کۆمەڵگەى ئیسلامى دیموکراتیک: رانەوەستە تۆش خێرى خۆتى تێبکە وچاکە بکە

کۆمەڵگەی ئیسلامی دیموکراتیک بە بۆنەی جەژنی قوربان لە ١٢ی یاب/٢٢ی گەڵاوێژ، بۆ گەلی عەفرین کە لەشەهبا ژیان بەسەردەبەن کەمپەینی" تۆیش قوربانی بدەرە گەلی عەفرین"ی دەست پێکردووە.

کۆمەڵگەی ئیسلامی دیموکراتیک بە بۆنەی جەژنی قوربان کە ١٢ی ئاب/٢٢ی گەلاوێژ پێرۆز دەکرێت، بەم بۆنەیەوە بۆهاووڵاتیانی عەفرین کە لە کانتۆنی شەهبا ژیان دەبەنە سەر کەمپەینی تۆش قوربانییەک بەدەرە گەلی عەفرین"-یان دەست پێکردووە.

لەبەیاننامەکەی کۆمەڵگەی ئیسلامی دیموکراتیکدا هاتووە،" هاوکاری گەلی عەفرین بکەن کە لە دۆخێکی سەختدا دەژین.هەموو ئەومرۆڤە بەویژدانانەی کە لە ئەورووپا دەژین.بەشداری کەمپەینی "توش قوربانییەک بدەرە گەلی عەفرین" بکە، بۆ ئەو هاووڵاتیانەیە کە بەزۆر لەسەرخاکی خۆیان دەرکراون وتاڵان کراون.

ئێمە وەک کۆمەڵگەی ئیسلامی دیموکراتیک،بانگەوازی دەکەین ودەڵێین،" هاوکاری گەلی عەفرین بکەن کە لە دۆخێکی سەختدا لە کانتۆنی شەهبا ژیان بەسەردەبەن. دەبێت هیچ بنەماڵەیەک لە جەژنی قورباندا لە گۆشتی قوربانی بێبەش نەبێت. ئەو خاوەنداریەتی دینی، مرۆیی، ویژدانیو نەتەوەییە. رانەوەستە تۆش خێرى خۆتى تێبکە و چاکە بکە.

ک-ش