کەجەکە: چارەسەری تێکۆشانى هاوبەشی گەلانە
هاوسەرۆکایەتیى دەستەى بەڕێوەبەریى کەجەکە لە دژ باڵادەستیى ئایدۆلۆژیى فاشیزمى ١٢ى ئەیلول سەرنجی خستە سەر گرنگیى تێکۆشانى هاوبەشی ئازادی و دیموکراسی.
هاوسەرۆکایەتیى دەستەى بەڕێوەبەریى کەجەکە لە دژ باڵادەستیى ئایدۆلۆژیى فاشیزمى ١٢ى ئەیلول سەرنجی خستە سەر گرنگیى تێکۆشانى هاوبەشی ئازادی و دیموکراسی.
هاوسەرۆکایەتیى دەستەى بەڕێوەبەریى کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە بۆنەى ساڵیادى کودەتاکەى ١٢ى ئەیلولی ١٩٨٠ لە تورکیا، سەرنجی خستە سەر گرنگیى تێکۆشانى هاوبەش.
لە راگەیاندراوەکەى کەجەکەدا هاتووە "٣٨ ساڵ بەسەر کودەتاى فاشیستییەکەى ١٢ى ئەیلولی ١٩٨٠دا تێپەڕی. ئێمە ئەو عەقڵییەت و هۆشمەندییە، کە بووە هۆی روودانى ئەو کودەتایە ئیدانە دەکەین. ئەو کەسانەى لە بەرخۆدان لەدژى ئەو فاشیزمەدا شەهیدبوون، برینداربوون، کەمئەندامبوون بە ڕێزەوە یادیان بەرز رادەگرین. ئێمە ئەو سەدان هەزار کەسە شۆڕشگێڕ، رەنجدەر و رۆشنبیرانەى کە ئەشکەنجەکران و ئەو دەیان هەزار کەسەى زیندانیکران و هەموو گەلان لە ساڵیادى فاشیزمى ١٢ى ئەیلولدا بە یاد دەهێنینەوە. ئەو ئازارەى کێشاویانە و تێکۆشانێک کە دەستیان پێکردووە بە دڵنیایى و بە پێداگرییەوە بە تورکیایەکى دیموکراتیک، کوردستانێکى ئازاد و رۆژهەڵاتى ناوەڕاستى دیموکراتیک تاجدار دەکەین".
ئامانجى کودەتاکە پاکتاوکردن و سڕینەوەى کورد بوو
لە راگەیاندراوەکەى کەجەکەدا ئەوەش هاتووە، کودەتا سەربازییە فاشیستییەکەى ١٢ى ئەیلول بەهاکاریى جەنەڕاڵە فاشیستەکان و بە پشتیوانیى ناتۆ و بۆرجوازیى وەکیەک لێکەر و ئەو هێزانەى کە دەیانخواست کورد پاکتاو بکەن و بیسڕنەوە ئەنجامدرا و بەو شێوەیە ناوى خۆیان لە مێژوودا تۆمار کردووە.
کەجەکە لە راگەیاندراوەکەیدا ئەوەشى خستووەتەڕوو "ئامانجی ئەو کودەتایە ئەوە بوو تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیى گەلانى تورکیا، رەنجدەران و کورد سەرکوت بکات. هەموو گەلانى تورکیا بە تەواوی بخەنە ژێر چەپۆکەى بورجوازی و سیستمێکى سیاسی دروست بکەن کە کوردی پێ بسڕنەوە. بۆ ئەو ئامانجەشیان سەرتاسەرى کوردستانى داگیرکراویان کردە زیندانێکى گەورە و زوڵم و زۆردارییان لە دژى هاووڵاتیان گەیاندە رادەى بێسنوور. گوشاری زۆر قورسیان لە تورکیا لە دژى شۆڕشگێڕان و گەلی رەنجدەر ئەنجامدا و سیستمەکەیان لەسەرئەو بنەمایە دامەزراندووە. چەندین ساڵ شۆڕشگێڕانى تورک و کورد و گەلانیان ئەشکەنجە کرد. پلان و ئامانجی فاشیزمى رێکخراو بەو شێوەیە دانراوە کە سۆسیالیستەکان، شۆڕشگێڕان و کورد نەتوانن بۆ ماوەى ٥٠ ساڵ سەر بەرزبکەنەوە".
کودەتاکە لە رووی ئایدۆلۆژییەوە بە بەرخۆدانى ١٤ى تەمووز تێکشکا
لە بەردەوامیى راگەیاندراوەکەى کەجەکەدا ئاماژە بەوەکراوە "فاشیزمى ١٢ى ئەیلول بۆ ئەوەى خوێنی رەنجدەران بمژێت و کورد بسڕێتەوە و بۆ ئەوەى لەمپەر لە بەردەم ئەو ئامانجەیاندا نەهێڵن، زوڵم و زۆرداریى قورسترکرد، بەڵام ئەو فاشیزمە کەخۆى بە بەهێز دەزانی لە هاوینى ١٩٨٢دا بە مانگرتنە گەورەکەى رۆژی ١٤ى تەمووز لە رووی ئایدۆلۆژییەوە تێکشکا.
بەرخۆدان بە پێشەنگگایەتى کەمال پیر و محەمەد خەیرى دورموش، کە لە ٧ و ١٢ى ئەیلولی ١٩٨٢ شەهیدبوون، فاشیزمى ١٢ى ئەیلولی ١٩٨٠یان لە رووی ئایدۆلۆژییەوە تێشکاند و پلان و حساباتیان بۆ سڕینەوەى کورد لە کوردستان تێکشکاند. ئەگەر کودەتاکەى ١٢ى ئەیلول نەیتوانیبێت هەموو ئامانجەکانى بهێنێتەدی و ئەمڕۆ لە کوردستان تێکۆشانى ئازادی و لە تورکیا تێکۆشانی شۆڕشگێڕى بەردەوامیى هەیە، ئەوە پێش هەموو شتێک لە زیندانى ژمارە ٥ی ئامەد و بە بەرخۆدانى شۆرشگێڕانى زیندانەکانى تورکیا روویداوە.
بەرخۆدانى زیندانی کادێرە پێشەنگەکانى پەکەکە لە دواى ٢ ساڵ بە هەڵمەتى گەریلایى ١٥ى تەباخی ١٩٨٤ درێژەى پێدرا. ئەو تێکۆشانە ماوەى ٣٥ ساڵە بە بەردەوامی لە دژى سیستمى فاشیزمی بە دامەزراوەیکراوی داگیرکەر و چەوسێنەر بەڕێوەدەچێت. لەبەر ئەو هۆکارانەى کە بزووتنەوەى شۆڕشگێڕی تورکیا گورزی قورسی بەهۆی کودەتاى فاشیستیى ١٢ى ئەیلول بەرکەوت تاوەکو ئێستاش تێکۆشانى شۆڕشگێڕی و دیموکراسی هەندێک کەموکوڕیى هەیە. بێگومان هەرچەند تێکۆشان لە دژی دەوڵەتى فاشیستی و دامودەزگانى و فاشیزمى بە دامەزراوەیکرا بەڕێوەدەچێت، بەڵام هێشتا ئەو تێکۆشانە نەگەیشتوەتە ئاستى تێکۆشانی پێش ١٢ى ئەیلول. هەر چەند کاریگەریى هەڵوەشاندنەوەى ریال سۆسیالیزم و کاریگەریى گوشارى قورسی فاشیزمى ١٢ى ئەیلولیشیان بەسەرەوە بێت، هەر ئەو هۆکارانە وادەکات پێویستى بە ئایدۆلۆژیایەکى خۆڕاگرانە و گرتنەبەری رێوشوێنى نوێبوونەوە هەبێت. دەربڕینى بەرچاوى ئەو دۆخەیان ئەوەیە، کە لە رووی کێشەى کوردەوە، کە یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکانى تورکیا، مەیل و ئاراستەى هەڵەیان لێدەرکەوت.
ئەمڕۆ پێویستى بە تێکۆشانى هاوبەش هەیە
پێش ساڵی ١٩٨٠دا لە تورکیا تێکۆشان لە دژى دەوڵەت و دەسەڵات زۆر بەهێز بوو. لەوەشدا هەڵوێستى شۆڕشگێڕانەى ماهیر چایان، دەنیز گەزمیش و ئیبیراهیم کایپاک کایا دیار بوو. چونکە ئەو شۆڕشگێڕە گەورانە لەسەر بابەتى کورد، کە دەوڵەتى تورک لە رووی ئایدۆلۆژی و سیاسییەوە پیى هەستیارە، خاوەن هەڵوێستیکى شۆڕشگێڕانە و تێگەیشتوان و هاوبەش بوون. ئەو هەڵوێستە بووە هۆی دروستبوونى بزووتنەوەیەکى کۆمەڵایەتى بەهێز کە کاریگەریى لە گەنجان و گەل کرد. بەڵام لە دۆخی قورسی گوشارەکانى فاشیزمى ١٢ى ئەیلولدا و لە رووی کێشەى کوردەوە هەڵوێستێکى هاوبەش دروست نەبوو. لە دژى دەوڵەتی فاشیست تێکۆشانێکى کۆمەڵایەتیى بەهێزیان بەگەڕنەخست. لەبەر ئەوەش دەوڵەت ئیتر دەستبەرداریان بوو. هاوکات لەسەر بابەتى کورد هەڵوێستێکى ئۆپۆرتۆنیستی هاتە پێشەوە. ئەو هەوڵوێستەش وایکردووە، کە گەنجان و کۆمەڵگە لە دژى دەوڵەت نەبنە خاوەن هەڵوێستێکى تێگەیشتوانە و هاوبەش و ئەوەش بووە هۆی ئەوە لە تێکۆشاندا لاواز ببن. دەبێت مرۆڤ لە ساڵیادی فاشیزمى ١٢ى ئەیلولدا لەوە بکۆڵێتەوە کە ئەو دۆخە چ کاریگەرییەکى خراپی لەسەر بزووتنەوەى شۆڕشگێڕی و کۆمەڵایەتى دروستکردووە، چونکە تەنها گێڕانەوەى گوشار و زوڵمەکانى فاشیزمى ١٢ى ئەیلول بەس نییە.
تورکیا ئەمڕۆ پێویستى بە هێڵ، هەڵوێست و تێکۆشانى ماهیر چایان، ئیبراهیم کایپاک کایا و دەنیز گەزمیش و درێژەدان بە رێگاکەی ئەون و ئەو کەسانە هەیە کە لەسەر ئەو هێڵە تێکۆشاون و شەهیدبوون. بە تایبەتى بە شێوەى هەڵوێستگرتن لە دژى فاشیزمی داگیرکەری پاکتاوکار. زۆر گرنگە تێکۆشانی ئازادیى گەلی کورد، کە تێکۆشانێکى گەورە و شۆڕشگێڕە و تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیى گەلانی تورکیا و رەنجدەران هاوکاری و تێکۆشانى هاوبەش بەڕێوەببەن.
ئەگەر ئەمڕۆ لە گرنگی و هۆشمەندیى هەڵوێست و تێکۆشانى هاوبەش تێنگەین، ئەوا تێکۆشان لە دژى فاشیزمى ئاکەپە – مەهەپە تێکۆشانێکى گاریگەر و گەش نابێت. ئەگەر ئەو تێکۆشانە ئەنجام نەدرێت، فاشیزم باڵادەستیى ئایدۆلۆژی زیاتر دەسەپێنێت و دیکتاتۆری و داگیرکەریى پاکتاوکارانە بەشێوەیەکى کە هیچ لەمپەرێک لەبەردەم خۆیدا نابیێت، دەچەسپێنێت.
لە ساڵیادى کودەتاى فاشیستیى ١٢ى ئەیلولدا هەموو شۆڕشگێڕان کە لە دژى زوڵم تێکۆشاون و شەهیدبوون بەرێزەیەوە یادیان دەکەینەوە. ئێمە بەڵێن دەدەین کە درێژەپێدەری رێگاى ئازادی و دیموکراسی و سۆسیالیزمی ئەوان بین و گەشتری بکەین و خەونەکەیان لە تورکیا و کوردستان و رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا بهێنینە دێ".
ر.م