لە شوێنی کۆمەڵکوژییەکە ئیحسان یڵدز بە ناوی ڕێکخراوی کرێکارانی میزپۆتامامیا ڕایگەیاند: لەو جێگایەی کە دەوڵەتی تورکیا لە ساڵی ٢٠١١١ سۆلینی کۆرپەی لەگەڵ خیزانەکەی کۆمەڵکوژ کرد، ئێستاش بە هەمان شێوە و ٣ ڕۆژ پێش ئێستا لە هەمان جێگا خێزانێکی تری خەڵکی گوندەکانی بناری قەندیلی کۆمەڵکوژ کرد، لەسەر ئەو کۆمەڵکوژییانەی دەوڵەتی تورکیا لە دژی گەلی باشوری کوردستان، نەفرەت لە دەوڵەتی تورکیا دەکەین و شەرمەزاری دەکەین.
هەروەها یڵدز ڕوویکردە حکومەتی هەرێم و عێراق و وتی، ئێمە وشیاری دەدەین، کە ئامانجی دەوڵەتی تورکیا داگیرکاری و کۆمەڵکوژیی گەلی کورد و داگیرکردنی خاکی باشووری کوردستانە، بۆیە داوا دەکەین، کە دەبێت هەرێمی کوردستان و عێراق خاوەن هەڵوێست بن و چیتر ڕیگا بە دەستدرێژی و کۆمەڵکوژکردنى گەلی باشووری کوردستان نەدرێت.
ر.م