گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی چالاكییه‌كه‌ی بازیدی بڵاوكرده‌وه
گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی چالاكیی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستاری بڵاوكرده‌وه كه له ١٢ی مارس له گوندی كولێی ناوچه‌ی بازید-ی ئاگری دژی ئۆتۆمبێلێكی سوپای توركیا ئه‌نجامدرابوو.
گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی چالاكیی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستاری بڵاوكرده‌وه كه له ١٢ی مارس له گوندی كولێی ناوچه‌ی بازید-ی ئاگری دژی ئۆتۆمبێلێكی سوپای توركیا ئه‌نجامدرابوو.
گه‌ریلا تی ڤی ئه‌مڕۆ دیمه‌نی چالاكییه‌كی گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه و یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد - یه‌ژا ستاری بڵاوكرده‌وه كه ١٢ی مارس له گوندی كولێی ناوچه‌ی بازیدی ئاگری دژی ئۆتۆمبێلێكی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌نجامیاندابوو.
دیمه‌نی چالاكییه‌كه:
هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی ئه‌م چالاكییه پێشتر ڕایگه‌یاندبوو: «له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕی-دا، ١٢ی مارس له هه‌رێمی سه‌رحه‌د هێزه‌كانمان له نزیك گوندی كولێی سه‌ر به ناوچه‌ی بازیدی ئاگری، له دژی ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئامارۆك چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. هێزه‌كانمان چوونه سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه و ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆری كه‌لوپه‌ل و به‌ڵگه‌نامه‌ی سه‌ربازیی نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا گرت و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان سووتاند. ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه.»
s.m