کوردانی سیدنیی پشتیوانییان بۆ هەنگاوی یەکێتی نەتەوەیی کورد دەربڕی

بە مەبەستی پیشتیوانی بۆ هەوڵەکانی ئەنجامدانی گۆنگرەی یەکێتی نەتەوەی کورد، کوردانی شاری سیدنیی ئوسترالیا چالاکییەکیان ئەنجامداو بانگەوازییان ئاڕاستەی هێزە کوردستانییەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان کرد.

لە چالاکییەکەدا کە لە گۆڕەپانی جوستۆم هۆس ساز کرا، داگیرکەری و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک لە رۆژئاوای کوردستان رسواو شەرمەزار کراو وێنەی ئەو کەسانەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئیران لە ئەنجامی رووداوەکانی ئەم دواییەدا کوژران، بەرز کرانەوە.

لە چالاکییەکەدا بانگ لە هێزە کوردییەکان لە هەرچوار پارچەی کوردستان کرا، بە زووترین کات کۆنگرەی یەکێتی نەتەوەیی ساز بکەن.

هەروەها ئاڵاکانی پەیەگە و یەپەژەو پەیەدەو وێنەی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالانیش بەرز کرانەو پانکارتی "قڕکەرییەکانی تورکیا لە کوردستان، بوەستێنن" بەرز کرایەوە.

لە گۆتارەکانیشدا باس لەوە کرا کە دەوڵەتی تورک رێکەوتنە نێودەوڵەتییەکانی بنپێ کردووەو لە رۆژئاوای کوردستان تاوانی شەر و دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات.

هەروەها داواش کرا کە گەلی کورد لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک یەک بگرن و بە رۆحی یەکێتی نەتەوەیی تێکۆشانیان بەرفراوانتر بکەن.

ئازێ رۆژهەڵاتی چالاکی کورد، لە وتەیەکدا داوای لە ژنان کرد کە پێویستە خاوەنداریی لە کەمپینی بایکۆتی کاڵاتی تورکی بکەن.

ز.ش