کرێکارانی میزۆپۆتامیا سەردانی چالاکوانانی قەڵغانی مرۆییان کرد

 چالاکیی قەڵغانی مرۆیی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە بناری قەندیل بەردەوامە. ئەمڕۆ ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا سەردانی چالاکوانانیان کرد و پشتگیریی خۆیان بۆ ئەو چالاکییە خستەڕوو.

رووکەن چیا بە ناوی گەنجانەوە پێشوازیی لە ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە کرد و وتی: ئێمە دەبینین دەوڵەتى تورک لەسەر باشووری کوردستان داگیرکەری و کۆمەڵکوژی بەڕێوە دەبات، بۆ پێشگرتن لە کۆمەڵكوژییەکان خۆمان کردووەتە ڵغانی زیندوو".

هەروەها بە ناوی ڕێکخرای کرێکارانی میزۆپۆتامیا ئیحسان یڵدز ڕایگەیاند: لە کاتێکدا دەوڵەتى تورک کۆمەڵکوژی لە باشووری کوردستان ئەنجام دەدات، چالاکیی گەنجان بە قەڵغانی زیندوو واتادارە و ئێمەش سڵاو لەو چالاکییەی گەنجان دەکەین و پشتگیریی خۆماننیان بۆ ڕادەگەیەنین.

 یڵدز لە وتەکانیدا یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەی ٢٧ی ئەم مانگەی کورتەکەی کردووە، کە لە بناری قەندیل و لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٣ هاووڵاتی شەهیدبوون و ٥ هاووڵاتیى تر بریندار بوون. لەو بارەیەوە وتی:  هاووڵاتییانی بناری قەندیل چەندین ساڵ لە ژێر زوڵم و ستەمی ڕژێمی بەعس دەژیان و لە ئیستاشدا لە ژێر زوڵم و ستەمی دەوڵەتی تورک دەژین، ئێمە لای خۆمانەوە بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورک دەکەین.

وتیشی "بێدەنگیی حکومەتی هەرێم و عێراق لە ئاستی ئەو داگیرکەرییە جێگای شەرمە".

هەروها مەروان ئۆزدەمیر چالاکوانی چالاکیى مانگرتن لە خواردن تا مردن (رۆژووی مردن) بۆ تێکشکاندنى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، یەکێک بوو لەو ئەندامانەی کرێکارانی میزۆپۆتامیا، کە سەردانی گەنجانی قەڵغانی مرۆیى  کردووە و ڕایگەیاند : ئامانجی دەوڵەتی تورک داگیرکردنی خاکی باشوری کوردستانە، بۆیە ئەم چالاکییەی گەنجان زۆر واتادارە بەرامبەر بەو داگیرکەرییە و دەبێت هەموو گەلی باشوری کوردستان وەک گەنجان خاون هەڵویست بن لە دژی ئەو داگیرکەرییە.

ر.م