کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی: ئێمە بۆ ئیپەک و بنەماڵەکەی سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەین

ناوەندی گشتیی کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی سەرنجی خستە سەر ناردنەوەی تەرمی گریلای هەپەگە عەگید ئیپەک بە رێگای پۆستەوە و رایگەیاند: ئێمە لە دژی ئەو کردارە لە ناوەندی نەتەوەیی و نێونەتەوەییەکان سکاڵا تۆمار دەکەین.

ناوەندی گشتیی کۆمەڵەی یاساناسان سەرنجی خستە سەر کردارەکانی دەوڵەتی تورک و وتی، بەرپرسەکانی تورک بێ ئەوی بنەماڵەی گریلای عەگید ئیپەک ئاگادار بکەنەوە، لە ئایاری ٢٠١٩دا نمونەی دی ئێن ئەی لە بنەماڵەکەیان وەرگرتووە و لە ٢ی ئاداری ٢٠٢٠ دا تەرمەکەى عەگید ئیپەک لەلایەن داواکاری گشتیی دەوڵەتى تورک لە دێرسیم لە سندوقەکێکدا بە رێگای پۆستەوە ئێسک و پروسکی تەرمەکەیان بۆ بنەماڵەکەی ناردووەتەوە.

"ئەو ئازارە نیشانەى نکۆڵیکردنە لە کورد"

بە پێی ناوەندی کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی "دیمەنی تەرمەکە، کە لە سندوقی کارگۆدا لە دەستی دایکیدایە ئەوە پیشان دەدات، کە کارە خراپەکان چەند ئاسایی بوونەتەوە، کردارەکانی دژی بە مرۆڤایەتی هیچ سنوورێکیان نییە".

لە کۆتایی راگەیاندراوەکەى ناوەندی یاساناسی ئازادیدا رێزگرتن لە مردوو وەک میراتێکى مرۆڤایەتی بە بیرهێنراوەتەوە و ئەوەشی تیاداهاتووە: "ئێمە ڵە دژی ئەو کردارە، کە بەرامبەر بە بنەماڵەی ئیپەک کراوە، لە ناوەندە نەتەوەیی و نێونەتەوەییەکان سکاڵا تۆمار دەکەین و داوای ڵێپرسینەوە لە بەرپرسیاران و ئەنجامدەرانی ئەو کردە ناشایستەیە دەکەین."

ژ.ت