٣٤هه‌مین ساڵیادی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا پیرۆز كرا. له مه‌یدانی پیرۆزبایی پۆسته‌ره‌كانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، ئاڵاكانی پارتیی كرێكارانی كوردستان - په‌كه‌كه، كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه، هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه، یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد - یه‌ژا ستار و وێنه‌ی فه‌رمانده‌ی ئه‌فسانه‌یی گه‌ریلا مه‌عسووم قۆرقماز (عه‌گید) هه‌ڵواسران.
فه‌رمانده‌كانی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه) موراد قه‌ره‌یلان، زۆزان چه‌ولیك، باهۆز ئه‌ردال، كۆچه‌رۆ ئورفا و ئه‌ندامی فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی یه‌ژا ستار ئه‌مینه ئه‌رجیه‌س به‌شدارییان كرد له مه‌ڕاسیمه‌كه. له دوای خوله‌كێك ڕێزگرتن له شه‌هیدانی ئازادیی كوردستان، موراد قه‌ره‌یلان قسه‌ی بۆ هێزه‌كانی گه‌ریلا كرد.
فه‌رمانده‌ی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه) موراد قه‌ره‌یلان ده‌ستنیشانی كرد كه له دژی كۆنسێپتی قڕكردن له به‌رانبه‌ر ئیراده‌ی گه‌لی كورد، ئه‌وان به‌رخۆدانیان كردووه و ده‌وڵه‌تی توركیایان ژێرخستووه.
(ده‌توانن له ڕێی ئه‌م لینكه‌وه سه‌یری دیمه‌نه‌كه بكه‌ن)
قه‌ره‌یلان ده‌ستنیشانی كرد كه پڕۆسه‌كه، پڕۆسه‌یه‌كی ئاسایی نییه و زۆر مه‌ترسی له ئارادان. گوتیشی: «ئه‌و شه‌ڕه‌ی دژ به پاكتاوكردنی ئه‌تنیكی له كوردستان له به‌رانبه‌ر داگیركاریی تورك و چه‌ته‌كانی ئه‌لقاعیده ده‌كرێت، شه‌ڕی دیموكراتیی نه‌ته‌وه‌ی كورد و هه‌موو هه‌رێمه‌كه‌یه.» قه‌ره‌یلان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه شه‌ڕێكی ئه‌وه‌نده سه‌خت ده‌كه‌ن كه هه‌موو جیهان بیبینێت.
موراد قه‌ره‌یلان باسی هه‌لومه‌رجی كوردستان به‌ر له قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ و بارودۆخی گه‌لی كوردی كرد و سه‌رنجی ڕاكێشایه سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ. هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه ده‌وڵه‌تی تورك به سه‌ركێشیی ئاكه‌په - مه‌هه‌په ئێستا ده‌یه‌وێت ڕۆحی ١٥ی ته‌باخ نه‌هێڵێت و به‌م شێوه‌یه قڕكردنی كوردستان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت.
«ئاكه‌په، مه‌هه‌په، ئه‌رگه‌نه‌كۆن و قاعیده له دژی گه‌له‌كه‌مان ده‌ستیان به شه‌ڕ كرد. سه‌ره‌تا هێرشیان كرده سه‌ر شۆڕشی ڕۆژاڤا. دواتر هێرشیان كرده سه‌ر شه‌نگال، باشووری كوردستان، مه‌خموور و كه‌ركووك. هێرشێكی به‌رفره‌وانیان كرده سه‌ر كۆبانێ. ماوه‌ی ٣ ساڵیشه له باكووری كوردستان شه‌ڕێكی سه‌خت هه‌یه. له دژی گه‌لی كورد شه‌ڕی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان ڕاگه‌یاند و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هێرش ده‌كه‌ن. له كه‌سایه‌تیی ڕێبه‌ر ئاپۆدا له ئیمڕاڵی، به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان.»
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا موراد قه‌ره‌یلان گوتی:
هه‌موو پێكه‌وه شكست دێنن
«له‌م ٣ ساڵه‌ی ڕابردوودا، داگیركاریی تورك به هه‌موو ڕێ و ڕێبازێك هێرشی كرده سه‌ر گه‌ریلا. له هه‌مان كاتدا هێرشیان كرده سه‌ر سیاسه‌تی دیموكراتیی گه‌لی كورد، دۆستانی گه‌لی كورد و دیموكراته‌كانی توركیا. ئه‌وانیان گرتن و ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو شاره‌وانییه‌كاندا گرت. به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا زوڵمیان له گه‌لی ئێمه كرد. ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر، ئه‌لقاعیده و داعش به‌م هێرشانه تێر نه‌بوون و هێرشیان كرده سه‌ر ڕۆژاڤا و باشووریش. له‌م هێرشانه‌دا ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی پاشماوه‌ی قاعیده هیچ ئه‌نجامیان به‌ده‌ستنه‌هێنا و شكستیان هێنا. ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وت، تێكۆشانی ئازادیی كوردستانه.
ئه‌مه شه‌ڕی ڕێكخستنێك نییه
ئه‌مه ته‌نیا شه‌ڕی ڕێكخستنێك نییه، به‌ڵكو شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی كورده. ڕاسته، دوژمن سه‌ره‌تا ده‌یه‌وێت په‌كه‌كه له‌ناوببات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌یه‌وێت شكست به شۆڕشی ڕۆژاڤا بێنێت، باشووری كوردستان داگیر بكات، كه‌ركووك له باشوور جیابكاته‌وه و هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان له هه‌موو شوێنێك له‌ناوببات. ئه‌م هێرشه له‌سه‌ر بنه‌مای كۆنسێپتێكی وه‌ها به‌رفره‌وانی شه‌ڕ ده‌كرێت.
ئه‌و كورده‌ی كه نابینێت، كوێر و بێ ویژدانه
ئه‌گه‌ر له كوردستان هه‌ندێك سیاسه‌تمه‌دار ئه‌م راستییه نه‌بینن، یان كوێرن یانیش بێ ویژدانن كه نایانه‌وێت بیبینن. ئێستا له عه‌فرین چه‌ته‌كانی قاعیده ماون و داگیركاریی تورك یاری به به‌هاكان و هه‌ستیارییه‌كانی كوردان ده‌كات، به زوڵمێكی گه‌وره پاكتاوی ئه‌تنیكی ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر هه‌ندێك كه‌س ئه‌مه به پێداگرییه‌وه نه‌بینن، بێویژدانی گه‌وره‌ن. هه‌موو سیاسه‌تمه‌دارانی كوردستان ده‌بێ به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل ڕه‌فتار بكه‌ن. له‌م قۆناغه مێژووییه‌دا ئه‌وانه‌ی وه‌ها ڕه‌فتار ناكه‌ن، سبه‌ینێ مێژوو لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات.
لاوان با به‌شداری له هه‌ڵپه‌ڕكێی سه‌رفرازی بكه‌ن
له‌م پڕۆسه مێژووییه‌دا پێویستی به یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه. پڕۆسه‌كه ئاسایی نییه و بۆ ئاینده‌ی گه‌له‌كه‌مان مه‌ترسی گه‌وره‌ی تێدایه. گه‌ریلا له هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كانی كوردستان، له‌نێو هه‌ر هه‌لومه‌رجێكدا گه‌لی كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندی و مافه‌كانی گه‌ل ده‌پارێزێت. ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه گه‌ریلاكانی ئازادی له دژی داگیركاریی تورك و چه‌ته‌كانی پاشماوه‌ی قاعیده ده‌یكه‌ن، شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی و هه‌موو هه‌رێمه‌كه‌یه. له‌م شه‌ڕه پیرۆزه‌دا گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان ئه‌وه‌ی بكه‌وێته سه‌ر شانیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. به‌ڵام هه‌موو لاوانی كورد و گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی كوردستان له‌م سه‌رده‌مه‌دا پێویسته خاوه‌نداره‌تی له به‌رپرسیاره‌تیی خۆیان بكه‌ن و تێكۆشانی به‌رخۆدان گه‌ش بكه‌ن. هه‌موو لاوانی كورد له‌م پڕۆسه مێژووییه‌دا پێویسته بێنه نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا و له هه‌ڵپه‌ڕكێی سه‌رفرازیدا جێی خۆیان بگرن.
ته‌نیا بوێری و فیداكاری به‌س نییه
گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان و ئێمه‌ی فیداییه‌كانی ئاپۆیی، له‌م قۆناغه مێژووییه‌دا له هه‌موو كاتێك زیاتر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌پارێزین. شه‌ڕێكی سه‌خت ده‌كه‌ین. ده‌بێ شه‌ڕێكی وه‌ها قاره‌مانانه بكرێت كه هه‌موو جیهان بیبینێت. ئێمه باش ئه‌م ڕاستییه ده‌زانین؛ شه‌ڕ ته‌نیا به بوێری و فیداكاری سه‌رناكه‌وێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، هۆشمه‌ندییه‌كی درووست، ڕوانگه‌یه‌كی درووست، عه‌قڵ، ئافرێنه‌ری، تاكتیك و شێوازی پێویسته. دوژمنی ئێمه ئێستا شكستی هێناوه. له‌به‌رئه‌وه‌ی له وشكانی شكستی هێناوه، ته‌نیا له ئاسمانه‌وه دژی ئێمه شه‌ڕ ده‌كات و بۆ ئه‌مه‌ش ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م به‌كاردێنێت.
ئێمه له دژی ئه‌مه، ته‌كنیكی مرۆڤ، ئیراده‌ی مرۆڤ، له دژی مادییه‌تی دوژمن مه‌عنه‌ویه‌تی مرۆڤ، عه‌قڵ و ئافرێنه‌ریی مرۆڤ بۆ خۆمان به بنه‌ما ده‌گرین. هه‌تا ئێستا به‌رخۆدانی ئێمه له دژی هه‌موو جۆره هێرشێك سه‌ركه‌وتوو بووه، له ئێستا به‌دواوه‌ش سه‌رده‌كه‌وێت. به‌تایبه‌تیش له ڕیزی گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستاندا و له‌نێو هه‌موو هێزه‌كانی به‌رگریی كوردستاندا، خه‌بات له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه، به ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی كه گه‌ش بووه، پڕۆفیشناڵی گه‌ریلا، ئه‌زموونی ٣٤ ساڵه، به ڕامان و ئایدیۆلۆژیای ڕێبه‌ر ئاپۆ سه‌رفرازی مسۆگه‌ر ده‌بێت.
ئێستا له ده‌ریای ڕه‌ش تا زاگرۆس له هه‌موو ده‌ڤه‌رێك گه‌ریلا هه‌یه. له عه‌فرین هێزه‌كانی ئێمه و گه‌لی ئێمه له به‌رخۆداندان. گه‌له‌كه‌مان دوایین جار له ٢٤ی حوزه‌یراندا هه‌ڵوێستی خۆیان پیشاندا. ئه‌مه هه‌موو له‌پێناو ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هه‌ڵمه‌تی سه‌رفرازییه سه‌ربخرێت. گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه به ڕۆحی ١٥ی ته‌باخ، به شێواز، تاكتیك، عه‌قڵ، پێوه‌ره‌كانی گه‌ریلا مۆدێرنه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، له كوردستان سه‌رفرازی به‌دی دێنن. گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان ده‌بنه هێزی سه‌ركه‌وتن. ئێمه جارێكی دیكه پیرۆزبایی جه‌ژنی ژیانه‌وه ده‌كه‌ین.»
جۆش و وره‌یه‌كی گه‌وره
قه‌ره‌یلان به درووشمه‌كانی «بژی ڕۆحی ١٥ی ته‌باخ، بژی په‌كه‌كه، بژی سه‌رۆك ئاپۆ» كۆتایی به قسه‌كانی هێنا. دواتر گه‌ریلاكان هه‌موو پێكه‌وه چه‌كه‌كانی خۆیان هه‌ڵگرت، به وره و جۆشێكی گه‌وره گوتیان: «بژی سه‌رۆك ئاپۆ، بێ سه‌رۆك ژیان نابێت، بژی په‌كه‌كه». سه‌دان گه‌ریلا به جۆش و خرۆش و وره‌یه‌كی گه‌وره كۆتاییان به مه‌ڕاسیمه سه‌ربازییه‌كه هێنا.
s.m