کەجەکە: لەدژی قڕکردن کاتی بەهێزکردنی تێکۆشانە!

کەجەکە ڕایگەیاند کە کارەکتەری ئەم دەسەڵاتە لەسەر دوژمنایەتی کوردان بنیاتنراوە و ئامانجی قڕکردنی کوردە و ئاماژەی بەوەدا، لەدژی قڕکردن ڕۆژ ڕۆژی تێکۆشانە و بەهێزکردنی تێکۆشانی ناسنامە، کەلتور و زمانە و بەرخۆدانی بەدڵنیایەوە سەردەکەوێت."

ڕاگەیەنراوی هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەم شێوەیەیە:

"دیکتاتۆری فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە سیستمی فشار و زوڵم و داگیرکەری هەموو ڕۆژێک بە کودەتای نوێ و فشار و زۆردەستی، دەیاندووەتە ئاستێکی دەرەوەی مرۆڤایەتی کە لە مێژوودا نەبینراوە. ئیدی هەر هێزێکی سیاسی، هەر کەسێکی کۆمەڵایەتی و ئەو کەسانەی وەک ئەوان بیرناکەنەوە وەک دوژمن دەبینێت و هێرش دەکاتە سەری. بەسەر هەموو کەسێکدا دەسەپینێت کە سەریان لەبەرانبەر فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دانەوێنن. بە شێوەیەکی ئاشکرا دەڵێت، 'یان ئەم دەسەڵاتەتان پێویستە خۆشبوێت یان لەم وڵاتەدا مافی ژیانتان نییە. دەڵێت، شوێنی بۆچوونێکی جیاوازی سیاسی، پڕۆژەیەکی ژیانی کۆمەڵایەتی بۆ گەل و ئایینە جیاوازەکان نییە. هەموو کردەوەکانی لەم ئامانجەدایە.

ئامانجی دیکتاتۆری فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە لەناوبردنی هێزە دیموکراتەکان و لەناوبردنی ئەوانە. ئامانجی سەرەکیشی کوردە کە گەورەترین هێزی دینامیکی تورکیایە. لەبەرئەوەش خۆی لەبەرانبەر هیچ هێزێک ناگرێت کە وەک ئە بیرناکاتەوە و بە کوردەتا تاوانباری دەکات. بۆ ئەوەی ڕێگە لە بەرخۆدانی گەلی کورد و هێزە دیموکراتەکان بگرێت، ڕۆژەڤی وەک کوردەتا دەخوڵقێنێت. بەم ڕۆژەڤی کوردەتایە ژەم لە ڕووی قسەکردن و هەم لە ڕووی پراکتیکیەوە هێرشەکانی زیاد دەکات کە ئەوەش نیشانەی ئەو ڕاستیەیە. ئەم دەسەڵاتدە دەڵێت، 'بە هەموو شێوەیەک زوڵم و زۆرداری دەکەم، بەڵام پێویستە کەس دەنگی لێدەرنەیەت. ئەوانەی بەرانبەر فشار و زوڵمی ئەم دەسەڵاتە دەوەستنەوە بە خیانەت تاوانبار دەکرێن. هەلوێستی دژی ئەم دەسەلاتەش وەک کودەتا پێناسە دەکرێت و بێدەنگ دەکرێت. بە عەقلیەتی ' باشترین پاراستن، هێرشە' دەیەوێت رێگە لە تێکۆشانی بەرانبەر فاشیزم بگرێت.

ئەم دەسەڵاتە بە دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکان ڕایگەیاند کە بە ناسنامەی کورد نابێت کاری شارەوانی بکرێت

لە قۆناغی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بە تەنها لە پاراستن و بەردەوامی دەسەلاتەکەی بیر لە شتێکی تر ناکاتەوە. دەیەوێت تەمەنی دەسەڵاتەکەی کە لەسەر لێواری هەڵوەشاندنە بە سوودوەرگرتن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا درێژ بکاتەوە. بە بیانوی ' تێکۆشان بەرانبەر کۆرۆنا' ڕەخنە و دەستوەردان لەم دەسەڵاتە وەک تاوان لەقەلەمدەدات. ئاساییکردنەوەی سەردەمی کۆرۆنا بە بەردەوامی سیتمی فشار و داگیرکەری و ڕێگریکردنی دەستوەردانی کۆمەڵایەتی پلان دادەڕێژێت. کارکردن لە کارگاکان ڕێگەپێدراوە، کۆبوونەوەی بە سەدان و بە هەزاران پۆلیس ڕێگەپێدراوە، بەڵام چالاکی و کۆبوونەوەی پرۆتیستۆیی کۆمەڵێکی بچووک لەدژی دەسەڵات تاوانە! مەبەستی لەو ئاساییکردنەوە ئەو سیستمە فاشیستەیە.

دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ فراوانکردنی سیاسەتی قڕکردنی دژی گەلی کورد بەکاردەهێنێت. لە کاتی ڤایرۆسی کۆرۆنادا کاری سەرەکی دامەزراندنی قەیوم لەسەر شارەوانیەکان بوو. لەم دواییانەدا دەستی بەسەر زۆر شارەوانیدا گرت. ئەمەش بە شێوەیەکی ئاشکرا ڕاگەیاندنی ئەوەیە کە، بە ناسنامەی کورد نابێت کە سیاسەت و کاری شارەوانی بکرێت. تاکە تاوانی ئەو شارەوانیانە ئەوەیە کە بە ناسنامەی کوردی خۆیان کار دەکەن. دەستیان لە ناسنامەی کوردی هەڵنەگرتووە و بە ناسنامەی کورد وەک ئیرادەی هەرێمی کاری شارەوانی دەکەن. سیاسەت و عەقلیەتیان ئەوەیە 'ئەوانەی بە ناسنامەی کورد سیاسەت دەکەن، دەستگیرکرد، شارەوانیەکانمان گرت و ئەگەر ئێوە لەسەر ئەم هەڵوێستە بەردەوام بن، بەردەوامی بە گرتن دەدەم، بە شێوەیەکی ئاشکرا ئەم عقلیەتەیان خستووەتە بەرچاو. ئەمەش کوردبوون وەک تاوانێک پیشان دەدات. بێگۆمان دەتوانێت بە ئاشکرا بە کەسێک بڵێت، تۆ کوردی و تاوانباری. بەم شێوەیە هەموو شتێک بە ناوی کوردەوە تاوانە و بەم شێوەیە کوردیتی وەک تاوان لەقەڵەمدەدات.

گۆڕستانی گەریلا لەبەرئەوەی کوردیتی وەبیردەهێننەوە، دەبێتە ئامانجی هێرشەکان. هێرش دەکاتە سەر منداڵانی کورد، لەبەرئەوەی بە ناسنامەی کوردی خۆیان دەژین. ئایا ئەو هێرشەی کە لە نسێبین کردی، دەتوانێت هێرشی بەو جۆرە لە ناوچەکانی تری تورکیا بکات و هێرش بکاتە سەر منداڵان؟

کارەکتەری ئەم دەسەڵاتە دوژمنایەتی کوردە

ئاکەپە دوای ئەوەی کە لە حوزەیرانی ٢٠١٥ دا هەدەپە بەندی هەڵبژاردنی تێپەڕاند و لە دەسەڵات دووریخستەوە، هێرشەکانی لەدژی کورد زیادتر کرد و لەگەڵ دوژمنانی کورد هاوپەیمانی بەست. لەو ڕۆژەوە هێرشەکانی لەبەرانبەر گەلی کورد زیادی کرد. هەموو ڕۆژێک بە سەدان جار دوژمنایەتی کوردی زیادتر کرد. ئەگەر لەدژی ئەم دەسەڵاتە تێکۆشان نەکرێت، دوژمنایەتی لەدژی گەلی کورد زیاتر دەکات. ئەم هێرشانەش هەتا بێدەنگرکردن و قڕکردنی هەموو کورد بەردەوامی پێدەدات.

کارەکتەری ئەم دەسەڵاتە دوژمنایەتی کوردە. ئامانجەکەی قڕکردنی هەموو کوردێکە. کوردستان دەکاتە گۆڕەپانی بڵاوکردنی نەتەوەی تورک. کوردێک کە ئەمە نابینێت، دەستی لە کوردبوونی خۆی هەڵگرتووە. کوردێک کە لەدژی ئەوە هەڵوێست پیشان نەدات و هەڵنەستێتە سەرپێ ، واتە سەری بەرانبەر قڕکردن دانەواندووە. ئەم ڕاستیە وەک شەو و ڕۆژ ڕوون و ئاشکرایە. یان پێویستە خاوەنداری لە کوردبوونی خۆمان بکەین، یان لەناو ئاشتی قڕکردندان ورد و خاش دەبین.

تاکە ڕێگای ڕاست ئەمەیە کە هەموو ساتێک تێکۆشان لەدژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بکرێت

تا هێزە دیموکراتەکان بە شێوەیەکی یەکگرتووە لەدەوری یەکتری کۆنەبنەوە، لەدژی ئەم دەسەڵاتە فاشیستە تێکۆشانێکی کاریگەری ئەنجامنادرێت. هێزە دیموکراتەکان ئەگەر تێکۆشان لەدژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە گەورە نەکەن، ئەگەر چاوەرێ بکەن کە ئەم دەسەڵاتە بە هەڵبژاردن دەچێت، سبەینێ هیچ زەمین و دەرفەتێک نامێنێت کە لەدژی دەسەڵاتی تێکۆشان بکرێت. ئایا دەسەڵاتداری ئاکەپە و مەهەپە چاوەڕێی هەڵبژاردن دەکات؟ هەموو ڕۆژێک هێرش دەکاتە سەر هێزە دیموکراتەکان بۆیەش پێویستە هەموو ساتێک لەدژی ئەم دەسەڵاتە تێکۆشان ئەنجامبدرێت و گەورە بکرێت و فاشیزم تێکبشکێنرێت و تورکیا دیموکرات ببێت. تاکە ڕێگەی ڕاستە ئەمەیە.

فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هێرش دەکاتە سەر هەبوونی کورد. بۆیەش بۆ کورد تێکۆشانی مان و نەمان ئەنجام دەدرێت. تێکۆشانی مان و نەمانی کورد بۆ تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی لەسەر بناغەی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕاوە. نەبینی ئەم دۆخە خەفلەتێکی گەورەیە، واتە تێکەڵبوون بە خیانەتێکی مێژووییە. ئەگەر کورد ئەمڕۆ تێنەکۆشێت، ئەوە بۆ ئەوان بە واتای ژیانی ناو قۆڕاوی خیانەت دێت. ئەگەر ئێمە بە بەرپرسیاری خۆان هەستین و هەوڵ بۆ داهاتووی خۆمان بکەین، دەرفەتێک بۆ هەموو تێکۆشانێک دەبێت.

بە دڵنیاییەوە بەرخۆدان سەردەکەوێت

لەدژی دوژمنێکی بەم شێوەیە پێویستە لە هەموو دەڤەرێک بە تایبەتی لە باکووری کوردستان ڕێکخستن و تێکۆشان فراوان بکرێت. لە گوند لە کۆڵانەکان خۆیان خۆیان بەڕێوەببەن و هەرچیەک پێویست بێت بکرێت. پێویستە هەموو جێگایەک ببێتە گۆڕەۆانی تێکۆشان و رێکخستن. سەرەتا ژن و گەنجان، بەرپرسیاریەکی گەورە لەسەر شانی هەموو کوردێک هەیە کە بە شێوەیەکی مێژوویی تێبکۆشن. پێویستە هیچ کوردێک نەڵێت کە چیم لە دەست دێت؟ هەموو کوردێک شتێکی لەدەست دێت. تێکۆشانی مێژوویی دەیان ساڵە ئەم عەقلیەتە و ڕێو و ڕێبازەی ڕخستووەتە بەرچاو. لە هەموو گوندێک، لە هەموو کۆڵانێک ئەو عەقلیەتە هەیە کە بتوانێت ڕێکخستنی خۆیان دروست بکەن و دەست بە جووڵە بکەن. تێکۆشانی مان و نەمانی نەتەوەیەک لە شوێنێکی تر داواناکرێت. کورد بە تەنها نەک لە تورکیا بەڵکو لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆمەڵگایەکی زانا و هێزێکی دیموکراتن، خاوەن کەسایەتیەکن کە دەتوانن ئەم شتە بکەن.

ڤایرۆسی کۆرۆنا لەبەرانبەر ژن، گەنجان و گەلی کورد ئاستەنگ نییە کە چالاکی ئەنجام بدەن کە خۆیان ڕێکبخەنەوە. لە کاتێکدا کە دوژمن بۆ قڕکردنی کورد هێرش ئەنجام دەدات، نابێت کە ئێمە ئەم ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە دەست و قاچی خۆمان بئاڵێنین. بە زۆر ڕێ و ڕێبازی دەوڵەمەندی بارودۆخی ئێستا دەتوانرێت ڕێکخستنێکی بەهێز بکرێت و زۆر چالاکی ئەنجامبدرێن. ئەگەر ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک ئامێرێکی شەڕی تایبەت  و بۆ داگیرکردن بەکاردەهێنرێت، پێویستە ئێمە ئەم کاتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بۆ شەڕی تایبەت و قڕکردنی کورد بەکاردەهێنرێت، بۆ لەناوبردنی داگیرکەری و قڕکردن بگۆڕین. ژیان لەگەڵ ئەم دەسەڵاتە لەم وڵاتەدا بە واتای خۆکوشتن و مردن دێت. بۆیە پێویستە هەموو شوێنێک ببێتە گۆڕەپانی ڕێکخستن، هەموو شوێنێک ببێتە گۆڕەپانی چالاکی. بۆیەش ژن و پیاو، گەنج و پیر چییان لەدەست دێت پێویستە بکرێت. لەدژی قڕکردن ڕۆژ ڕۆژی بەهێزکردنی تێکۆشانی هەبوون بە ناسنامە، کەلتور و زمانە.

کاتی ئەمەیە کە پیشانی دۆست و دوژمنان بدەین، گەلی کورد ، دێرینترین گەلی مرۆڤایەتیە، هیچ کاتێک لەناو ناچێت. تێکۆشانی کورد کە بە دەیان ساڵ و بە خوێنی بە دەیان هەزار شەهید بەڕێوەدەچێت، ئەم دەرفەت و هێزەی بە ئێمە داوە. بەرخۆدان بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت."

ف.ق