کۆدار ناسنامەی ٣ شەهیدی خۆی ئاشکرا کرد کە لە شەڕێکدا لە ناوچەی سنە شەهید بوون
کۆمەڵگەی دیمەکراتیک وئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان -کۆدار وردەکاری تێکهەڵچوون و شەهید بوونی سێ گەریلای خۆی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرد.
کۆمەڵگەی دیمەکراتیک وئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان -کۆدار وردەکاری تێکهەڵچوون و شەهید بوونی سێ گەریلای خۆی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرد.
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان -پەژاک بڵاوکراوەتەوە هاتووە، " لە ڕۆژی ٧ی ئەیلوول /١٧ی خەرمانان هاوکات لەگەل هێرشی تیرۆریستی سوپای پاسداران بۆسەر بنکەی حیزبەکوردییەکان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، لە کۆیە-ی باشووری کوردستان ، هێرشی هێزەکانی ڕژیمی سووریا لە قامیشلوو و تۆپبارانی هەرێمی کوردستان لەلایەن ڕژیمی ئێران، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەربلاو بەبەشداری بەکرێگیراوانی ناوچەکە لەدژی گەریلاکانی ئێمە لە قووڵایی خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی سنە دەستیپێکرد.
لە درێژەی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە بەربڵاوە دەبێت لە چوارچێوەی هێرش بۆسەرهەبوونی کورد ناولێبکرێت، لە ئەنجامی ئەو هێرشە بەربلاوەدا ٣ گەریلای ئێمە لەدوای شەڕێکی قارەمانانەدا لەدژی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران شەهید بوون و لە چارەنووسی یەکێک لە گەریلاکانمان بێ ئاگاین."
لە ڕاگەیەنراوەکەی کۆداردا هاتووە،" لەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییەدا چەکداران وبەکرێگیراوانی کورد وەک پێشڕەو و قەڵغانی هێزەکانی سوپای پاسداران نەقشیان گێڕا کە وردەکارییەکانی لە ڕۆژانی داهاتووەدا بڵاودەکەینەوە."
ناسنامەی ئەو سی گەریلا کە شەهید بوون بەم جۆرەیە:
ناو وپاشناو: جەمال ڕەحمانی
نازناو:ئارگەش کارزان/ ئەندامی ڕێبەری کۆدار
شوێنی لەدایکبوون: کامیاران
شوێن و بەرواری شەهید بوون: سنە – ڕۆژی ٧ی ی ئەیلوول/١٦خەرمانانی ساڵی ٢٠١٨
ناو وپاشناو: ڕەئوف ئیبراهیمی
نازناو:تۆلهەڵدان سنە/ ئەندامی ڕێبەری کۆدار
شوێنی لەدایکبوون:سنە
شوێن و بەرواری شەهید بوون: سنە – ڕۆژی ٧ی ی ئەیلوول/١٦خەرمانانی ساڵی ٢٠١٨
ناو وپاشناو: شەریف ئەمینی
نازناو:دلۆڤان فەدایی/ ئەندامی کۆمەڵەی جەوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کەجەرە
شوێنی لەدایکبوون:سەردەشت
شوێن و بەرواری شەهید بوون: سنە – ڕۆژی ٧ی ی ئەیلوول/١٦خەرمانانی ساڵی ٢٠١٨
کۆدارسەرەڕای سەرخۆشی کردنی لە بنەماڵەی شەهیدان و گەلی کورد دەستنیشانی کرد کە ناهێڵین خوێنی هەڤاڵانمان بە فیڕو بڕاوات و درێژەدەری ڕێبازی شەیدان دەبین.
ک-ش