کەنەکە بۆ کۆچی دوایى د. بەنگی حاجۆ پرسەنامەیەکى بڵاوکردەوە
دەستەى بەڕێوەبەریى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان (کەنەکە) بە بۆنەى کۆچی دوایى د. بەنگی حاجۆ ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەر و جێگری سەرۆکى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستانەوە پرسەنامەیەکى بڵاوکردەوە.
دەستەى بەڕێوەبەریى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان (کەنەکە) بە بۆنەى کۆچی دوایى د. بەنگی حاجۆ ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەر و جێگری سەرۆکى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستانەوە پرسەنامەیەکى بڵاوکردەوە.
لە پرسەنامەکەى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان (کەنەکە)دا هاتووە، " به‌ڕێز به‌نگی حاجۆ، له رۆژئاوای كوردستان له هه‌رێمی جزیره سه‌رسه‌ختانه له‌ناو خه‌بات و تێكۆشانی سیاسی و وڵاتپارێزیدا بوو. له‌ناو بزاڤی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستاندا خاوه‌ن جێگایه‌كی دیار‌و كاریگه‌ر بوو. به هۆی هێرش و فشاره‌كانی ده‌وڵه‌تی سوریا، ناچار بوو كۆچ بۆ ئه‌وروپا بكات"
ئەوەش هاتووە "بێ جیاوازی، دڵسۆزانه بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان خاوه‌ن هه‌ڵوێستی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یی گشتیی بوو و تێده‌كۆشا".
کەنەکە بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشیى لە بنەماڵەى د. بەنگی حاجۆ و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و ئازادیخوازان کردووە و رایگەیاندووە، تا دوا هەناسە درێژە بە رێگاکەى دەدەین و تێدەکۆشین بۆ هێنانەدیى خەون و ئامانجەکانی.
دەقی پرسەنامەکەى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان
پرسه‌نامه‌ی كۆچی دوایی ئه‌ندامی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و جێگری سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (کەنەکە) به‌ڕێز د. به‌نگی حاجۆ
بۆ گه‌لی كوردستان
بۆ خانه‌واده‌ی د. به‌نگی حاجۆ
به خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه، هه‌واڵی كۆچی دوایی د. به‌نگی حاجۆ ئه‌ندامی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و جێگری سه‌رۆكی كەنەكە-مان پێگه‌یشت. ئێمه به كۆچی ناوه‌ختی ئه‌م تێكۆشه‌ره تاساین و له دڵه‌وه غه‌مبار بووین.
به‌ڕێز به‌نگی حاجۆ، له رۆژئاوای كوردستان له هه‌رێمی جزیره سه‌رسه‌ختانه له‌ناو خه‌بات و تێكۆشانی سیاسی و وڵاتپارێزیدا بوو. له‌ناو بزاڤی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستاندا خاوه‌ن جێگایه‌كی دیار‌و كاریگه‌ر بوو. به هۆی هێرش و فشاره‌كانی ده‌وڵه‌تی سوریا، ناچار بوو كۆچ بۆ ئه‌وروپا بكات و وڵات به‌جێبهێڵێت. له ئه‌وروپاش هه‌میشه له‌ناو كۆڕی خه‌بات و تێكۆشانی ئازادیخوازیی گه‌له‌كه‌یدا بوو. بێ جیاوازی، دڵسۆزانه بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان خاوه‌ن هه‌ڵوێستی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یی گشتیی بوو و تێده‌كۆشا.
به‌ڕێز د. به‌نگی حاجۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ئه‌ندامی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (کەنەکە) و ئه‌ندامی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری و جێگری سه‌رۆكی کەنەکە‌ش بوو.
ماڵئاوایی و كۆچی دوایی د. به‌نگی حاجۆ بۆ ئێمه و بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان و شۆڕشی كوردستان كۆستێكی گه‌وره‌یه.
ئێمه بۆ كۆچی دوایی ئه‌م تێكۆشه‌ره غه‌مبارین و له هه‌مان كاتیش‌دا به‌شدارین له‌گه‌ڵ غه‌م و په‌ژاره و كۆستی خانه‌واده‌كه‌ی و دۆستانی. بۆیه سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و هه‌موو گه‌لی كوردستان و خه‌باتكارانی شۆڕشی كوردستان و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كه‌ین.
به‌ڵێن ده‌ده‌ین، كه هه‌رگیز رێ و رێبازی كوردپه‌روه‌رانه و مرۆڤدۆستانه‌ی هه‌ڤاڵ به‌نگی به‌رنه‌ده‌ین و ئامانج و وه‌سیه‌كه‌ی به جێبهێنین.
ر.م