گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشیان تێك‌شكاند
هه‌په‌گه رایگه‌یاند، هێزه‌كانی گه‌ریلا ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی سوپای توركی داگیركه‌ریان له باكووری كوردستان تێكشكاندووه.
هه‌په‌گه رایگه‌یاند، هێزه‌كانی گه‌ریلا ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی سوپای توركی داگیركه‌ریان له باكووری كوردستان تێكشكاندووه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌رباره‌ی نوێترین چالاكیی گه‌ریلاكان زانیاری دا.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
«هێزه‌كانمان له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیادا، ڕۆژی ٤ی ته‌مووز\١٣ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر ٦ له دژی ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی جۆری كرپی كه له‌نێوان سه‌ربازگه‌ی ئێریش و سه‌رێ سێڤێی ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ جموجۆڵی ده‌كرد، چالاكییه‌كی سابوتاژیان كرد. له ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێله‌كه به‌ته‌واوی تێكشكێنرا و هه‌موو سه‌ربازه‌كانی نێو ئۆتۆمبێله‌كه كوژران كه تا ئێستا ژماره‌یان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٠ هێزه‌كانمان له دژی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه له گردی ستوونای ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ جێگیر بووبوون، چالاكییه‌كیان كرد. سه‌ركه‌وتوانه له سه‌نگه‌ر و بنكه‌كانی دوژمن درا. ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كانی دوژمن ڕوون نه‌بوویه‌وه.»
s.m