بۆ ئەوەى بێتەوە سەر خۆ، بگەڕێتەوە کوردستان و ببێتەوە بە جوڵەیەکى پێشمەرگانە، من لەو بڕوایەدام ئێمە هێزێکى زۆرمان بە پەدەکە دا. پەکەکەش لە باکووری کوردستان بۆ ئەوەى لە دژی رژێمی سەربازیی فاشیستی ١٢ی ئەیلول ئامادەکاریی بەرخودانى گەریلایی دەکرد. لەسەر ئەساسی ئەو گەشەسەندنانە هەڵمەتى گەریلایی ١٥ی تەباخ (ئاب) خوڵقا. ئەو گەشەسەندنەى ئەمڕۆ کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رووناک دەکاتەوە لەسەر ئەو بنەمایە دروستبووە. ئەو دۆخە سوودی بۆ هەر دوو حیزبەکە هەبوو و کۆمەڵگەى کوردان سەرکەوت. رۆح، هەست، بیربوون و یەکێتیی نەتەوەیی کوردان سەرکەوت. بزووتنەوەکانی ئازادی و دیموکراسیی کوردان، دەستکەوتی بەهێز و گەورەیان بەدەستهێنا. بەڵام کاتێک تێکۆشانی ئازادیی کوردان بەرەو پێشچوو، لە باکووری کوردستان گەریلاکان کاریگەری و بەردەوامی و بەهێزیی خۆی سەلماند، بوونە هێزێکی گەورەی تێکۆشان و ئەوە دەرکەوت، کە بزووتنەوەى ئازادی لە کوردستان پێشدەکەوێت و چارەسەریی دۆزی کوردان دەسەپێنرێت، لەو کاتەدا ئەو هێزانەى کە کێشەى کوردیان دروستکردبوو و سوودیان لێ دەبینی دەستبەکار بوون. یەکەم هەنگاویان پارچەکردنی پەیوەندی و هاوپەیمانیی نێوان پەکەکە و پەدەکە بوو. ئەوەیان ئەنجامدا. لەو کاتەدا رووی پەدەکەیان بەرەو تورکیا وەرسوڕاند و پەیوەندییان لەگەڵ تورکیادا بۆ دروستکرد. لە ناو ناتۆدا هەندێک لایەن ئەو شتانەیان کرد و هێزەکانى وەک ئەمریکا و هی تریشیان لە ناودا بوو. ئەو هێزانەى کە پەکەکە شەڕی لە دژیان دەکرد، پەدەکەیان بردە لای خۆیان و هاوپەیمانی و پەیوەندیی نێوان پەکەکە و پەدەکەیان پارچەکرد. دەبێت راستییەکە بەو شێوەیە ببینرێت. بە کورتی ئێمە ئێستاش پابەندین بە رۆح و ناوەرۆکی ئەو پرۆتۆکۆڵەوە. ئاستی بەرەوپێشبردنی ئەو پرۆتۆکۆڵە لە ناو بزووتنەوەکەمادا هەیە.
لەم سەردەمەدا ئەم پرۆتۆکۆڵە چۆن دەتوانرێت نوێ بکرێتەوە؟ پارتەکان دەتوانن لە نێوان خۆیان پەیوەندی دروست بکەن، بەڵام ئەو سەردەمەش تێپەڕیوە. هەموو پارتەکان پێویستیان بە پلاتفۆرمێکی نوێ هەیە کە بتوانن لە چوارچێوەی ئەو دەرفەتە دیمۆکراسیەدا، یەکێتی خۆیان بونیاد بنێن. کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دەلالەت لەم دەرفەتە دەکات. ئیدی کاتی جێبەجێکردنی دیمۆکراسی کورد هاتووە و کاتی ئەوە هاتووە کە هەموو پارت و رێکخراوە سیاسیەکانی کورد لە ناو بزوتنەوەیەکی بەو شێوە سیاسی و دیمۆکراسیەدا جێبگرن. ئەگەر سەرنج بدەین، چارەسەری کێشەکە خۆی دەسپێرێتە بونیادنانی کونگرەی نەتەوەیی دیمۆکراتیک. ئەمە کارێکی زۆر گرنگە. کۆنگرەی نەتەوەیی؛ وەکو چۆن دەرفەتێکی دەوڵەت-نەتەوە و نەتەوەی دیمۆکراتیک دەتوانێت لەناو یەکتردا یەک بنەما بەهێز بن و دەشتوانێت بڕیار لەسەر چارەسەری و هەڵوەشاندنەوەی بنەماکانیشی بدات. هاوکات دەتوانێت چارەسەری سیاسەتی نەتەوەیی و دیمۆکراتیک بێنێتە ئاراوە و لە ناو هەموو پارت و رێکخستنەکانی کورددا خاوەن بڕیار بێت و بجوڵێتەوە.
لە راستیدا بەر لە ٤٠ ساڵ پەیوەندیەکانی پەکەکە-پەدەکە و پەکەکە-یەنەکە بە کۆمەڵێک پرۆتۆکۆل دروست بوون. ئێستا دەتوانرێت ئەو پرۆتۆکۆلانە لە سەر بنەمای هاوپەیمانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان نوێ بکرێنەوە و بکرێن بە پرۆتۆکۆلێکی نوێ. پارتەکانی دیکەش دەتوانن بەشداری تێدا بکەن. دەتوانن بە ١١ خاڵ جێبەجێی بکەن. دەتوانن کەمتریشی کەنەوە. تاقیکردنەوەکە ساڵی ٢٠١٣ بوو بە جێگای گۆتۆبێژ. دەتوانن لە چوارچێوەی بنەمای گشتیی نەتەوەیی و دیمۆکراتیکدا ببن بە یەک. ئەگەر بتوانن ئەو ریگریانەی هێزەکانی دەوروبەر و بەرژەوەندیخواز دروستیان کردووە، تێ پەڕێنن، هیچ کێشەیەک نایەتە ئاراوە. ئێمەش بۆ گرنگیدان بە پەیوەندی و دەرفەتی یەکێتی نەتەوەیی کە دوورە لە هەموو جۆرە بەرژەوەندیەکی بەرتەسک، ئامادەین.
ئەو پەیوەندی و چاوپێکەوتنانەی رێگا بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی دەکەنەوە، ئەگەر پێویست بێت دەتوانرێت پرۆتۆکۆلی نوێ ئیمزا بکرێن. دەبێت هەموو کەسێک ئەمە بزانێت. ئێمە ئاگامان لەوە نیە کە لە بارەی پەکەکەوە چی زانیاریەک دەدرێتە بەڕێوەبەرانی پەدەکە و یەنەکە و چۆن بیر دەکەنەوە. لەم بارەیەوە ئێمە تەنها ئەوە دەزانین کە هێزێکی هەرێمی و جیهانی هەیە کە رۆڵێکی نەرێنی دەبینێت. لەوانەیە ئەوە بە تەواوەتی نەزانین کە هەموو کەسێک چۆن بیر دەکاتەوە و چی دەڵێت و هاوکات بەڕێوەبەرانی پەدەکە و یەنەکە لە بارەی پەکەکەوە چی تێڕوانینێکیان هەیە، بەڵام دەتوانین بڵێن: ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتی پەکەکە وابەستەی بنەما و جەوهەر و رۆحی ئەو پرۆتۆکۆلەین کە لە ساڵی ١٩٨٢-٨٣ ئیمزا کراوە. لەم چوارچێوەیەدا دەتوانین گرنگی بەو رێکەوتن، پەیوەندی و چاوپێکەوتنانە بدەین کە رۆژانە بەڕیوە دەچن. هاوکات هیچ رێگریەک لە لایەن ئێمەوە دروست نابێت و نابێت بە جێگای گۆتوبێژ. ئێمە لەسەر ئەساسی سوودبەخشین، بۆ چارەسەری ئامادەین و پێشوازی لە هەر جۆرە گۆتۆبێژێکی بەرێوەبەرانی پەدەکە و یەنەکەین کە لەسەر ئەساسی دەرفەتی سیاسی و دیمۆکراتیک کە سوودی هەبێت بۆ هەموو لایەنەکان و رێگای چارەسەری هەڵبژێرن.
ئێمە دەمانەوێت پەیوەندیەکانمان لەگەڵ پەدەکە و یەنەکە و هەموو پارتەکانی تر، لە چوارچێوەی بەرژەوەندی گشتی دامەزرێنین و بەڕێوەی ببەین. پێشبینیمان ئەوەیە لەیەک نزیکبوونەوەیەکی ئەرێنی دروست ببێت لە ئەنجامی هەر پەیوەندیەک لە نێوان پارتەکاندا. ئێمە لەو بڕوایەداین دەبێت هیچ شتێک لە دژی پارتەکانی دیکە نەبێت. لەسەر ئەم بنەمایە لە لایەن ئێمەوە هیچ کێشەیەک دروست نابێت. هەندێک جار قسە و قسەلۆکی وەها بڵاو دەکرێنەوە کە هیچ راستیەکیان نیە. بۆ نمونە قسەیەکی وەکو ئەوەی ' وا پەکەکە فلانە شوێنی تەواو کرد، تەنها لە فکری خۆیدایە، بەم شێوەیە دەیەوێت تەواوی بکات...' ئەم قسانە هیچ بنەمایەکی راستیان نیە. ئەم قسانە لە لایەن لایەنە بەرژەوەندیخوازەکانەوە دەکرێن. لە لایەن پەکەکە هیچ بارودۆخێکی بەم شێوەیە بوونی نیە.ئەگەر رێکخستنە کوردیەکان ئەم قسانە بە بنەما وەربگرن و لەو چوارچێوەیەدا سیاسەت بکەن، ئەوە دروست نیە. راستینی ئەوەیە کە چاوپێکەوتن لەگەڵ هێزە ئەساسیەکە ئەنجام بدەن و بە پێی ئەوە سیاسەت بکەن.
ئۆجالان وتی:"دەبێت کورد ئێدی لەگەڵ یەک کۆببنەوە، رێکبکەون و ئەگەر کێشە لە نێوانیان هەبێت، دەبێت بە دیالۆگ چارەسەری بۆ کەن. ئەوانە دەبێت ئەم هەنگاوەش بنێن سەرەتا خانەوادەی بارزانی و تالەبانی و هەڤاڵانی قەندیلە. هەم ئاواتی گەلی کورد، هەم هیوای ئێمەش ئەوەیە کە خوێنی کورد بە دەستی کورد نەڕژێت." بەم وتەیە بانگەوازی ئاڕاستیە هەموو پارت و رێکخراو و کەسایەتەکانی کرد کە بە ئەرکەکەیان جێبەجێ بکەن. بە بڕوای ئێوە، ئەو لایەنانەی بانگەوازیان ئاڕاستە کراوە، ئەمڕۆ چی هەڵوێستێکیان هەیە و دەبێت بە چی شێوازێک وڵام بدەنەوە، لە ئێستاش بە دواوە دەبێت چی بکرێت؟
دوران کاڵکان: رێبەر ئاپۆ لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەیدا کە باسی لێوە کراوە، بانگەوازی ئاراستەی هەم سەرکردایەتی پارتەکان و هەم رای گشتی کورد دەکات. دەبێت مرۆڤ لەم چوارچێوەیەدا تەماشای کێشەکان بکات. یان بە واتایەکی دیکە، کێشەیەکی بەم شێوەیە نیە کە تەنها پارتە سیاسیەکان و سەرکردەکانیان، سەربەخۆ چارەسەریی بۆ بدۆزنەوە و کێشەیەکی وەهاش نیە کە تەنها گوێ لە پێشنیارەکانی رای گشتی بگیرێت. بارودۆخی ئێستا هەم پەیوەندی بە سەرکردەکان و هەم پارتەکان و هەمیش پەیوەندی بە رۆشنبیرانی کورد، هونەرمەندان و ژنان و گەنجان و نووسەر و هەموو هێزە جەوهەریەکان و لایەنە دیمۆکراتەکانەوە هەیە. پەیوەندی بە رای گشتیی دیمۆکراتیکی نەتەوەییشەوە هەیە. بارودۆخێکی وەهایە کە رێگای چارەسەری پەیوەندی بەوانەوە یە. دەبێت ئەم بارودۆخە دوولایەنە ببینین و لێی تێبگەین. یان بە واتایەکی دیکە، تەنها پارت و سەرکردەکانیان ناتوانن ئەم کێشەیە چارەسەر بکە، رای گشتی دیمۆکراتیکیش بە تەنها ناتوانێت. تا ئەو رۆژەی ئەم دوو لایەنە بە یەکەوە نەبن بە یەک، ئەم کێشەیەش بە تەواوەتی چارەسەری نابێت.
وتمان، هەوڵەکانی ئەم دواییەی کەنەکە، هەوڵی هونەرمەندانی کورد و رۆڵە ئەرێنیەکەی راگەیاندنەکان، کاریگەریەکی باش لەسەر بونیادنانی یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتیک کورد دروست دەکەن. رۆح، بیرەوەری و ئیرادەی یەکێتی نەتەوەیی زۆر بەهێزە و لە ناو کۆمەڵگادا هەستیاریەک هەیە. ئەم رووەوە لە ناو هەندێک لە رێکخراو و کەسایەتەکان، لایەنە کۆمەڵایەتیەکان، لە ناو رای گشتی کورد دا هەستیاریەک دروست بووە. لە ناوخۆدا پرسەکە چارەسەر بووە. ئەمەش فشارێکی باش لەسەر سیاسەت دروست دەکات و هانی دەدات و ئاڕاستەکەشی دەگۆڕێت. لەم رووەوە کاریگەریەکی گرنگی هەیە. بە دڵنیایەوە دەتوانین باس لەمە بکەین. ئەگەر سیاسەت لە ناو خۆیدا ئەم پرسە چارەسەر بکات، لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی هیچ کێشەیەک نامێنێت. بەڵکو بە پێچەوانەشەوە، پشتگیری، هاندان و بەشداریەکی باش دروست دەبێت.
ئەگەر سیاسەتمەدارانی کورد بۆ بونیادنانی یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتیک هەنگاو بنێت، لایەنە کۆمەڵایەتیەکان، رای گشتی، ژنان، گەنجان، چینی رۆشنبیر و هەنەرمەندان، چەپڵەیان بۆ لێدەدەن و پشتیوانیشیان لێدەکەن و بە جۆش و خروشەوە بەشدار دەبن و سڵاو بۆ خەباتیان دەنێرن. هێزێکی بەو شێوەیە بوونی نیە کە لە ئاستی نەتەوەیی دا ببێت بە رێگر. چەند لایەنێکی بەرژەوەندیخوازی هەرێمی و نێودەوڵەتی هەن کە رێگریەکان لەوانەوە دێن. دەبێت ئەمە باش ببینین و باش لێی تێبگەین.
لەم رووەوە بانگەوازیەکەی رێبە ئاپۆ بۆ رای گشتی گرنگ و واتەدارە. ئێمە دەتوانین بڵێین، بڕوا، هەستیاری و چالاکبوونێکی گرنگ دروست بووە، بەڵام کاتێک سەرنج دەدەین، بۆ چارەسەری کێشەکە و بۆ ئەوەی سیاسیەکانی کورد لە پلاتفۆرمێکی دیمۆکراتیکی نەتەوەیی و کۆنگرەیەکی نەتەوەییدا، کۆ بکاتەوە، بەش ناکات. دەبێت مرۆڤ زیاتر تێبکۆشێت و کار بکات. رەنجێکی زیاتر بدات. مرۆڤ دەبێت زیاتر کاریگەر بێت و بە دڵنیایەوە سەریخەت. دەبێت ئەوە نەوترێت، "بەڵکو گەیاندمانە ئاستێک و رەنجێکی زۆرماندا، دواتر سەر ناگرێت" و بەم شێوەیە هەنگاو بۆ دواوە بنێت. دەبێت بێمۆڕاڵ نەبین و وازی لێنەهێنین. رێبەرایەتی بە پێچەوانەی ئەمەوە، بانگەوازی ئەوە دەکات کە هەوڵێکی زیاتر بدرێت، رێبازی جیاوازتر بۆ چارەسەری و سیاسەتکردن، بەکار بهێنرێت، بەم شێوەیە بانگەوازی ئاڕاستەی رای گشتی دیمۆکراتیکی نەتەوەی کورد دەکات. لە روویەکەوە بەم شێوەیە لێی تێگەیشتین.
ئەوەی دیکە بۆ پارت و سەرکردەکانیان. ئەوەی رێبەر ئاپۆ خستیە روو، ئەمەیە. مەبەستی ئەو، بەڕێوەبەرانی پەدەکە، یەنەکە و پەکەکە یە. بە تایبەت کاتێک دەڵێت، "بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی و قەندیل' مەبەستی سەرکردایەتیی ئەو سێ پارتەیە. ئێمە بە ئاشکرا دەتوانین بڵێین مەبستی ئەمەیە. لە ئاستی سەرکردایەتیدا کە رێبەر ئاپۆ پێناسەی کردووە، ئەگەر لە سەر ئاستی کۆنگرەی دیمۆکراتیک بەرەو بونیادنانی یەکێتیەوە بڕوات لە ناو هیچ پارتێکدا هەڵوێستێک کە ببێتە رێگر، دروست نابێت. هیچ ئۆپۆزیسیۆنێکی جدی کە رێگری لە پەکەکە، پەدەکە و یەنەکە بکات، دروست نابێت. رێبەر ئاپۆ هەندێکیش تیشکی خستووەتە سەر ئەم راستیە.
مەگەر هەندێک کێشە لە لایەن سەرکردایەتی باڵای پارتەکان، ئەو رێکخراوانەی سیاسەتی پارتەکان دیاری دەکەن و لە ئاستی سەرکردەکانەوە دروست ببن. ئەوەی پارچەبوون دروست دەکات، رێگرە لە بەردەم کۆنگرەی یەکێتی نەتەوەیی. و ناهێڵێت بەدی بێت. رێبەر ئاپۆ دەیەوێت ئەم کێشەیە چارەسەر بکات، بانگەوازی دەکات و دەڵێت،"با هەموو کەسێک بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات." ئێمە بە ناوی خۆمانەوە پەیامەکانمان وەرگت و بەم تێگەیشتنەوە هەڵوێستمان نواندووە. بێگومان پێشوازی پەیامەکانی گەلیشمان کرد و بانگەوازیەکەی رێبەر ئاپۆ تایبەت بە "یەکێتی نەتەوەیی و بەسەر بنەمانی ئاشتی، بەکارهێنانی رێبازی سیاسەتی دیمۆکراتیک بۆ چارەسەری کێشەکان"مان بە گرت وەرگرت و شیرۆڤەمان کرد و لەم چوارچێوەیەدا هەڵوێستەکانمان سەر لە نوێ نرخاند و گۆتوبێژمان کرد بۆ ئەوەی گەشتری بکەین. ئێمە دەتوانین ئەمە بڵێین.
ئەم هەوڵدانانە بۆ ئەوەی لە لایەن لایەنەکانی تریشەوە بزانرێت کارمان کرد. لە ڕێگەی ڕاگەیاندن، لە ڕێگە جیاوازەکان بۆ ئەوەی بانگی ڕێبەر ئاپۆ بە هەموو کەسێک بگەیەنین، هەوڵماندا. لەم پرسەدا ئێمە بڕوا ناکەین کە هیچ ئاستەنگێک هەبێت یان زانیاری کەم بن. بەردەوامی ئەوە دەکەوێتە سەر شانی لایەنەکانی تر. دەکەوێتە سەر شانی پەدەکە و یەنەکە. ئێمە هەروەها وتمان ئێمە ئامادەین و دەرگامان کراوەیە کە هەموو کێشەکان بە شێوەی دیموکراسی بە سیاسەتی دیموکراتی قسەی لەسەر بکەین و چارەسەر بکەین. بەڕێوەبەرایەتی ئێمە لەسەر ئاستی کەسایەتی، رێکخراوەیی ڕاگەیەنراویان بڵاوکردەوە. بە شێوەیەکی ئاشکرا بە ڕای گشتی ڕاگەیەنراوە کە عەقلیەتی گشتی بزوتنەوەکەمان بەم شێوەیەیە.
ئێمە لەو بڕاوەداین لایەنەکانی تری لەمبارەیەوە هەڵویستێکی بەم شێوەیەیان دەبێت. ئێمە ناتوانین لەسەر ناوی ئەوان هیچ شتێک بڵێین، پیویستە پرسیاری لەوان بکرێت. پێویستە پرسیار لە بەڕێوەبەرایەتی یەنەکە و پەدەکە بکرێت. پێویستە زانیاری بڵاوبکەنەوە کە چۆن نزیکی ئەم پرسە دەبن. ئەوان هەڵوێستیان دەردەبڕن ئێمە ناتوانین هیچ شتێک بڵێین، بەڵام ئێمە بانگەوازیمان هەیە، ئێمە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ دووبارە دەکەینەوە، بانگەوازیمان ئەوەیە کە لەڕێی دیموکراسیەوە کێشەکان چارەسەر بکەین. ئێمە لەسەر یەکێتی دیموکراتی نەتوەیی هاوپەیمانی لەسەر ئەو بناغەیە بەرەو پێشەوە ببەین و چارەسەری کێشەکان بکەین، بانگەوازیمان ئەوەیە کە کێشەکان لەم چوارچێوەیەدا چارەسەر بکەین. ئێمە بە ئاشکرایی دەڵێین، ئێمە لایەنگری شەڕی ناوخۆیی نین، ئێمە نامانەویت شەڕی کورد و کورد دروست ببێت و خوێن بڕژێت. هەڤاڵانمان ئەوەیان گوت، من جارێکیتر دووبارەی دەکەمەوە، هەڵویستەکە لای بەڕێوەبەرانی پارتەکانە.
هیواداریم و بڕوامان وایە کە هەڵویستیان باش دەبێت، ڕاستیەکە باش دەبینن، بە درۆ و یاری هەندێک لایەن هەڵناخەڵەتێن، هیوادارین ببینن کە هێزی گەورە لەوەدایە کورد یەکبگرن، هێزی یەکێتی کورد و دیموکراسی ببینن، بە دڵ بڕوای پێبکەن و بەو پێیە بجووڵێنەوە. ئێمە ئەمەمان دەوێت. ئەگەر لایەنەکانی تر بەم شێوەیە هەنگاو بنێن پێویستە هەموو کەسێک بزانێت کە ئێمە دوو هەنگاو دەنێین. ئێمە دەتوانین باسی ئەمە بکەین.
بێگۆمان ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، "پێویستە ئیتر خوێنڕشتن ڕوونەدات" هەندێک لایەنی کۆمەڵایەتی لەسەر ئەم پرسە بانگەوازیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، پێویستە هەستیاریەکی گەورە هەبێت. هیچ کەسێک نایەوێت خوێن بڕژێنرێت، نایەوێت کە کێشەکە بە شەڕ چارەسەر بکرێت.هیچ سوودێکی بە کورد بۆ ئازادی و دیموکراسی نییە، بە پێچەوانەوە، زیانی هەیە. ڕشتنی خوێن لەنێوان کورداندا بە مسۆگەری لایەنە دەرەکیەکان و ئەوانەی کێشەی کوردیان دروستکردووە، دەیانەوێت سوود وەربگرن. پێویستە ئێمە هەڵوێستێکمان هەبێت کە نەکەوێتە خزمەتی دوژمن و زیان بە گەل و ئازادی و دیموکراسی نەگەیەنێت.
ڕێبەر ئاپۆ گوتی،"پارت و دەزگاکان لە ڕؤژئاوا بەرەی دیموکراسیان فراوان نەکردووە" و بۆچوونەکانی بەو شێوەیە دەربڕی. ئەو پارت و دەزگایانە چۆن دەتوانرێت فراوان بکرێن، یان دەبێت چی بکرێت؟
دوران کاڵکان: وەک باشووری کوردستان لە ڕۆژئاوای کوردستانیش بۆ بەهێزکردنی یەکێتی دیموکراتی نەتەوەیی کەرد و دیموکراسیی کورد هەلێکی گەورە رەخساوە. سیستمێکی دیموکراستی نمونەیی دەتوانرا دروست بکرایا. ژیانێکی سیاسی دیموکراتیک کە ڕێگا بۆ هەموو گەلان و مرۆڤایەتی دەکاتەوە، پێشەنگایەتی بکات دروست بوو. دەتوانرێت خەباتی ئازادی کورد و دیموکراسی ئەنجامبدرێت، تێکۆشانێکی باش بەڕێوەببرێت، لە بەهێزکردنی سوریای دیموکراتدا دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگی هەبێت. بەڵام کاتێک ئێمە سەرنج دەدەین کێشە هەیە، بەرتەسکی هەیە، بەرژەوەندیپارێزی هەیە، دەستی دەرەکی هەیە، هەروەها هێزە هەرێمیەکان هەن. هەموو کەسێک بەرژەوەندی ئابوری و سیاسی دەسەپێنێت، بەو هۆیەوە ئەو گەشەدانانە بە شێوەیەک لاواز دەکرێن. بەرتەسک و لاواز دەبێت. لە ڕۆژئاوا بەرتەسکیەک هەیە. بۆ نمونە بە بەشداری هەموو کورد لەسەر بناغەی دیموکراسی کورد دەتوانرا سیستمێک دروست بکرایە. هەموو بزوتنەوەی سیاسیەکان دەیانتوانی لەناودا جێ خۆیان بگرن. ژن، گەنجان، کرێکار، و رەنجدەران دەیانتوانی بەشداری بکەن و ڕۆڵ بگێڕن. دەیانتوانی خاوەنداری لە شۆڕشی ئازادی بکرایە، دەیانتوانی ژیانی دیموکراسیان دروست بکردایە، بزوتنەوەی دیموکراسی گەورەی گشتگیر دەتوانرا دروست بکرایە.
هەروەها گەشەدانەکانی ڕۆژئاوا دەیانتوانی لە گەشەدانەکانی سوریای دیموکراتدا ڕۆڵێکی گەورەیان بگێڕایە. بەڵام کاتێک سەرنج دەدەینە سەر ئەم هەموو شتە، بەرتەسکبوونەوەیەک هەیە. ڕێبەر ئاپۆ بەرلەئێستاش قسەی کردبوو. ڕایگەیاندبوو، پێویستە بە تەنها بە ڕۆژئاوا سنوردار نەبێت، لە هەموو گۆرەۆانی سوریادا عەقلییەتی دیموکرات و سیاسەتی دیموکرات پێویستە بڵاوببێتەوە، یەکێتی سوریا پێویستە بە بناغە وەربگیرێت، گەشەدانەکان باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە گۆڕەپانەکانی تری سوریاش پێویستە گفتوگۆیان لەسەر بکریت و بەو هۆیەوە کەموکورتی هەیە.
کێشەی نوێ هەیە، هەندێک دانوستانیش هەیە، بۆ ئەوەی بەسەر کێشەکاندا سەربکەون، هەوڵیش هەیە، ئەوانە لە ڕاگەیاندنەکانیشدا باسی لێدەکرێت. هەوڵدانەکان تا چ ڕادەیەک دەتوانن چارەسەری لەگەڵ خۆیان بێن، ئێمە نازانین بەڵام گرنگ ئەوەیە کە پێشکەوتنی گەورەی شۆڕش هەیە. دیارە کە هێڵی ڕێبەر ئاپۆم فەلەسەفەی ئازادی و هێڵی ئایدۆلۆژی و سیاسی ئەو وەک بناغە وەردەگیرێت. پێویستە خۆسەری دیموکراتیک و کۆنفیڕالیزمی دیموکراتی کە پێویستی پێی هەیە لە هەموو ڕوویەکدا جێبەجی بکرێت. لە هەموو شوێنێک بڵاوبکرێتەوە و بەو شێوەیە دەتوانن سەربکەون. بە مسۆگەری پێویستە بەسەر بەرتەسکی هەرێمی، خۆجێیی و بەرتەسکی پارتیەتی بێنە دەرەوە، بە مسۆگەری دەبێت خۆیان لە بەرتەسکی ئەتنیکی و نەتەوەیی ڕزگار بکەن. پێویستر بزوتنەوەی کۆمەڵگای دیموکراتیک کە هەموو کەسێک دەخاتە ناو خۆی و دەگەیەنێتە یەکتری، ژیانی کۆمەڵگای دیموکراتی پێویستە دروست بکرێت. خۆسەری دیموکراتی و کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتی دەلالەت لەم عەقڵییەتە و سیستمی سیاسیە دەکات. جێبەجێکردنیشی لە پراکتیکدا پێویستە ئەو ئەنجامانەی کە باسمان کرد دروست بکات. ئێمە ئێستا بیردەکەینەوە کە شیکردنەوەکانی سەر ڕۆژئاوا لەسەر ئەم بناغەیەن. هەم کێشەی وردبوونەوە و هەم فراوانبوون هەیە. پێویستە ئەو گەورەبوونە لە دوو ڕووەوە ببینین و شیکردنەوەی بۆ بکەین. لە پرسی وردبوونەوەشدا هێشتا کێشەی بەرتەسکبوونەوە لە فراوانبووندا هەیە. بۆیە ڕێبەر ئاپۆ ڕەخنە لەو بەرتەسکیە دەگرێت.
بە گشتی باسی خۆگەورەکردن، زیاتر ڕێکخستن و بەهێزبوون دەکرێت و ڕەخنە بەرانبەر ئەو هەڵوێستە هەیە کە دەڵێت'با دوکانەکە بچوک بێت، بەڵام هی من بێت'. داواکاری ئێوە چییە و مرۆڤ چۆن دەتوانێت بەرانبەر ئەم دۆخە بوەستێتەوە؟
دوران کاڵکان: بە داخەوە عەقلیەتی 'با کەم بێت، بەڵام هی من بێت' دۆخێکی جددی یە و لە ڕابردوودا لە زۆر شوێن بینراوە و زیان بە پێشکەوتنی شۆڕش دەگەیەنێت. عەقلیەتی بەو شێوەیە لەناو هەموو بزوتنەوە شۆڕشگێریەکاندا ، لە ئاستی جیاوازدا دەبینرێت و روودەدات و ئەوەش زیان بە پێشکەوتنی شۆرش دەگەیەنێت. هۆکارەکەشی ئەوەیە کە لە قاڵبی ئایدۆلۆژیادا، نزیکایەتی تئۆریدا، لە سیاسەتبووندا کە مرۆب نەتوانێت هێزێکی فراوانی بەڕێوەبەری، مرۆڤ نەتوانێت بە پێی ئەوە سیستمێک دروست بکات و ئاواکەر بێت. بزوتنەوە شۆرشگێریەکان دوای تێکۆشانێکی قوڕسی تئۆری و ئایدۆلۆژی بە گشتی لەسەر شەڕی شۆرشگیرییان لەسەر بەرخۆدانی شۆڕشگێری، ڕاپەرین گەش دەکەن. هەندێکیش لە سەر بوێریەکی گەورە و فیداکاری و ئازاری زۆر بە تێکۆشانێک بە سەختیەکی زۆر بەدەستدەهێنرێت. کاتێک ئەوە بەرەو پیشەوە دەبرێت هەندێک عەقلیەتی هەڵە دروست دەبن. ئێمە کردمان، لە ناو سەختیەکاندا ئێمە ئەم کارەمان کرد، ئێمە زیانمان بینی، ئێمە رەنجمان کیشان، بۆیە پێویستە هەموو شتێک بۆ ئێمە بێت، عەقلیەتی بەم شێوەیە کە دەڵێن 'من و من' کە تاکەکەسین، زۆر بەرتەسکن.
لە لایەکی تر هەڵوێستێکی بەو شێوەیە کە زۆر تئۆری و ئایدۆلۆژی دەبن، ئایدۆلۆژی دۆگماتیک دروست دەبێت. عەقلیەتی گەورەی گەشکردن، قوڵکردن و بڵاکردنەوەی شۆرش دێنە کایەوە. هەڵوێست و هەولدانی نوێ پێویست دەبێت. هەندێک دۆخ دروست دەبن کە ناتوانن چارەسەری بۆ بدۆزنەوە. ئەو دۆخانەش ڕێگا نادەن کە بزوتنەوە شۆڕشگێریەکان زیاتر گەش ببن. بڵاوببنەوە و گەورە ببن. بچنە ناو کۆمەڵگا. زیاتر کاریگەری لەسەر هەرێم و جیهان بکەن. هەڵوێستی 'با کەم بێت و هی من بێت' بەو شێوەیە دروست دەبێت. ئەنجامی تەسکبوونەوە و تاکەکەسیە. شیکردنەوە لەسەر 'با کەم بێت و هی من بێت' موڵکی شۆرشگێرە ڕووسەکانە. دوای شۆرشی ئۆکتۆبەر ماوەیەکی زۆر وەک عەقلیەتێک کە لە بەرانبەر شۆڕش ئاستەنگ بوو و زیانی بە شۆرش گەیاند، بەردەوام بوو. لەوبارەیەوەش پێویستە لەدژی ئەو عەقلیەتە تێکۆشان بکرێت، شۆڕش نوێ بکرێتەوە و بڵاوببێتەوە.
لە ڕۆژئاواش لە دەوری بزوتنەوەکەمان بە گشتی لە چوارچێوەی ڕووداوەکاندا ئەو دۆخە دەبینرێت. ئەگەر کەم بێت یان گەورە بێت، با هی من بێت، ئێمە هەموو شتێک کۆنتڕۆڵ بکەین، با هەموو شتێک بە دڵی من بێت، ئەوە تەسکبوونەوەیە، تاکەکەسیە، هەندێکیش موڵکپارێزیە. لە ڕاستیدا باس لە حوکمکردن دەکات. عەقلیەتی ئازادیخواز، دیموکرات هەڵوێستی بەم شێوەیە قبوڵ ناکات.
ڕێبەر ئاپۆ لە ڕابردووشدا ڕایگەیاندبوو، 'ئێمە لە دۆخێکی ڕامانی گەورە و رێکخستنێکی گەورەداین'. تەسکبوونەوە لە گۆڕەپانی ڕێکخستن و چالاکیەکاندا، نابێت و بە شێوەیە توند ڕەخنەی کردبوو. لەبەرانبەر بەرەوپێشەوەچوون، ئەم ئاستەنگەی بینیبوو. ڕایگەیاندبوو کە لەگەڵ گەورەبوونی ڕامان، هێڵێ ئایدۆلۆژی سیاسی، لەگەڵ ئەو ڕاستیەی کە بانگ لە هەموو کەسێک دەکات، هەموو کەسێک دەخاتە ناو خۆی،پێشبینی ژیانی نوێ بۆ هەموو کەسێک دەکات. بە پێچەوانەوە دۆخێک دێتە پێشەوە کە کەسەکان کۆناکرێنەوە، هەموو کەسێک پەروەردە ناکرێت، هەموو کەسێک تێکەڵ بە خۆی ناکرێت و هەموو کەسێک نابێتە پارچەیەک لە تێکۆشان.
بە ڕاستی شۆڕش تەسک و بچووکدەکرێت. مرۆڤ دەتوانێت وەک هەڵوێستێکی تەسفیەکاریش بیبینێت. بە خۆسنورداکردن، گەورەبوونی شۆرش، بەهیزبوونەکەشی ئاستەنگدەکرێت. ئەو عەقلیەتە تەسک، بەرەو دواوەبەر و سنوردانانە. تاکەپارێزی و هەڵوێستی 'بەتەنها من' بە ڕاستی زیادن بە گەورەبوونی رێکستن و چالاکیەکان، بڵاوبوونەوەی ناوی شۆڕش لەناو بەشەکانی کۆمەڵگا دەگرێت. وەک موڵکپارێزی لێدێت. ئەرکێکی بەم شێوەیە تێکەڵاوە و بەرپریاسی و یەکڕاییە و بۆ ئەوەی بە ئاسانی داواکاریەکانی خۆی جێبە جێ بکات، هەموو شتێک سنوردار دەکات. ئەوەی کە بەو شێوەیە دەستپێدەکات، هەموو شتێک سنوردار دەکات، لەبەرئەوە هەموو کەسێک بەشداری پێناکات، بەشداری لە دیمکراسی و ئازادی نکات و بەهێزی ناکات و وەک هەڵوێستێکی پراکتیکی پۆلیتیکی تاکەکەسپارێزی بۆرژووازی بچوک دەبینرێت. پێویستە ئێمە ئەم دۆخە ڕەخنە بکەین. هەڵوێستی با بچوک بێت و هی من بێت، حەزێکی بۆرژووازی بچووکە.
لەبەرانبەری مەیلی ڕاستی شۆرشگێری چییە؟ کە دەگوترێت با گەورە بێت و هی هەموونا بێت. شۆڕش، قوڵ و بڵاو و فراوان دەبێت. هەموو کەسێک بەشداری پێدەکات. ئەگەر بەم شێوەیە بێت دەتوانێت نەک با بچووک بێت هی من بێت بەڵکو با گەورە بێت و هی هەموومان بێت، ئەنجام بدەین. بە پێچەوانەوە ئەوە کاری عەقلیەتی وەبەرهێنەری بچووکە، موڵکی بوژووازی بچوکی تاکپەرست و نەتەوەپەرستە. بە جددی پێویستە ئەوە ڕەخنە بکەین و تێکیبشکێنین. پێویستە لەدژی ئەو ڕەوتە عەقلیەتی'با گەورە بێت و هی هەموومان بێت' کە هەموو کەس جێگای خۆی تیدا بگرێتەوە و بەشی هەموو کەس بکات، بەرەو پێشەوە ببەین. ئەوەش لە ڕێگەی ئەوەوە دەبێت کە بە شێوەیەکی کاریگەری هەموو کەسێک بەشداری شۆرشی پێبکرێت، هەموو کەسێک لەناو تێکۆشانی ئازادیدا جێگای خۆی بگرێت و بە کادری پارتێک و کادری بەڕێوەبەرەوە سنوردار نەکرێت.
ڕاسترین شت ئەوەیە کە بە بەشێکی دیاری گەنج و ژنانەوە سنوردارنەکرێت، هەموو کەسێک بەشداری پێبکرێت، هەموو کەسێک بتوانێت شتێک لەسەر شۆڕش زیاد بکات، بە بەشداریکردنی هەموو کەسێک، شۆڕش خۆشتر، دەوڵەمەندتر، جۆش و خڕوشتر دەبێت و خۆشی زیاتر پێوە دیار دەبێت و بەم عەقلیەتە شۆڕشگێریە و بەوەش مرۆڤەکان ڕوودەکەنە گۆڕەپانی پراکتیکی. لەبارەی ئەو عەقلیەتەی کە پێشبینی دەکرێت ئەمەیە. لەبەرئەوەی گرنگە کە مرۆڤ لەدژی عەقلیەتی بۆرژووازی بچوکی تاکەکەسپەرست، نەتەپەوەپەرست بوەستێتەوە و لەدژی ئەو دۆخانە ، ئەو هەست و ڕامانە و شێوازە تێبکۆشێت، پێویستە مرۆڤ بتوانێت ئەو کارە بکات، گەورەبوون و گەشەی پێبدات و هەموو کەسێک بەشداری پێبکات، خۆی ئەمە دتموکراسیە. بۆیە پێویستە مرۆڤ دیموکرات بێت.
ف.ق / ز. ش