گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌ستنیشانیان كرد كه پێویسته گه‌لانی باشووری كوردستان به تایبه‌تی لاوانی باشوور له دژی داگیركاری بوه‌ستنه‌وه. گوتیشیان، ئه‌گه‌ر لاوان ئه‌م هه‌نگاوه نه‌نێن، ئیمپڕاتۆریه‌تی عوسمانی خۆی نوێ ده‌كاته‌وه. گه‌ریلاكان بانگهێشتی لاوانی باشووری كوردستانیان كرد بۆ نێو ڕیزه‌كانی پارتیی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه).
«هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ناڕه‌وان»
گه‌ریلای هه‌په‌گه ژیروان مه‌هاباد ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه پێویسته گه‌لی باشووری كوردستان له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كان بێ هه‌ڵوێست نه‌بێت و گوتی: «من له هه‌ولێر له‌دایكبووم، ئێمه ده‌بینین كه ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌مڕۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌ولێر و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری. داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك له چیاكانی كوردستان و ناوچه‌ی سۆران ده‌بینین. ده‌بینین كه ده‌وڵه‌تی تورك هه‌موو ڕۆژێك گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومان ده‌كات. به‌ڵام گه‌لی كورد له به‌رانبه‌ر ئه‌م كردارانه بێ هه‌ڵوێسته.»
ژیروان مه‌هاباد هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیا له جیاتی كوردستان، هێرشی كردبوایه سه‌ر عێراق یان شوێنێكی دیكه، هیچ كه‌س بێ هه‌ڵوێست نه‌ده‌بوو. گوتیشی: «له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر، لاوانی شاره‌كه، حكوومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن خۆیان كه‌ڕ كردووه و بێده‌نگن.»
«هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ناڕه‌وان و جگه له هێرشكاری هیچی دیكه نییه. هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان ده‌وڵه‌تی تورك و داعیش نییه. هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان ئه‌وانه‌ی دێن و ماڵ و خاكی مرۆڤ داگیر ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ داعش نییه. بۆ مه‌گه‌ر كێ داعشی دروست كرد؟ ده‌وڵه‌تی تورك پشتگیری داعشی كرد و ناردنییه كوردستان، به‌ڵام له ئامانجه‌كانیاندا سه‌رنه‌كه‌وتن. به هاریكاریی پێشمه‌رگه و گه‌ریلا چه‌ته‌كان دوورخرانه‌وه. كاتێك ده‌وڵه‌تی تورك بینی كه به داعش‌یش ناتوانێ سه‌ركه‌وتوو بێت، ئینجا خۆی هێرشی كرد.»
«كات، كاتی لاوانه»
گه‌ریلا ژیروان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: «له به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌موو ڕۆژێك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر گه‌له‌كه‌مان، چیا و شاره‌كانمان، ده‌بینین لاوانی وه‌ڵات، لاوانی هه‌ولێر و به‌گشتی كوردستان بێده‌نگن، ئه‌م بێده‌نگییه هه‌تا كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت؟ كه‌سیش ناڵێت هۆكاری ئه‌م كرده‌وانه چییه، به‌ڕاستی ئه‌م بێده‌نگی و بێ ههوڵوێستییه شایه‌نی گه‌لی هه‌ولێر نییه.»
«له كوردستان ده‌یان شۆڕش ڕوویانداوه، به‌ڵام به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتوون. هۆكاره‌كه‌ش بێده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی گه‌له له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كان. هه‌میشه هێرش له‌سه‌ر كوردستان هه‌ن، به‌ڵام كه‌ی ئێمه ده‌بینه خاوه‌ن هه‌ڵوێست له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانه. پێویسته لاوانی هه‌ولێر و سلێمانی ئیدی هه‌ستن و ببنه خاوه‌نی هه‌ڵوێست. چونكه كات كاتی لاوانه، لاوان ده‌توانن شۆڕش بكه‌ن. لاوان ده‌توانن له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشه دڕندانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر گه‌ل، خاك، شه‌ره‌ف و نامووس بوه‌ستنه‌وه.»
«دوژمن له خاكی خۆتان ده‌ركه‌ن»
گه‌ریلای هه‌په‌گه ڕامین له‌ك له میانه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ ANF ده‌ستنیشانی كرد، لاوان گه‌رم و چالاكن، بۆیه ده‌توانن له به‌رانبه‌ر دوژمن ببنه وه‌ڵام. گوتیشی، ئه‌گه‌ر لاوان ده‌یانه‌وێت ببنه وه‌ڵام بۆ ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ر و داگیركاری له‌نێو خاكی وه‌ڵات ده‌ركه‌ن، پێویسته بێنه ڕیزی په‌كه‌كه.
«منیش وه‌ك لاوێكی خه‌ڵكی هه‌ولێر بێ ده‌نگیی خۆم شكاند و هاتمه نێو ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه. من بانگی هه‌موو لاوانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك ده‌كه‌م كه بێنه ڕیزی شۆڕشه‌وه. له‌پێناو ئه‌وه‌ی بتوانن زووتر دوژمن له‌سه‌ر خاكی وه‌ڵات ده‌ربكه‌ن، له‌پێناو ئه‌وه‌ی بتوانن ژیانێكی خۆشتر له كوردستان بونیاد بنێن، له‌پێناو ئاینده‌یه‌كی خۆشتر بۆ لاوان و بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوی كوردستان له سه‌رانسه‌ری جیهان، پێویسته لاوان بێنه ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه. جارێكی دیكه داوا له گه‌لی هه‌ولێر و لاوانی هه‌ولێر ده‌كه‌م بێنه نێو ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه كه ماوه‌ی ٤٠ ساڵه به پێشه‌نگایه‌تیی ڕێبه‌ر ئاپۆ تێده‌كۆشێت.»
«ببنه گه‌لێكی یه‌كده‌ست و سه‌ربه‌خۆ»
گه‌ریلا ڕامین له‌ك له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ستنیشانی كرد كه ئه‌و له‌پێناو ڕاستیدا چووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه و گوتی: «من خه‌ڵكی باشووری كوردستان‌م و له شاری كه‌ركووك گه‌وره بووم. ماوه‌یه‌كه له‌پێناو ئازادی و ڕاستی هاتوومه‌ته نێو ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه. ماوه‌یه‌كی درێژ له باشوور ژیانی خۆم گوزه‌راند، هه‌ر بۆیه ده‌زانم له‌وێ چی ڕووده‌دات. به‌ڵام ئیدی منیش بوومه یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه زوڵم و زۆرداری قبووڵ ناكه‌ن و بنده‌ستی قبووڵ ناكه‌ن. پێویست بوو له به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌رمان ده‌ده‌ن، سه‌رم به‌رز بكه‌مه‌وه. ئێمه‌ی كورد هه‌تا كه‌ی ئه‌م شتانه ببینین و قبووڵی بكه‌ین؟ كاتێك دوژمن كوردستانی كرده چوار پارچه، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رمان هه‌ڵنه‌بڕی، ئێمه‌یان كرده هه‌زار پارچه. هه‌تا ده‌نگمان به‌رز نه‌كه‌ین، زیاتریشمان لێ ده‌كه‌ن. ده‌بێ ئێمه سنوورێك بۆ دوژمن دابنێین، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانێت زیاتر بكات.پێویسته پارچه‌كان كۆبكه‌ینه‌وه و ببینه گه‌لێكی یه‌كده‌ست و سه‌ربه‌خۆ.»
«چ له ڕووی سه‌ربازی و چ له ڕووی فكری له باشووری كوردستان ناكۆكی زۆر گه‌وره هه‌یه. دوژمن هه‌ر كه‌سێكی باشووری كردووه‌ته هه‌زار پارچه. وه‌های لێ كردووه كه نه‌توانێت یه‌ك خولهك بیر له كوردستان بكاته‌وه، بیر له ئازادی و ژیانی خۆی بكاته‌وه. ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه بیربكه‌ینه‌وه، ده‌بینین كه دوژمن چی لێمان كردووه. ئێمه هه‌میشه له به‌رانبه‌ر سه‌دام حوسێن و فاشیسته‌كانی دیكه وه‌ستاوینه‌ته‌وه، ئێمه كه‌سانی شۆڕشگێڕین. له‌به‌رئه‌وه‌ی لاوانی ئێمه خوێنگه‌رمن، هیچ جارێك بنده‌ستییان قبووڵ نه‌كردووه. چه‌ندین شۆڕش هاتنه ئاراوه، به‌ڵام به‌هۆی خیانه‌ت و یه‌كنه‌گرتن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێك ده‌یگوت ده‌بێ من له‌پێشه‌وه بم، دوژمن وه‌های لێمان كرد.»
«وه‌ڵاتی ئێمه به‌هه‌شتی ژیانه»
ئه‌و گه‌ریلایه‌ی هه‌په‌گه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه دوژمن له به‌رانبه‌ر ئه‌وان هه‌موو جۆره چه‌كێكی قورس به‌كاردێنێت. گوتی: «له‌ژێر ناوی سیاسه‌ت، ئازادی و مرۆڤایه‌تی زۆر لاوانی ئێمه كوژران. هه‌تا كه‌ی ئێمه ئه‌مه قبووڵ بكه‌ین؟ بۆچی كه‌سێك ئه‌م شتانه نابینێت؟ ده‌بێ ئیدی له دژی ئه‌مانه بوه‌ستینه‌وه. دوژمن نه‌ك ته‌نیا له باشوور، له ده‌وروبه‌رمان، له ڕۆژئاوا و له ڕۆژهه‌ڵات به هه‌موو جۆرێك هێرش ده‌كات. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌زانێت ئیراده و باوه‌ڕیمان ناشكێ، هه‌موو ڕێبازه‌كان به‌كاردێنێت. هه‌موو جۆره چه‌كێكی قورس له‌سه‌ر كوردان به‌كاردێنێت. به‌ڵام ئه‌مڕۆ كه‌سانێك به ناوی گه‌ریلا و په‌كه‌كه له به‌رانبه‌ریان په‌یدا بوون. هه‌رچه‌نده چه‌كی قورسیشیان هه‌بێت، ناتوانن ئیراده و باوه‌ڕیی گه‌ریلا بشكێنن.»
«له‌به‌رئه‌وه بانگه‌وازی من بۆ گه‌لی باشووره كه سه‌یری بارودۆخه‌كه بكه‌ن، بنواڕن كه له‌نێوماندا چی ڕووده‌دات. هیچ كه‌س ناتوانێت به شێوه‌یه‌كی ئازاد له‌نێو شاردا بڵێت من كوردم، من كوردستانیم. ده‌بێ هه‌موو كه‌س لایه‌نگری كه‌سێك بێت، ئه‌مه‌ش وای كرد ئاوامان به‌سه‌ر بێت. به‌ڵام ده‌بێ گه‌ل له‌مه‌ودوا بڵێت ئیدی به‌سه و سنوورێك بۆ ئه‌مه دابنێت. هه‌موو ده‌ستی یه‌كتر بگرن و له دژی ئه‌م دوژمنه بوه‌ستنه‌وه. ده‌بێ ئێمه دوژمن له خاكی خۆمان ده‌ربكه‌ین. ته‌نیا ئێمه ده‌توانین ئه‌مه بكه‌ین، هیچ كه‌س نایه‌ت بۆ ئێمه شتێك بكات. ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی خۆمان بونیاد نه‌نێین، كه‌س نایه‌ت بۆ ئێمه یه‌كێتی بونیاد بنێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و ده‌وروبه‌ری ئێمه ده‌ژین، برسییه‌كانی وه‌ڵاتی ئێمه‌ن. چونكه ده‌زانن وه‌ڵاتی ئێمه به‌هه‌شتی ژیانه. ئه‌وه‌نده‌ی له ڕووی فكرییه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر وه‌ڵاته‌كه‌مان، لاوه‌كانی ئێمه‌شیان له‌م به‌هه‌شته دوورخستووه‌ته‌وه. به‌ڵام ئیدی ئه‌مه كۆتاییه، پێویسته به فكر و ڕامانی ڕێبه‌ر ئاپۆ له دژی ئه‌م دوژمنه بوه‌ستینه‌وه. دوژمن له‌سه‌ر خاكی خۆمان ده‌ركه‌ین. ئه‌و كوردستانه‌ی كه ده‌ڵێن چوار پارچه‌یه، ئیدی یه‌ك پارچه‌یه. ئێمه ده‌بینه یه‌ك و كوردستان ڕزگار ده‌كه‌ین. به‌شێوه‌یه‌كی ئازاد له‌نێو ژیانی حقووقیدا ده‌ژین.»
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گه‌ریلا ڕامین له‌ك بانگه‌وازی ئاراسته‌ی گه‌لی باشوور كرد و گوتی: «وه‌رنه نێو ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه و دوژمن له خاكی خۆتان ده‌ركه‌ن. مادام دوژمن توانیویه‌تی به ئاسانی بكه‌وێته نه‌و خاكی ئێمه، ئێمه‌ش ده‌توانین به ئاسانی دهریانكهین. ئه‌گه‌ر ئێمه یه‌كێتیی خۆمان بونیاد نه‌نێین، كه‌س یه‌كێتیی ئێمه بونیاد نانێت.»
«لاوان دینامیكی ئازادین»
هاوكات گه‌ریلای هه‌په‌گه شیار جیلۆ كه خه‌ڵكی شاری ڕانیه‌ی باشووری كوردستانه هێمای بۆ ئه‌وه‌ی كرد كه لاوان ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌كانن.
«من خه‌ڵكی ڕانیه‌م، ساڵی ٢٠٠٩ هاتمه نێو ڕیزی په‌كه‌كه. ده‌مه‌وێ ئه‌و شتانه‌ی له‌نێو ئه‌م پارته‌دا بینیومه، هه‌روه‌ها فكر و ڕامانه‌كانی ڕێبه‌ر ئاپۆ له چوارچێوه‌ی نامه‌یه‌كدا به گه‌لی باشوور به‌تایبه‌تی لاوانی باشوور ڕابگه‌یه‌نم. ئێمه ده‌زانین كه لاوان دینامیكی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌كن. لاوان ده‌بنه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌كان، ده‌بنه ناسنامه‌ی خاك و نه‌ته‌وه‌ی خۆیان. ده‌وڵه‌تی تورك به به‌رچاوی هه‌موو كه‌س و هه‌موو ده‌وڵه‌تان هێرش ده‌كاته سه‌ر باشووری كوردستان. هیچ لایه‌نێك له به‌رانبه‌ر دڕندایه‌تیی ده‌وڵه‌تی تورك به‌رپرسیاره‌تیی خۆی جێبه‌جێ نه‌كردووه.»
ئه‌و گه‌ریلایه ده‌ستنیشانی ده‌كات كه باشووری كوردستانیش وه‌ك هه‌موو جیهان بێده‌نگه له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كان. له‌و باره‌یه‌وه گوتی: «ده‌بێ ئێمه بزانین كه ئه‌گه‌ر له‌م بارودۆخه‌دا بین و هه‌ڵوێستێكی جدی له به‌رانبه‌ر داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك پیشان نه‌ده‌ین، سه‌رده‌می عوسمانی نوێ ده‌بێته‌وه.»
«به تایبه‌تی باشووری كوردستان پێویسته مێژووی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ باش بزانێت. با هه‌موو كه‌س بزانێت گه‌لی باشوور هه‌رگیز سه‌ری خۆی له به‌رانبه‌ر دوژمنه‌كانی دانه‌نه‌واندووه و له‌و باوه‌ڕه‌شداین كه هه‌رگیز سه‌ری خۆیان دانانه‌وێنن. ئێمه ده‌ربازی قۆناغێكی نوێی مێژوویی ده‌بین. مێژوو سه‌د ساڵ جارێك ده‌رفه‌ت ده‌داته نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه خۆی ئازاد بكات، خۆی په‌روه‌رده بكات به ده‌ستی خۆی. له‌وانه‌یه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له شاره‌كانی باشووری كوردستان ده‌ژین ژیانیان ئاسایی بێت، به‌ڵام سه‌یركه‌ن هه‌موو گونده‌كان چۆڵ ده‌بن و گوندنشینان ناچار ده‌كرێن كۆچ بكه‌ن. هه‌زاران قاره‌مان شه‌ڕیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م گوندانه له ده‌ستی دوژمن ڕزگار بكه‌ن، ده‌بێ له ئاستی خوێنی ئه‌و كه‌سانه‌دا بین كه له‌پێناو خاك شه‌ڕیان كردووه. پێویسته هه‌موومان له‌ژێر چه‌تری فكر و ڕامانه‌كانی ڕێبه‌ر ئاپۆ كۆببینه‌وه و به یه‌كێتیمان ئه‌ردۆغان تووشی هه‌مان چاره‌نووسی سه‌دام حوسێن بكه‌ین.»
s.m