«گه‌ریلا تێكۆشان ده‌ربازی قۆناغێكی نوێ ده‌كات»
فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه) پیرۆزبایی یادی ٣٤هه‌مین ساڵیادی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخی كرد كه له‌و ڕۆژه‌دا یه‌كه‌مین فیشه‌ك له دژی ده‌وڵه‌تی توركیا ته‌قێندرا.
فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه) پیرۆزبایی یادی ٣٤هه‌مین ساڵیادی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخی كرد كه له‌و ڕۆژه‌دا یه‌كه‌مین فیشه‌ك له دژی ده‌وڵه‌تی توركیا ته‌قێندرا.
فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه) به‌بۆنه‌ی ٣٤هه‌مین ساڵیادی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له سه‌ره‌تای به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: «به بڕیارداریی ئازادی و سه‌ركه‌وتن پێشوازی له ساڵیادی ٣٤هه‌مین قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ ده‌كه‌ین و جه‌ژنی ژیانه‌وه له ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، گه‌لی كورد، تێكۆشه‌رانی زیندانه‌كان و هه‌موو مه‌یدانه‌كانی تێكۆشان، له خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و دۆستان پیرۆز ده‌كه‌ین.»
«له كه‌سایه‌تیی فه‌رمانده‌ی گه‌وره‌ی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ فه‌رمانده عه‌گید-دا، به ڕێزدارییه‌وه یادی هه‌موو شه‌هیدانی قاره‌مان ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به شه‌هیدانمان دایه دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه. به گه‌شكردنی تێكۆشانی ئازادی خاوه‌نداره‌تی له یادی شه‌هیدانی خۆمان ده‌كه‌ین. به‌بۆنه‌ی ئه‌م ڕۆژه پیرۆزه‌وه به‌ڵێن ده‌ده‌ین ئامانجی خۆمان كه كوردستانێكی ئازاده به‌دیبێنین.»
چالاكیی مێژوویی ئازادی
فه‌رمانداره‌تیی ناوه‌ندی بڕیارگه‌ی نه‌په‌گه ده‌ستنیشانی كرد كه چالاكیی گه‌وره‌ی ١٥ی ته‌باخ وه‌ك ژیانه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تییه كه له كوردستان پێشێل كراوه، وه‌ك یه‌كه‌مین فیشه‌ك كه له كۆیلایه‌تی و تاریكی درابێت جێگه‌ی خۆی له مێژووی گه‌لی كورد-دا گرت و بووه هێڵی به‌رخۆدانی سه‌رله‌نوێ هه‌بوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه قه‌ڵه‌مبازه‌كه بووه‌ته هه‌ڵمه‌تێكی مێژوویی بۆ لێپرسینه‌وه له مێتینگه‌ری، پاراستنی هه‌بوونی خۆمان و پیشاندانی ئیراده‌ی ئازادیمان. فه‌رمانداره‌تی ڕاشیگه‌یاند: «ئه‌م چالاكییه مێژووییه‌ی ئازادی كه به ئیراده و هێزی خۆیی كرا، ئه‌و گه‌لی كورده‌ی له به‌رده‌م مردن بوو، سه‌رله‌نوێ ئافراندیه‌وه و وه‌ك جه‌ژنی ژیانه‌وه جێی خۆی له مێژووی كوردستاندا گرت.»
سیسته‌م و ژیانێكی نوێی ئافراند
فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی نه‌په‌گه هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه هه‌ڵمه‌تی ١٥ی ته‌باخی گه‌ریلا كه به بۆچوونی قووڵی سیاسیی و ئایدیۆلۆژیی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان جێبه‌جێ كرا، نه‌ك ته‌نیا ڕێی له پڕۆسه‌ی له‌ناوبردنی گه‌لی كورد گرت، به‌ڵكوو له هه‌مان كاتدا له دژی دواكه‌وتوویی هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بوو به ده‌ستپێكی هه‌ڵمه‌تێكی نوێی شۆڕشگێڕی.
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌ستنیشانكراوه كه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته مێژووییه‌ی دڵی كوردستان و له بۆتان ده‌ستیپێكردووه، له‌گه‌ڵ خۆیدا سیسته‌مێكی نوێی ڕامان، ژیانێكی نوێ، ڕێبازێكی نوێی تێكۆشان، ڕۆح و ئیراده‌ی هه‌بوون و سه‌ركه‌وتنی هێناوه.
فه‌رمانداره‌تی ده‌ستنیشانی كرد كه شۆڕشی ڕامانی كه له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كورد پێكهات، له‌گه‌ڵ خۆیدا شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تیشی گه‌وره كرد و له‌سه‌ر هێڵی ئازادیی ژن ڕاستییه‌كی نوێی كۆمه‌ڵایه‌تی خسته‌ڕوو.
ڕۆحی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی
نه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، به ڕامانی نه‌ته‌وه‌یی و شۆڕشی زیهنی له كوردستان ڕۆحی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی ئافریوه، مامه‌ڵه‌ی مه‌زهه‌بپه‌رستی، زاراوه‌په‌رستی، پارچایه‌تی، هه‌رێمپه‌رستی و عه‌شیره‌تپه‌رستی له‌نێو كۆمه‌ڵگه نه‌مان و هه‌ڵوێستێكی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی په‌یدا بوو. فه‌رمانداره‌تیی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئه‌م قه‌ڵه‌مبازه قووڵ و شكۆداره‌ی ١٥ی ته‌باخ ڕوانگه‌ی گه‌لی كوردی بۆ ئاینده خسته‌ڕوو و وه‌های كرد كه دۆزی ئازادی ببێته خاوه‌نی ڕامانێكی ستراتیژیی به‌هێز و هاوچه‌رخ.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌ستنیشانكراوه كه له‌نێو ٣٤ ساڵدا زۆر داستانی قاره‌مانانه نووسراونه‌ته‌وه.
«له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كه ئێستا شه‌ڕی جیهانیی سێیه‌می لێ ڕووده‌دات، ئه‌گه‌ر گه‌لی كورد به هێز و ئیراده‌وه چووبێته سه‌ر شانۆی مێژوو، ئه‌مه له سایه‌ی ڕۆحی ١٥ی ته‌باخ، تێگه‌یشتنه ئایدیۆلۆژییه‌كه‌ی و به‌رخۆدانی داستانیی شه‌هیده قاره‌مانه‌كانمانه.»
ڕوانگه‌ی ئازادی خسته به‌رده‌م گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین
فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی نه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ڕۆحی ١٥ی ته‌باخ ڕۆحی هاوڕێبوونی ڕاسته‌قینه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ر ئاپۆ، دڵسۆزی بۆ شه‌هیدانی نه‌مر و تێكۆشانی بێ ئه‌مانه به بڕیارداریی سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كورد. ڕۆحی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ تاكه هه‌ڵوێستی سه‌ركه‌وتنی تێكۆشانه.
«ده‌وڵه‌تی تورك كه ده‌یه‌وێت ڕێ له گۆڕانكارییه‌كی دیموكراتیانه بگرێت، به چه‌ته‌كانی ئاكه‌په - مه‌هه‌په - ئه‌رگه‌نه‌كۆن و ئه‌لقاعیده به‌شێوه‌ی قڕكردنی سه‌رله‌به‌ری، هێرشه‌كانی ده‌باته سه‌ر گه‌لی كورد. هێرشه‌كان دژی ڕۆژاڤا ساڵی ٢٠١٤ به هێرشه‌كانی سه‌ر شه‌نگال، مه‌خموور، كه‌ركووك و كۆبانێ درێژه‌یان كێشا. له‌گه‌ڵ به‌رخۆدانی مێژوویی گه‌لی كورد ئه‌م هێرشانه پووچه‌ڵ كرانه‌وه. هه‌ر بۆیه شه‌ڕی ئازادیی گه‌لی كورد كه له ١٥ی ته‌باخی ١٩٨٤ به‌دواوه به‌رده‌وامه، نه‌ك ته‌نیا شه‌ڕه له‌پێناو پاراستنی كوردستان، له هه‌مان كاتدا شه‌ڕه له‌پێناو پاراستن و ڕووناك كردنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین. ڕۆحی به‌رخۆدانی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ بۆ هه‌موو گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی ئیلهام و ڕوانگه‌ی ئازادی.»
سیسته‌می ئه‌شكه‌نجه و گۆشه‌گیری
فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه) له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: «ڕێبه‌ر ئاپۆ كه بووه‌ته پێشه‌نگی شۆڕش و گه‌له‌كه‌مان هه‌روه‌ها له به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌دا ڕه‌نجی هه‌یه، ئه‌مڕۆ له‌ژێر گۆشه‌گیرییه‌كی تونددایه. ده‌بێ بزانرێت كه ڕێبه‌ر ئاپۆ ته‌ئمینتانی ئاشتیی وه‌ڵات و یه‌كێتیی توركیایه. به‌م زوڵمه‌ی كه ئه‌مڕۆ له ئیمڕاڵی ده‌كرێت و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ، به مانای هێرش له‌سه‌ر داهاتوو و ئیراده‌ی ئێمه‌یه. به‌م زوڵمه‌ی له به‌رانبه‌ر ڕێبه‌رایتیمان، ده‌یانه‌وێت ئیرده‌ی گه‌له‌كه‌مان بشكێنن و هێزی تێكۆشانی ئێمه ته‌نگه‌تاو بكه‌ن. به‌ڵام هه‌تا ئه‌م زوڵمه له ئیمڕاڵی به‌رده‌وام بێت، گیانی فیدایی هێزه‌كانی ئێمه به‌هێز ده‌بێت. ئه‌و زوڵمه‌ی كه ڕژێمی فاشیست و مێتینگه‌ر له دژی ڕێبه‌رایه‌تیمان ده‌یكات، گه‌له‌كه‌مان و دۆستانیشمان ده‌بیبینن. ئه‌مه ڕوونه كه خاوه‌نداره‌تیكردن له ڕێبه‌رایه‌تی زیاتر ده‌بێت.
گه‌ریلا له پێگه‌ی چالاك و كاریگه‌ردا ده‌بێت
«ئێمه وه‌ك گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه به بڕیارداری، په‌یوه‌ستبوون و ئه‌زموونی به‌هێز ده‌كه‌وینه ٣٥هه‌مین ساڵیادی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ. گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان هه‌ر وه‌ك چۆن هه‌تا ئێستا هه‌موو هێرشه‌كانی فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په‌یان تێكشكاندووه، له ئێستا و داهاتووشدا به ڕۆڵێكی زێده ئه‌م هێرشانه پووچ ده‌كاته‌وه. له ڕووی ده‌ستپێكردنی قۆناغی نوێی گه‌ریلاكانی كوردستاندا، گیانی قه‌ڵه‌مبازیه‌كه‌ی هاوڕێ عه‌گید ده‌بێته بنه‌ما و هێزه‌كانی هه‌په‌گه به سه‌ركه‌وتنێكی به‌رزه‌وه گه‌لی كوردستان ده‌پارێزن. له‌م قۆناغه مێژووییه‌دا گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان له‌سه‌ر هێڵی ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌رده‌وامی به هه‌ڵوێستی به‌بڕیاری خۆیان ده‌ده‌ن و له‌پێناو ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ و گه‌لی كوردستان درێژه به ڕێپێوانی سه‌رفرازی ده‌ده‌ن.»
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌ی فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه)دا هاتووه: «له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه له ٣٥هه‌مین ساڵیادی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخدا به درووشمی [ڕێبه‌رایه‌تیی ئازاد و كوردستانی ئازاد] له‌سه‌ر هێڵی شه‌هیدانی فه‌رمانده عه‌گید، ئه‌ردال (ئه‌نگین سینجه‌ر)، عادل بلكی، نوودا كاركه‌ر، ڕه‌شید سه‌ردار، حوسه‌ین ماهیر، به‌رچه‌م جیلۆ، ده‌لال ئامه‌د، ئازاد سیسه‌ر، چیاگه‌ر، وه‌ڵات، سه‌ردار و بارانه‌كان و هه‌زاران شه‌هیدی قاره‌مان، تێكۆشانی خۆمان به گه‌ریلایه‌تیی پڕۆفیشناڵ ده‌به‌ینه ئاستێكی نوێ.»
«له ٣٥ هه‌مین ساڵیادی تێكۆشاندا، له به‌رانبه‌ر فاشیزمی قڕكه‌ر و مێتینگه‌ر داوا له هه‌موو لاوانی كوردستان ده‌كه‌ین كه به‌شدار بن له‌نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا. ئێمه جارێكی دیكه جه‌ژنی ژیانه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان و هه‌موو هاوڕێكانمان پیرۆز ده‌كه‌ین و سه‌ركه‌وتن بۆ هێزه تێكۆشه‌ره‌كان ده‌خوازین.»
s.m